هۆکاری وەرنەگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆی ھەولێر ئاشکرا دەکرێت
کوردسات نیوز
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٣
"سەروەر ھاواری" بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو جوتیارانەی تائێستا گەنمەکانیان لێوەرنەگیراوە، لەبەردەم سایلۆ گەنمەکەیان لێوەردەگیرێت و کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت بەنرخی حکومەتی عێراق لێیان دەکڕێتەوە.
وتیشی، حکومەتی عێراق بڕی ٥٠٠ ھەزار تۆن گەنمی بۆ ھەرێم دیاریکردبوو، کە لە ھەولێر بڕی ١٤٥ ھەزار تۆن و سلێمانی ٢٣٠ ھەزار و دھۆک ١٢٥ ھەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.
جەختی لەوەشکردەوە، کەمتەرخەمی لەسایلۆی ھەولێر ھەبووە و لێکۆڵینەوەش لەو بابەتە دەستیپێکردوە، ھەموو ئەوانەی ھۆکار بوون دەدرێنە دادگا.