دەزگای ھەواڵگری نیشتیمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە پشتبەستن بە بەڵگە و کۆکردنەوەی زانیاری ورد، بەھاوکاری ھێزەکانی دژەتیرۆر لە پارێزگای سلێمانی توانیویانە گەورە تیرۆریست عوکاب حەمەد نەرجس دەلی مەکنی ناسراو بە ئەبو جەمال دەستگیربکەن، کە پلەکەی لە ناو گروپی تیرۆریستی داعشدا قازی شەرعی بووە.

راشیگەیاندووە، ئەو گەورە تیرۆریستە ئەمیری سنوری شەرگات و زنجیرە چیای مەخموریش بووە لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین و قازی شەرعی تەواوی سنوری ویلایەتی دیجلەش بووە، سەدان فەتواشی بۆ ھێرشکردنە سەر ھێزە ئەمنییەکان دەکردووە و لە ساڵی ٢٠١٧شەوە بەرەو سوریا ھەڵاتووە، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەڕاوەتەوە بۆ عێراق.