کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان داوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بەبێ دواخستن دەکەن
کوردسات نیوز
١٦ی ئایاری ٢٠٢٣
کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییەکانی بەریتانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا، ھۆڵەندا، کەنەدا، یەکێتی ئەوروپا، فەڕەنسا، چیک، یۆنان، ئیتالیا، بولگاریا، پۆلەندا و رۆمانیا دەستخۆشی لە حکومەتی ھەرێم ء پەرلەمانی کوردستان و خەڵکی کوردستان دەکەن لە پابەندبوونیان بە بنەما و بەھا دیموکراسییەکان و پێشوازیکردن لە رۆحی نوێبونەوەی ھاوکاری لایەنەکان.
داوا لە حکومەتی ھەرێم و پەرلەمانی کوردستانیش دەکەن ھەنگاوی پێویست بنێن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان بەبێ دواخستن.
کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییە دییلۆماسییەکان جەخت لە گرنگی ھەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەوانە دەکەنەوە و داوا لە ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و لایەنە سیاسییەکان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان دەکەن بەشێوەیەکی ھاوبەش کاربکەن ئەو ئاستەنگانەی بەردەم ھەڵبژاردن تێپەڕێنن بۆ گەرەنتی ھەڵبژاردنێک بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و مافی ھەموو ھاووڵاتیان پارێزراوبێت، لەوانەش ژنان و کەمینەکان لە پرۆسەی دیموکراسیدا.