ئەمڕۆ ٤٠ ساڵ بەسەر کۆچیدوایی شەھید جەمال تاھیر تێدەپەڕێت
کوردسات نیوز
١٤ی تەمووزی ٢٠٢٣
دەقی نوسینەکە...
ئەمڕۆ یادی کۆچی دوایی مامۆستا جەمال تاھیر ئەکەینەوە،ھەرچەندە ھەموو کات و ساتێ لە ھزر و ناخماندایە…
شەھید جەمال ژیانی خۆی ھەمووی تەرخان کردبوو بۆ خزمەتی کوردایەتی و پێگەیاندنی نەوەیەکی ھۆشیار و نیشتیمان پەروەر کە مکوڕ بێ لەسەر بەدیھێنانی ماف و داخوازیەکانی و ڕزگار بوون لە زوڵم و زۆری حکومەتی فاشی بەعس و ھێنانە کایەی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی کوردستان.
وەک مامۆستا، ھەمیشە خوێندکارەکانی بە بیر و ھۆشی زانست و بە دڵ و دەروونی خۆشەویستی خاک وگەلی کورد جۆش ئەدا،دەوری باڵای ھەبوو لە دامەزراندنی یەکیەتی مامۆستایان ..چەندین ھەوڵی دەستگیرکردنی لە ناو قوتابخانەکەی خۆی لە سەرچنار و ژیانی و خەباتی خودی شەھید جمال بووە وانەیەک و مامۆستایان و خوێندکارانی سەرسام بوون پێی وە تا ئیستاش ھەمیشە کە ھەندێکیان ئەبینین بۆمان باس ئەکەن.
خۆڕاگری زیندانی بەعس، نەبەزینی بەرامبەر ئەشکەنجەی توندی بەعس لە زیندانەکانی سلێمانی لە ھەموو جارەکانی گرتن و زیندانیکردن و ئەشکەنجەدانی وە نەدرکاندنی یەک وشەش لەسەر ھاوڕێکانی سەرەڕای ئەوەی کە لێپرسراوی یەکەمی ڕێکخستنەکان بوو ھەرئەوە بوو کە کاریگەری لەسەر سەرۆک مام جەلال ھەبوو وە نازناوی (پاڵەوانی زیندانی)پێبەخشی، ئەو دەورەی ھەیبوو لە درامای (گەردەلوول ) بەرجەستە کراوە بە ناوی مامۆستا سەرکەوت، لێرەوە رێز و سوپاسی برای خۆشەویستم کاک جەلیل زەنگەنە ئەکەم بۆ گرنگی پێدانی.
لە دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکاران و گرنگیدان بە گەنج و لاوان ھەمیشە ڕۆڵی پێشەنگی ھەبووە وە باوەڕی وابوو کە بە پەروەردەی ھزر و بیر،بە جۆشدان و گرنگی پێدانی لاوان داھاتوو مسۆگەر ئەکرێ.
ڕێکخستن و کاری نھێنی ناوشار،ھەر لە دامەزراندنی کۆمەڵە و داڕشتنەوەی ڕێکخستنەکان و سەرپەرشتیکردنی کاری نھێنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ناو شارەکانی کوردستان ،تەنانەی لە بەغداد و خانەقیش دەورێکی باڵای ھەبوو کە تیایدا لە گەڵ ھاوڕێکانی توانیبویان ترس و دڵەراوکێ بخەنە دڵی ملازم محسن و ھاوشیوەکانی حزبی بەعس و دەزگا داپڵۆسێنەرەکان… ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر رێکخستنی نھێنی دروست بکەن و سەدان کەسیش لەوێوە بەرەو پێشمەرگایەتی ئەڕۆشتن،تەنانەت خۆشی ھەر بە داپۆشینی رووخساری و بە ناوی نھێنی بەشداری کۆنفرانسەکانی کردووە ..تا دوا جار بە ئەندامی سەرکردایەتی ھەڵدەبژێرێ و ناگەڕێتەوە شارو پاشانیش دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
پێشمەرگایەتی و ژیانی شاخ؛ لەوێش لە ژیانی گوند و کەژو وکێوی کوردستان ،جمال تاھیر ھاوڕێ و پشتیوانی گوندنیشینان بووە و دانان ئەنجومەنی گوندەکانی بە زەرورەت داناوە بۆ رایکردن و بەڕێوەبردنی کارەکانیان کە دەستکەوتێکی گەورەی ئەوی رۆژی یەکیەتی بووە لە شاخ،ھەروەھا پێشمەرگەو سەرکردەیەکی لێھاتوو بووە لە کاتی شەڕی بەرگری و وەستانەوە لە پاراستنی بارەگاکانی سەرکردایەتی لەبەرامبەر ھێرشی دوژمن بۆ ئەو ناوچانە .
باوەڕی تەواوی بە کوردایەتی و بەدیھێنانی مافی چارەنوسی گەلی کورد ھەبوو،ھەر لەو پێناوەدا گەنج و خوێندار و خەڵکی جۆش ئەدا،باوەڕی بە کاری دەستەجەمعی و بیرورا وەرگرتن بوو،ھەمیشە دژی خۆسەپێنی و تاک پەرستی بوو،خۆشەیستی و وەفا بۆ خەڵک و ھاوڕێکانی لە باوەڕیا بوو.
لە کۆتاییدا پێم خۆشە بە و شعرەی حاجی قادری کۆیی کۆتای پێ بێنم کە بیرو باوەڕی باوکم و بەندەشە کە ئەفەرموێ:
تا ڕێک نەکەون قەبیلی ئەکراد
ھەر وا دەبنە خرابە ئاباد
ئەنواعی میللەل لە گەورە تا چووک
خەمڵیوە مەمالیکی وەکوو بووک
ھەر کوردن ئەگەرچی پاکی مەردن
پاماڵی زەمانە مەحوی کردن
مەرگ و ژین میسلی سێبەر و تاوە
ئەوی باقی بمێنێ ھەر ناوە
دروود بۆ رۆحی پاکت …یادو یادەوری ھەر گەش و زیندوو بێ
رۆحت شاد و ئارام