بڕیاردەری دەستەی كاگێڕی مەكتەبی سیاسی سەردانی مەكتەبی ڕاگەیاندنی كرد
١٤ی ئایاری ٢٠٢٣
ئەمڕۆ (14/5/2023) ڕەفعەت عەبدوڵڵا بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبیی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی مەكتەبی ڕاگەیاندنی كرد و لە لایەن هەڤاڵ ستران عەبدوڵلا لێپرسراوی مەكتەب و هەڤاڵانی مەكتەبەوە پێشوازی لێكرا.
لە كۆبونەوەیەكدا ڕەفعەت عەبدوڵڵا دوا پەرەسەندنەكانی رەوشی بەغدا و سەردانی وەفدی باڵای یەكێـتی بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەكانی عیراقی روونكردەوە و بۆ سیاسەتی یەكێتیش لە قۆناغی داهاتوودا تەئكیدی لەسەر پێویستی چارەسەری كێشەكان بە قازانجی ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كردەوە کە پێویستە ئەم روانینە نیشتمانییەی یەكێتی لە مینبەرەكانی میدیا و بەرنامەکانی رەنگبداتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە سەر رێوشوێنەكانی پێشخستنی ڕاگەیاندنی یەكێتی و كەڵك وەرگرتن لە هەموو تواناكانی هەڤاڵانی ڕاگەیاندن بەبێ جیاوازی ، چونكە ئەمە هەم ئەركێكی یەكێتیانە و هەمیش پێویستییەكی گرنگی پێشخستنی ڕاگەیاندنە.