مەزڵوم کۆبانێ لە تویتێکدا دەڵێت، سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی ھەر ٩ شەھیدەکە دەکەین، دەشڵێت، ئەو قوربانییەی کە ئەو شەھیدانە داویانە دەبێت رێگەیەک بۆ ئێمە لە پاراستنی ئازادی گەل و خاکەکەمان.
فەرماندەی گشتی ھەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزە تایبەتەکانی دژەتیرۆر لەو رووداوەدا ٩ شەڕڤانی لەدەستدا لەنێویشایندا شەڕژان کۆبانێ ھەبوو کە فەرماندەی یەکینەی دژەتیرۆر بوو، ھەموو شەھیدەکان لە ئەرکێکدا بوون بۆ کارێکی ھاوبەش دژی چەکدارانی داعش.
پێشتریش، ھێزەکانی سوریای دیموکرات، راگەیەنراوێکی لەبارەی کەوتنەخوارەوەی "ھێلیکۆپتەرەکانی" چەمانکێ بڵاوکردەوە و دەڵێت، چەند شەرڤانێکی لەنێو هێلیکۆپتەرەکاندا بوون و بەرەو سلێمانی دەڕۆیشتن.
ھەسەدە دەشڵێت، هێلیکۆپتەرەکان دوو دانە بوون و بەهۆی کەوتنەخوارەوەیان، نۆ شەڕڤانی یەکەکانی دژەتیرۆر شەھید بوون و بەھۆی خراپی کەشوھەواوە ھێلیکۆپتەرەکان کەوتوونەتەخوارەوە.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، پیرۆزبایی لە خەڵکی ھەڵەبجە دەکات و داواش لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و تەواوی فراکسیۆنە جیاوازەکان دەکات، ئەرکی یاسایی خۆیان لەپەسەندکردنی پڕۆژەکە و دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە جینۆسایدناساندنی گەلی کوردستان دەربکەن و تێیدا مافی کەسوکاری شەھیدان و قوربانیان بچەسپێندرێت، لەپێناو قەرەبووکردنەوەی زیانە ماددی و مەعنەوییەکان.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند، دەبێت حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو توانایەکی بخاتەگەڕ بۆ ئاوەدانکردنەوەی زیاتر و بنیاتنانەوەی سێکتەرە جیاکانی ھەڵەبجە و دەڤەرەکە بە گشتی.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان "لە پانێڵی "سیاسەتی ئابوری، دینار و ئاڵنگارییەکانی گەشەسەندن" لە دووەم رۆژی دیداری سلێمانی رایگەیاند، "چەندین تێبینی ھەیە لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا، بەڵام لە ئێستادا پەسەندکراوە، پێموایە لە چارەکی رێگەکەداین، قۆناغی داھاتوو ناردنێتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەوەش دەگەینە نیوەی رێگەکە، نیوەی تری رێگەکە جێبەجێکردنە، چەندین بڕە پارە ھەیە لە وڵات کە من پێموایە حکومەتی عێراق دەتوانێت بە یەکسانی ھاوبەشی پێبکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین ململانێ ھەیە، بەڵام لەکاتێکداین کە حکومەتی عێراق و ھەرێم لەیەکتر نزیکن و تا لەیەکتر نزیک بن ململانێکانیش کەمتر دەبنەوە.
سەبارەت بە یاسای نەوت، وتی، "دەبێت لەقۆناغێکدا بگەینە چارەسەرێک بۆ سیاسەتی نەوت لەگەڵ حکومەتی عێراق، رێککەوتن ھەیە لەسەر بابەتی تر، بەڵام کە دەگەینە قسەکردن لەسەر نەوت کێشە دروست دەبێت، بۆیە پێموایە ناتوانین چارەسەر بۆ کێشە دارییەکانی ھەرێم و بەغداد بدۆزینەوە تا یاسای نەوتمان نەبێت، یاسای نەوت دەبێت زۆر روون بێت بۆ ھەموو ئەو لایەنانەی دەیانگرێتەوە، کێ بەرپرسە لە دەرھێنان و دۆزینەوە و ھەناردە و وەرگرتنی پارەی کڕینی نەوت و کێ بەرپرسە لە دابەشکردنی بە دادپەروەرانە، ئەوە بابەتە گرنگەکەیە کە ئێمە دەمانەوێت تیشکی بخرێتەسەر".
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، "خودی خۆم و بەبیروبۆچوونی خۆم گرنگی بەوە نادەم کێ نەوتەکەمان دەفرۆشێت، کێ بە باشترین نرخ دەیفرۆشێت با بیفرۆشێت، بە رێگەیەکی شەفاف، من گرنگی بەوە دەدەم،ھەروەھا گرنگی بە داھاتی نەوتەکە دەدەم کە کەی دەستمان دەکەوێت و چۆن قەرز بدرێتەوە و رۆڵی حکومەتی عێراق لەوبارەیەوە چییە؟. ئێستا کاتی ئەوەیە کە باسی ئەوانە بکرێت، پێشموایە کە لەپڕۆژەیاسای بودجە باسی ئەوە ناکرێت و پرسیارەکە کە بە ملیۆن دۆلارە لە ئێستادا ئەوەیە چی لە داھاتی نەوت دێت لە وڵاتەکەدا".
سەبارەت بە کۆمپانیای "سۆمۆ"ش تایبەت بە بازاڕکردنی نەوت جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "پێویستە ھەیکەلەی سومۆ دابڕێژرێتەوە و کیانێک دروست بکرێت لە بازاڕی نوێ کە بە بەشداری حکومەتی ھەرێم بێت کە نەوت دەفرۆشێت لە وڵاتەکە، بەوەش لەو یارییە تایبەتەی نەوت دێینە دەرەوە. ئێستا پێویستمان بە سیستمێکی نوێیە بۆ بازرگانیکردن بە نەوت، ھەروەھا پێویستمان بە کەیانێکی نوێیە بۆ دابەشکردنی داھاتی نەوت، ئەوەش بەڕای من چارەسەرێکی دەستوری و درێژخایەن دەبێت".
ھەر سەبارەت بە سیاسەتی نەوت، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لە ناو حکومەتی ھەرێم بۆچوونی جیاوازی ھەیە سەبارەت بە سیاسەتی نەوت و پێویستە سیاسەتی نەوت بەجۆرێک دابڕێژرێتەوە کە خزمەت بە ھاووڵاتییان بکات.
دەقی پەیامەکە...
پەیامی جێگری سەرۆکی ھەرێم لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجەدا
لە (٣٥)ھەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەھیدانی ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە دەکەینەوە، بە داخەوە لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ لە (١٩٨٨/٣/١٦)دا شەھیدبوون و برینداربوونی ھەزاران مرۆڤی بێتاوان لە گەنج و پیر و منداڵ، لەژێر دەسەڵاتێکی فاشیزمی دوور لە بەھا مرۆڤایەتییەکان بە بەرچاوی ھەموو جیھان ھاتە ئەنجامدان.
جێگای دڵخۆشی ھەموومانە کە یادکردنەوەی ئەمساڵ جیا لە ساڵانی ڕابردوو، مژدەیەکی خۆشی بۆ ھەڵەبجەییەکان تێدایە، ئەویش بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، کە ڕێکارە فیدڕالییەکانی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجەی لە سەر ئاستی عێراقی فیدڕاڵ تەواو کردوە و شاری ھەڵەبجەی وەک (١٩)ھەمین پارێزگای عێراق و چوارەمین پارێزگای ھەرێمی کوردستان ناساندووە، ئیتر لێرەدا گرنگە ئاوەدانکردنەوەی ھەڵەبجە لەڕووی بنیادنانەوە وەکو شارێکی پێشکەوتوو لە بواری شارستانی و خزمەتگوزارییەوە بکەین بە ھەوێنی ساڕێژبوونی ئازار و زامی ھەڵەبجە و ھەڵەبجەییەکان، ئەرکی سەرشانی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵە بە ھاوکاری لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم بە یاسا قەرەبووی ماددی و مەعنەوی کەسوکاری شەھیدانی شاری ھەڵەبجە و دەوروبەری بکاتەوە، ھەروەھا لە ڕێگای پەرلەمانی عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە کار بکرێت بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانی ھەڵەبجە و پاکتاوی ڕەگەزی نەتەوەی کورد.
قەوارەی ھەرێمی کوردستان، بەرھەمی خوێنی شەھیدان و ئازار و مەینەتیەکانی خەڵکی کوردستانە، با ھەموومان بە تێکڕای بیروڕا جیاوازەکانەوە بەرھەمی خوێن و ئازاری میللەتەکەمان بکەین بە ھەوێنی ئاشتی و تەبایی و یەکڕیزی، بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی ئەو ئەزموون و ئازادی و دیموکراسییەی کە لە ناوچەکەدا بوونی ھەیە، کۆدەنگیمان بکەین بە بەدەستھێنانی مافە دەستوورییەکان و لەگۆڕنانی پلانی دوژمنانمان کە ھەمیشە کار دەکەن بۆ سڕینەوەی خاک و شووناسمان.
لە کۆتاییدا سەڕی ڕێز و وەفا دادەنەوێنم بۆ شەھیدانی ھەڵەبجە و گشت شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازانی کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٣/٣/١٦
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بەفەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە (٥٨٣٠) لە ٢٠٢٣/٣/١٦ و پاڵپشت بەماددەی چواردە لەسیستەمی ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠١١ی پەیڕەوی نیزامی ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (٣٨)ی ساڵی ٢٠٠٧، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی ژمارە(٦٠٣٣) لە ٢٠١١/١٢/٤ تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان بریاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی (٧٤٥٥) پلەدارو پێشمەرگەی سەر بەدیوان ولیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٣.
بە گوێرەی ئامارەکەی ئەنجوومەنی دادوەری، ساڵی ٢٠٢٢ لە پارێزگای ھەولێر ١٩ ھەزار و ١٩ مامەڵەی ھاوسەرگیری ھەبووە لەبەرامبەردا ٥ ھەزار و ٦٤٥ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە کە بەرزترین ژمارەی جیابوونەوەیە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.
لە پارێزگای سلێمانیش ساڵی رابردوو٢١ ھەزار و ١٦٤ مامەلەی ھاوسەرگیری ئەنجامدراوە بەڵام تەنیا پێنج ھەزار و ٥٣٣ حاڵەتی جابوونەوە ھەبووە.
سەبارەت بە پارێزگای دھۆک لە ساڵی ٢٠٢٢ ژمارەی مامەڵەکانی ھاوسەرگیری ١٢ ھەزار و ٩٦٧ ھاوسەرگیری بووە، حاڵەتەکانی جیابوونەوەش گەیشتووەتە ھەزار و ٩٩٢ حاڵەت.
ھەر بە گوێرەی ئامارەکە، ساڵ ٢٠٢٢ لە ھەرێمی کوردستان ٨١ رێگەپێدان ھەبووە بۆ ئەنجامدانی ھاوسەرگیری دووەم.
دیارترین ھۆکارەکانی جیابوونەوە لە ھەرێمی کودستان بریتیبوون لە نەگونجان لەگەڵ یەکتر، ناپاکی ھاوسەرگیری، جیاوازی تەمەن، بەکارھێنانی مۆبایل و ئامێرەکانی تەکنۆلۆژیا، و چەند ھۆکارێکی دیکە.
لە ماوەی دوو رۆژی دیدارەکەدا، کەسانی بیرمەند و و پسپۆڕ و شارەزا و بڕیاربەدەستانی ناوچەکە و جیھان کۆدەبنەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرسە ھەر دیارە ناوچەییەکانی جیھان و خستنەڕووی بیروبۆچوونەکانی ئێستا و ئەو خاڵانەی جێی ناکۆکین.
دروشمی ئەمساڵی دیدارەکە، بریتییە لە "پاش ٢٠ ساڵ عێراق و ناوچەکە لەنێوەندی ئاڵنگارییە جیھانییە نوێیەکان".
دیداری سلێمانی، کۆنفرانسێکی ئاستبەرزی سیاسییە و تیشک دەخاتە سەر رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای باشور و لەلایەن پەیمانگای لێکۆڵینەوە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان (IRIS) لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەڕێوەدەبرێت.
ئەمە حەوتەمین جارە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی، دیداری لەم جۆرە ساز دەکات و بابەتەکانی وەک سیاسەت، ئابوری، ژینگە، یاسا، مافی مرۆڤ، تەندروستی، وزە و چەندین پرسی دیکەی گرنگ باسدەکرێت.
دیداری سلێمانی ھەوڵدەدات بیرۆکە و گفتوگۆکان وەربگێڕێتە سەر کردار و سیاسەتی کۆنکرێتی کە بتوانێت گۆڕانکاری لە ژیانی خەڵکدا دروست بکات.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سەعات ١٢ی نیوەڕۆ دەستپێدەکات و لە بڕگەی یەکەمدا باس لە دروستکردنی لیژنەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، تایبەت بە پاڵاوتنی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران.
لە بڕگەی دووەمیشدا، ئەو ئەندامانەی خراونەتە شوێنی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکان سوێندی یاسایی دەخۆن، کە ژمارەیان حەوت ئەندامە و دەخرێنە شوێنی ئەو پەرلەمانتارانەی دەستلەکارکێشانەوەیان پەسەند کراوە.
ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژە یاسای ھێنانەکایەی پارێزگای ھەڵەبجە لە کۆماری عێراق، کە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ ژمارە ٢٣١٣١ لە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ١١ لە ڕۆژی ١٣-٣-٢٠٢٣ پەسەندکرا ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا، بە نووسراوی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٢٤٩٧ لە ١٤-٣-٢٠٢٣.
دەشڵێت، "لێرە بەدواوە ھیمەت وھەوڵی دڵسۆزانی ھەڵەبجەی دەوێت لە خوشک و برایانمان لە فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانیش زوو بیخاتە کارنامەی کۆبونەوەی داھاتوو، لیژنەی یاسایی، لیژنەی ھەرێم و پارێزگاکانیش لە ئەنجومەنی نوێنەران زوو ڕاپۆرتی لەسەر بکەن."
کامەران سارمەمی، ئەندامی تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لە زیندانیانی بادینان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گوھدار زێباری رۆژنامەنووس بە تۆمەتی گۆرینی لۆگۆی ئۆتۆمبێلەکەی حەوت مانگ سزای زیندانی لەلایەن دادگای کەتنی ھەولێرەوە بەسەردا سەپێندراوە، لەکاتێکدا ٩٩%ی ئەو سەرپێچییانە بە غەرامە سزا دەدرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارە بەبێ گەڕانەوە بۆ پارێزەرەکان بووە و ناحەقییەکی دیکەیە، لەکاتێکیشدایە بڕیاربوو سبەینێ گوھدار زێباری و سێ زیندانیکراوی دیکەی بادینان ئازاد بکرێن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەکۆبونەوەکەدا قسە لەسەر ئەوەکراوە ئێوارەی رۆژی ٢٠ی مانگ تەنھا ئاگر لەسەر قەڵا دەکریتەوە، پەیامی ھاوبەشی ئەو حیزب ولایەنانە دەخوێندرێتەوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی:
ساڵیادى کارەساتی کیمیابارانى هەڵەبجەو دەوروبەری لە لایەن رژێمی بەعسی روخاوەوە برینێکی سارێژنەبووی مێژووییە لە جەستەی نیشتمان و نەتەوەکەمان.
سوێی ئازارە مرۆییەکانی ئەم کارەساتە هەڵەبجەى کردە ناسنامەى مەزلومیەتى نەتەوەکەمان کە هەر ئەوکات ویژدانی مرۆڤایەتی لە بەرامبەر مەینەتییەکانی کە بەسەر گەلەکەمان دەهات جوڵاند .
یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان چ راستەوخۆ و چ لە رێی حکومەتی هەرێمەوە بۆ سارێژکردنی برینەکانی پارێزگای هەڵەبجە و خزمەتی ئەم کەیسە هەمەلایەنە لە بواری ئاوەدانی و خزمەت لە خەم و ئازاری کۆمەلانی خەڵکی هەڵەبجە تێدەگات، بێ درێغ بۆی تێکۆشاوە و تێدەکۆشێت، پێشی وایە چی بۆ پایتەختی خەم و پەژارەی شارەزوور کرابێت هێشتا کەمە و بارتەقای قوربانی بێ ئەندازەیان نییە چونکە هەڵەبجەییەکان شایانی زیاتر و زیاترن.
ئەم ساڵیش لە نزیکبوونەوەی ئەم یادەدا لە کۆبوونەوەی رۆژی ١٣ ی ئازاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا رێکارە فیدڕاڵییەکان یان پرۆژە یاسای بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە پەسەند کرا کە هیوادارین لە نزیکترین دەرفەتدا لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بە یاسایەکی فیدڕاڵی وەک نۆزدەیەمین پارێزگا هەژمار بکرێت . سا بەڵکو ئەم هەنگاوەش وەک بەرپرسیارێتییەکی مەعنەوی و ئیداری دەرفەتی زیاتر بۆ خزمەت و ئاوەدانی و قەرەبووکردنەوە بکاتەوە.
تەئکید لە هەردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتی فیدراک دەکەینەوە کە لە ئاست شانازى ئەو شارەدا خزمەتگوزاری و ئاوەدانی زیاتر پێشکەش بکرێت.
سەری رێز بۆ رۆحى پاکى شەهیدانى هەڵەبجە و تێکراى شەهیدانى کورد و کوردستان دادەنەوێنین و وەفا و ئەمەکدارى بۆ کەس و کارو قوربانیان و بریندارانِِ دووپاتدەکەینەوە .
مەکتەبى سیاسى
یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا باسی بارودۆخی ناوچەکوردستانییەکان بەگشتی و ماددەی (۱٤۰)ی دەستوری و ناوچەی دەشتی موسڵ و شنگال بە تایبەتی کرا.
دواتر نوێنەرانی پێکهاتەکان باسی کێشەو گرفتەکانی خەڵکی ناوچەکەیان کرد لە ڕووی گۆڕانی دیمۆگرافی و چارەسەرنەکردنی کێشەی ئاوارەکان، داوایان کرد لە رێگەی دەستەی گشتی ناوچەکوردستانیەکان بەدواداچوون بکرێ بۆ کێشەو گرفتەکان.
لە کۆتایدا سەرۆکی دەستە بەڵێنی پێدان کە بەدواداچوونی تەواو بکرێت بۆ ئەو کێشەو گرفتانەی کەوا باسی لێوە کرا هەروەها گەیاندنی بەلایەنی پەیوەندار کە هەریەکە لە بەڕێزان حکومەتی (هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ) هەروەها پێیی ڕاگەیاندن کە بەم نزیکانە سەردانی ئەو ناوچەیە دەکات.
دەقی پەیامەکەی وەهاب هەڵەبجەیی:
35 ساڵ بەسەر یەکێکی دیکە لەو کارەساتانەدا تێدەپەڕێت، کە دژبەرانی مرۆڤایەتی و کورد، بەرامبەر شاری هەڵەبجە ئەنجامیاندا، ئەم ڕووداوە ئەڵقەی ناو زنجیرەیەک ڕووداو و کارەساتگەلێکی درێژ و بێ ئەنجامبوو، بۆ دەستەمۆکردن و قڕکردنی گەلی کورد.
کارەساتی کیمیبارانکردنی هەڵەبجە هێندە بێبەزەییانە ئەنجامدرا، کە لە کورتمەودادا 5 هەزار ڕۆڵەی بێ تاوانی ئەم نیشتیمانەی شەهید کرد و لە درێژمەوداشدا بووە هۆی سەرگەردانکردن و لێکدابڕانی هەزاران خێزان لە یەکدی، کە بەشێکیان هەتا ئێستاش بەردەوام سەرقاڵی گەڕانن بەدوای کەسوکاریاندا.
ئەوەی لێرەدا گرنگە بوترێت، بەڵێنە بێ کردارەکانە کە هەموو ساڵ لەگەڵ نزیکبوونەوە لەم ساڵیادەدا، لەلایەن حکومەتی هەرێم و دامەزراوە فەرمییەکانی ناوەندەوە بە گوێی خەڵکی شارەکەمدا دەدرێت، هەتا ئێستا نەتوانراوە بەپێی پێویست خزمەت شاری شەهیدان و بریندارەکانی کارەساتی کیمیاباران و منداڵە ونبووەکانی شارەکە بکرێت، بە ناچاری پەنا دەبرێتە دەرەوەی کوردستان و عێراق بۆ چارەسەکردنی بەشێک لە ئازارەکانی جەستەیان.
لێرەوە وەک ڕۆڵەیەکی شاری شەهیدان دەمەوێت ئەوە بڵێم، حکومەتی هەرێم بە ئاشکرا و لە سەرەوەی هەرەمی دەسەڵاتی حکومەتەکە، بڕیاری دووبارە خنکاندنەوەی هەڵەبجەی داوە، لەڕێگەی ئابڵوقە خستنەسەر و گرتنەوەی پرۆژەی ستراتیژی و ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکان، کە ئەم کارەی دەکرێت، هیچی کەمتر نییە لەوەی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس دەیکرد بەرامبەر شارەکەمان.
شەهیدانی هەڵەبجە لەپاڵ شەهیدانی دیکەی ڕێی ئازادی کوردستان، بوونەتە سومبولێک بۆ ڕەوایەتی دۆزی کورد لە جیهاندا و بەشێکە لە پێناسەی کورد لەناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، بۆیە ئەرکە کار بۆ بەرزڕاگرتن و خزمەتکردنی ئەو سمبولە بکرێت.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەلامەتی و سەرفرازی بۆ برینداران و قوربانیانی ئەو کارەساتە.
براتان
وەهاب هەڵەبجەیی
کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، ھەلی کار دەرەخسێندرێت بۆ ھەڵگرانی بڕوانامە جیاوازەکان و بۆ زیاتر خزمەتکردنی دامەزراوەی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، بۆ ئەم مەبەستەش ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیرا بۆ دامەزراندنی ٣٠ ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بۆ سەنتەری ئۆتیزم لە قەزای بازیان، سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە سلێمانی و پەیمانگاکانی سەربە چادێری کەمئەندامانی سلێمانی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، میکانزمێکی گونجاو بڕیاری لەسەردرا تا شایستەترین دیاری بکرێت ئەویش لە ٢٠ ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریوس لە بەشی پەروەردەی تایبەت و پێنج پسپۆڕی زمانی ئینگلیزی، دوو پسپۆری بیرکاری و لە بواری زیندەوەرزانی و کیمیاش سێ کەس پێکدێت.
ئاشکراشیکرد، ھەرکەس ئارەزومەندە بۆ سوودمەندبوون لەم دەرفەتە لە سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بەوردی زانیاریەکان بخوێننەوە تا بێبەش نەبیت لەو کەسانەی فۆڕم وەردەگریت.