وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردن و دواخستنی وادەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ سەرجەم خوزایاران و پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا بۆ دکتۆرا و ماستەر و دبلۆمی باڵا لە سەرجەم زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان.

بەپێی بڕیارەکە، ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا لە رۆژی پێنجشەممە رێککەوتی ١٨ی ٥ی ٢٠٢٣ تاکو رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە ٦ی ٤ی ٢٠٢٣  درێژکرایەوە.

ھەر بەپێی بڕیارەکە کاتی تاقیکردنەوەی توانستی زانستیی لە رۆژی دووشەممە ٢٩ی ٥ی ٢٠٢٣ بۆ رۆژی دووشەممە رێککەوتی ١٢ی ٦ی ٢٠٢٣ دوادەخرێت و دەستپێکی خوێندنی ئەکادیمیش دەکەوێتە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ.