پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھۆکاری دواکەوتنی مووچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، حکومەتی ھەرێم پشتی بە ٨٣٪ داھاتی نەوت دەبەست بۆ دابەشکردنی مووچە و لە ئێستا ئەو رێژەیە لە داھاتی نەوت نەماوە و حکومەت ناتوانێت بە داھاتی ناوخۆ مووچە دابەشبکات.

ئاشکراشیکرد، ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادی کردووە، کە تەنھا بۆ مووچە نییە، بەڵکو بۆ شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستانە و مافی ھەرێمە  مانگانە حکومەتی عێراق مووچە و شایستە داراییەکانی لەکاتی خۆیدا بۆ بنێرێت و هیوادارن لە چەند رۆژی داھاتوودا ھەواڵی خۆش ببیستن.