پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی 1984ـە و چهند تاوانێكی دزیكردنی ئهنجامداوه و بڕێكی زۆر پارهی له چهند كهسێك دزیوه.
لهكاتی دهستگیركردنیدا، تۆمهتبار دانی به تاوانهكهیدا ناوه و دەست بەسەر بڕێک لە پارەدا گیراوە کە تۆمەتبار دزیبووی.
دەستگیرکراوەکە پێشینهی تاوانی ههیه و پێشتر لهسهر تاوانی دزیكردن، سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی بهسهردا سهپێنراوه و ماوهی دوو مانگه سزاكهی تهواو كردوه و ئازادكراوه.
موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی فریاکەوتنی کەلار، کە کەسێک لە رێگەی موبایلەوە دەنگی خۆی دەگۆڕێت بە ژن و پارەیەکی زۆری لە خەڵک وەرگرتووە، دوای لێکۆڵێنەوە و بەدواداچوون توانرا تۆمەتبار دەستگیر بکرێت، کە کەدانیشتووی ناحییەی رزگاری سەربەقەزای کەلارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کەسێک سەردانی بنکەی پۆلیسی شەھیدانی کردوە بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی تۆمەتبار، کە بڕی پێنج ملیون دیناری بەفێڵ لێوەرگرتووە، بەھۆی ئەوەی دەنگی خۆی گۆڕیووە بە ژن.
راشیگەیاند، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار چەندین کەسی تر پەیوەندیان بەپۆلیسەوە کردووە بەمەستی تۆمارکردنی سکاڵا سەردانی بنکەی پۆلیسی شەھیدانی قەزای کەلار دەکەن.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت، لەماوەی ٢٤ سەعاتدا لەسنوری گەرمیان ئەمە دووەم تۆمەتبارە، کەبەھۆی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندێکانەوە دەستگیر بکرێت.
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ھەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، ئێوارەی رۆژی سێشەممە بە ھەمانگی لەگەڵ لێژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی کۆدەبێتەوە و چاودێری بینینی مانگ دەکەن.
راشیگەیاند، بەپێی بەڵگە و بنەما شەرعییەکان و بەپێی بینینی مانگ یەکەمین ڕۆژی مانگی رەمەزان دەستنیشان دەکرێت.
پەیجی رەسمی سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکات کە رۆژانی ١ تا ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٦ گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە و دەڵێت، بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان، لە ئەمڕۆوە سەردانی ھۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان لە ناحیەی پیرەمەگروون بکەن.
راشیگەیاندووە، نزیکەی ٢٠٠ جوتیار ساڵی ٢٠١٥ گەنمیان ڕادەست بە سایلۆکەیان کردووە و تا ئێستا نەچوون بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان، سایلۆی سلێمانی داوایان لێدەکات سەردانیان بکەن تا بتوانین چەکی پارەکانیان ڕادەست بکەن.
لە سەعات (٩:٠٠)ی بەیانییەوە بەهۆی چالاکییەکانی "ئین سلێمانی" و ئەنجامدانی ماراسۆنێکی نێودەوڵەتی لە شەقامی مەلیک مەحمود، شەقامەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بەربەست دەکرێت، کە خاڵی دەستپێک لە بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم دەبێت تا خاڵی کۆتایی، کە دەکاتە ناو پارکی هەواری شار.
دوابەدوای تەواو بوونی ماراسۆنەکە، شەقامەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە، هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات لەو کاتانەدا ئەو شەقامە بەکارنەهێنن.
هەروەها بەهۆی چالاکییەکانی نەورۆزەوە، شەقامی سالم لە بەردەم باخی گشتی بۆ پردی خەسرەو خاڵ، لە سەعات (١٢:٠٠)ی نیوەڕۆی ٢٠/٠٣/٢٠٢٣ بەربەست دەکرێت و تا کۆتایی هاتنی ئاهەنگ و فێستیڤاڵی نەورۆز لەو رۆژەدا، ئەو شەقامە بەربەست دەکرێت و بۆ رۆژی دواتر دووبارە شەقامەکە بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە. واتە لەو کاتەی شەقامەکە بەربەست دەکرێت تەنها بۆ پیادەڕەو کراوە دەبێت.
سەبارەت بە سەیرانگای دووکان، لە رێکەوتی ٢٠/٠٣/٢٠٢٣ لە سەعات (١٢:٠٠)ی شەو بۆ ماوەی ٢٤ سەعات ئوتومبیلی بارهەڵگر قەدەغەیە بچێتە ناو سنووری سەیرانگای دووکان.
کەش و ھەوای رۆژانی نەورۆز دووشەممە سێ شەممە چوارشەممە
لەبەر ناجێگیری کەش و ھەوا کە بۆماوەی چەند رۆژێک ئەم نا سەقامگیریە لە کەشی ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت لە ماوەی رۆژانی ( دووشەممە سێ شەممە چوارشەممە ) کەشی ناوچەکەمان بەم شێوەیە دەبێت :
رۆژی دووشەممە / بە درێژای رۆژی دووشەممە ئاسمان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت .پێشبینی باران بارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ھەیە .ئاستی دابارین نمە باران بۆ بارانی مامناوەند دەبێت، پێشبینی دابارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە سەر ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکان لەگەڵ دروست بوونی ھەورە تریشقە .باران بارین شێوازی دابارینی ماوە کورتە.
رۆژی سێ شەم / یەکەم ڕۆژی نەورۆز لە ئەنجامی بەردەوامی ئەو کەشە ناسەقامگیریەی ھەیە لەسەر ناوچەکەمان ئاسمانی ناوچەکەمان ھەوری دەبێت و کەمێک سارد دەبێت کاتی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان لە زۆربەی کاتەکان باران بارینی کورت خایەن ھەیە وە بەگشتی کاتی دابارین دەکەوێتە دوای نیوەڕۆ لەسەر تەواوی ناوچەکەمان .لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما ئەگەری تەزرە بارین ھەیە وە دروست بوونی ھەورە تریشقە.
ڕۆژی چوارشەممە / لە ئەگەری دروست نەبوونی گۆڕانکاری نا سەقامگیری لە کەشی ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت، ئاسمان ھەورو نیمچە ھەور دەبێت، پێشبینی بۆ دابارین کەمترە بە بەراوورد بە رۆژانی پێشووتر ئەگەری باران زیاتر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت .
ھۆشداری / لەبەر ئەو کەشە ناسەقامگیریەی ئەو چەند ڕۆژەی داھاتوو شەپۆڵێکی ھەورە تریشقە لە کاتی باران باران ھەیە لەسەر ناوچەکەمان , دوورکەوتنەوە لە شوێنە بەرزەکان و ناوچە شاخاوییەبەرزەکان بۆ سەلامەتی و دوورکەوتنەوە لە حالەتی ھەورە تریشقە
بەشی پێشبینی /١٩-٣-٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە...
بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی (٢٧٢٣) وە گەرمترین پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و گەلانی ناوچەکە دەکەین و ئومێدەوارین، جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ، ببێتە ھەوێنی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و پتەوکردنی یەکێتی ریزەکانی گەلەکەمان.
نەورۆز کە نوێبوونەوەی سروشتە، جەژنی ئازادیخوازان و راپەڕینی کوردیشە دژی ستەمکاری و ھاوکاتە لەگەڵ یادی تاجی سەرکەوتنەکانی راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە شاری کەرکوک. لەم بۆنەیەدا بەڵێن دووپاتدەکەینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پێناوی ئامانج و مافە بەدینەھاتووەکانی گەلەکەماندا، لە چوار چێوەی پرەنسیپە دەستورییەکانی عیراقی فیدراڵدا ھەمیشە لەخەبات وتێکۆشان بەردەوام دەبێت .
ھەر لەم بۆنەیەدا دروود بۆ گیانی پاکی شەھیدانی رێگای رزگاری کوردو کوردستان و سڵاو بۆ کەسوکاری شەھیدان و پارێزەرانی دەسکەوت وئازادییەکانی گەلەکەمان دەنێرین .
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمایی کوردستان
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ دوو تەرمی تر لە گوندی بێرکیات لەناحیەی چەمانکێ دۆزراونەتەوەو رەوانەی پزیشکی دادی دھۆک کراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێی زانیارییەکان، پێدەچێت تەرمەکان ھی ئەو شەڕڤانانە بن کە شەوی چوارشەممە لە گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکی ھیلیکۆپتەرەکەیان تێکشکاو سەرجەمیان کە ٩ شەڕڤان بوون گیانیان لەدەستدا.
رۆژی ھەینی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، دوو ھیلیکۆپتەریان لەکاتی گواستنەوەی ھێزێکی دژە تیرۆر بۆ شاری سلێمانی تێکشکاون و نۆ شەڕڤان شەھید بوون.
عرفان مورتەزایی کوڕە پوری ژینا ئەمینی بە کەناڵی ئەی تیڤی بەریتانی راگەیاندووە، خانەوادەی ژینا داوا دەکەن دادگایەکی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی کچەکەیان بکات و لێپرسراوانی ئێران روبەڕوی بەرپرسیارێتی بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگا ئەمنییەکانی ئێران ھەڕەشەیان لە خانەوادەی ژینا ئەمینی کردووە و پێیانڕاگەیاندون، ئەگەر لێدوان بۆ میدیاکان بدەن، کوڕە تاقانەکەیان دەستگیر دەکرێت.
دوای گیانلەدەستدانی گوماناوی ژینا ئەمینی، عرفان مورتەزایی زانیاری لەبارەی روداوەکە و فشارەکان بۆ سەر خانەوادەکەی بڵاوکردەوە و بەوھۆیەشەوە فشاری دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانی لەسەربوو، بۆیە ناچاربوو وڵاتەکەی جێبھێڵێت و لەئێستاشدا داوای وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا دەکات.
عەمیدی فڕۆکەوان حسێن فەیزوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، تیمەکانیان لەرۆژانی نەورۆزدا بۆ بەھاناوەچوونی ھاووڵاتیان و بەرەنگاربوونەوەی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو لەئامادە باشیدا دەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی ٢٠ی مانگ بەھێلیکۆپتەر چاودێری شەقامەکان و تەواوی ئەو شوێنانە دەکەن کەلەناو شاری سلێمانی بۆ بەڕێوەچوونی چالاکیەکانی تایبەت بەجەژنی نەورۆز دیاری کراون، ئاماژەی
دەشڵێت، رۆژی ٢١ی مانگ ھێلیکۆپتەرەکانیان چاودێری سەیرانگە و شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن و لەکاتی بەدیکردنی ھەر ڕووداو یاخود حاڵەتی نەخوازراو تیمەکان ئاگادار دەکەنەوە و لەکاتی پێویستیشدا ھێلیکۆپتەرەکان بۆ مەبەستی فریاگوزاری و گواستنەوەی ھاووڵاتیان بەکار دەھێنن.
بەڕێوەبەری فڕۆکەوانی سلێمانی داواشیکرد، لەکاتی پێویستدا بۆ رووداوەکانی ھاتووچۆ ھاووڵاتیان پەیوەندی بەژمارە تەلەفۆنی ١٨٨ھاتووچۆەوە بکەن و بۆ حاڵەتی فریاگوزاریش پەیوەندی بە ژمارە ١١٥ی بەرگری شارستانیەوە بکەن، ھەروەھا بۆ تێکچوونی باری تەندروستی پەیوەندی بە پەیوەندی بەژمارە ١٢٢ی تەندروستیەوە بکەن، وتیشی: ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە راستەوخۆ پەیوەندی بەتیمەکانیانەوە دەکەن و دواتر بۆ بەھاناوەچوونی ھاووڵاتیان ھێلیکۆپتەرەکانیان دەگەنە شوێنی مەبەست
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت پێش ھاتنی جەژنی رەمەزان، ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆکانی پڕۆژەیاسای بودجە تەواو بکات و پڕۆژەکە پەسەند بکات.
لای خۆیەوە باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ ژمارەیەک برگە و ماددەی یاسایی تێدایە کە یەکەمینجارە لە بودجەدا جێگیر دەکرێن، ئەو برگە و ماددانەش کارئاسانی دەکەن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، پلانی گەشەپێدان، بونیادنانی ژێرخان و خزمەتکردنی ھاووڵاتیان.
بەگوێرەی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە شەشـی ساڵی ٢٠١٩، وەزارەتی دارایی عێراق دەتوانێت پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ماوەی سێ ساڵ ئامادە بکات، بەڵام یاسای بودجە تەنھا بۆ ساڵی یەکەم پابەندکارییە و بۆ دو ساڵەکەی تر وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان دەتوانن بە رەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەران، دەستکاری بەشێک لە ماددە و برگەکانی بودجە بکەن.
دوێنێ حکومەتی فیدڕاڵ پڕۆژەیاسای بودجەی رەوانەی پەرلەمان کرد کە گەورەترین پڕۆژەی بودجەیە لە مێژوی وڵاتدا و قەبارەکەی ١٩٧ تریلیۆن دینارە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای ھەرێم.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بە دوو تا چوار پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی یەکشەممە ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند لە دوایی نیوەرۆ لە ھەندێ ناوچەدا باران بە لێزمە دەبێت و ھەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرماش یەک تا دوو پلە نزم دەبنەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین بڕیارەکانی سەرکردایەتی و ئامادەکارییەکانی یەکێتیی و ھەنگاوەکانی رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی حزب، خستنەوەگەڕی ھەوڵ و تواناکان و ھەنگاونان بۆ باشتر کارکردنی ئۆرگانەکانەوە کرا.
ھەڤاڵانی بەشداربوو، دیدو تێڕوانینی خۆیان خستەڕوو، جەختیان لە گرنگی ھەولێر کردەوە ھەمووان ھاوڕا بوون کە دەبێت بایەخی زیاتر بە ھەولێر بدرێت و خزمەتی زیاتری خەڵکی ھەولێر بکرێت.
بەبۆنەی ٢٨ ساڵەی دامەزراندنی حزبی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە، بە یاوەری سالار لالە سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و وریا زەنگەنە ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان-یانکرد، لەلایەن غەفور مەخموری، سکرتێری گشتیی حزب و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و کادیرانی پێشکەوتووی حزبەکەوە پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا سەرەتا سەعدی ئەحمەد پیرە پیرۆزبایی، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێڕاگەیاندن، دواتر تیشکی خستەسەر رۆڵ و پێگەی حزبی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان ھەر لە خەباتی مەدەنی سیاسی دوای راپەرین و رۆڵی ئەو حزبەی لە دامودەزگا حکومی و مەدەنییەکاندا بەرز نرخاند، ھیواشیخواست لەسەر بنەمای سیاسەتی چەپکە گووڵەکەی سەرۆک مام جەلال، کە ھەمیشە تەئکیدی لێدەکردەوە، بوونی ھێز و لایەنی سیاسی و بیروڕای جیاواز و خەباتی پێکەوەیی ببێتە مایەی باشتر خزمەتکردن بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
سەربەست لەزگین،ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ناکرێت بارودۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت و بەمزووانە سەرۆکی ھەرێم رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکات.
راشیگەیاند، لێکتێگەیشتن لەنێوان یەکێتی و پارتی دروستبووە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوانیان.