لە ئەمڕۆوە پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
کوردسات نیوز
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٣
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەمڕۆوە پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک دەستیپێدەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەو سێ پارێزگایەی ھەرێمی کوردستان تاکو ١١ی ئاب بەردەوام دەبێت.
پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە ھەرێمی کوردستان لە رێگەی ١٧٣ ناوەندەوە بەڕێوەدەچێت و تیایدا تۆمارکردنی ناوی دەنگدەرانی نوێ، سڕینەوەی ناوی مردووان و گواستنەوەی تۆماری دەنگدەران لەنێوان پارێزگاکان ئەنجامدەدرێت.
بە وتەی بەرپرسانی باڵای کۆمسیۆنەکە، نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە ھەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی ئامادەکارییە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.



