کوردستانکوردستان

وەزارەتی دەرەوەی سوید دەڵێت، روداوی ھێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداد و سوتاندنی، پێشێلکردنێکی ترسناکە و دەبێت حکومەتی عێراق بەرپرسیاریەتی پاراستنی کارمەندان و دامەزراوە دیپلۆماسییەکان لەئەستۆبگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی سوید لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ستۆکھۆڵم ئیدانەی سوتاندنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد دەکات و سەرەڕای ئەوەش کە سەرجەم کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی پارێزراون، بەڵام باوەڕیان وایە ئەوەی روویداوە پێشێلکردنێکی ترسناکە.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، سوتاندنی باڵیۆزخانەی سوید دەستدرێژییە و ئەنجامدەرانی سزا دەدرێن، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە لێکۆڵینەوە لەبارەی سوتاندنی باڵیۆزخانەکە دەستیپێکردووە.

ھێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد دوای ئەوە ھات کە ستۆکھۆڵم رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید بۆ سوتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق کە بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ "سیباستیان لوکورنو" وەزیری بەرگری فەڕەنسا دەگاتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پرسە ئەمنییەکان و ھەماھەنگی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای فەڕەنسا لە شەڕی داعش تاوتوێ دەکەن، ھەروەھا بڕیارە سەربازانی وڵاتەکەی لە ھەرێم بەسەربکاتەوە و جەختدەکاتەوە لەو پەیوەندییە بەھێزەی چەندین ساڵە لەنێوان ھەرێمی کوردستان و فەڕەنسا ھەیە.

دوێنێ وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە بەغداد بوو، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیشدا لەگەڵ "سابت محەمەد" وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، کاردەکات بۆ دابینکردنی فڕۆکەی رافال بۆ عێراق، وتیشی راوێژکاری زۆریان رەوانەی عێراق کردووە بە مەبەستی ھاوکاری سەربازی و مەشق و راھێنان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەوی رابردوو لە ناحیەی بەحرکە چەند چەکدارێکی نەناسراو ھێرش دەکەنە سەر ماڵێک، لە ئەنجامدا پیاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵ کە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، بە چەقۆ بریندار دەکرێت و پێش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئەو چەکدارانە پێش ئەوەی ئەو کەسە بکوژن، خێزانەکەی دەبەستنەوە و ھێرش دەکەنە سەر پیاوەکە.

وتیشی، لە ئێستاشدا ھێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و خێزانی کوژراوەکە بۆ لێکۆڵینەوە دەستگیرکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی...

سەری ساڵی نوێی کۆچی لە موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیھان پیرۆزبێت.

ھیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە ئاشتی و تەبایی لەگەڵ خۆیدا بھێنێت و ھەوێنی قووڵکردنەوەی برایەتی و پێکەوەژیان بێت لە وڵاتەکەمان. ھیچ سەقامگیرییەک بەدینایەت ئەگەر ھەمووان پێکەوە لەپێناو چەسپاندنی خۆشەویستی و یەکترقبووڵکردن ھەوڵ نەدەین و لە بیری توندڕەوی دوور نەکەوینەوە.

لە خوای گەورە داواکارم کوردستانمان بپارێزێت و ئاشتی و ئاوەدانی بخاتە وڵاتەکەمانەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوو رۆژە وەفدی ھەرێمی کوردستان بۆ بابەتی دارایی و بەشە بودجەی ھەرێم لە بەغدادە، بە پێی راگەیەنراوێکی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رۆژی سێشەممە  لە نوسینگەی ئەنجومەنی وەزیران درێژەیان بە کۆبوونەوەکانیان داوەو گفتوگۆ لەبارەی بابەتی دارایی و بەشە بودجەی ھەرێم و پێداچوونەوەی مانگەکانی ڕابردو و بابەتی داھاتی نانەوتی و پرسی تەمویلی پێشمەرگە و پتڕۆ دۆلار کراوە.

ئومێد سەباح راشیگەیاندوە، وەفدی ھەرێم سەردانی کۆمپانیای سۆمۆی کردووەو باس لە ئەگەری ھەنادەکردن و ھەناردەنەکردنەوەی نەوتی ھەرێم و پرسی تێچووی کۆمپانیاکانی نەوت کراوە، دواتریش سەردانی وەزارەتی پلاندانیان کردووەو باسیان لە بودجەی وەبەرھێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکانی تایبەت بە پشکی ھەرێمی کوردستان کردوە.

ھەروەھا وەفدی ھەرێم سەردانی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی کردوەو بڕیارە رۆژی پێنج شەممە لیژنەی باڵای ھاوبەش کۆببنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی کردوویانە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو، وەزارەتی دارایی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە بڵاوبکاتەوە، دوای ئەوەش یاسایی بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەبارەت بە چارەنووسی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەگەر پێش سەری مانگ بودجەکە جێبەجێبکرێت، ئەوا بەپێی یاساکە راستەوخۆ پشکی ھەرێم و مووچەی فەرمانبەران رەوانە دەکرێت، ئەگەرنا ئەوا دەبێت حکومەتی ھەرێم داوای قەرزی ٤٠٠ ملیار دینار بکات و دواتر لە پشکی ھەرێم دەربکرێت.

د. جەمال کۆچەر وتیشی، ھۆکاری درنگ دەرکردنی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی بودجە پەیوەندی بەو تانانەوە نییە کە لەچەند بڕگەیەکی یاسای بودجە دراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتی و ١٢ حزبی کوردستانی لەسەر بانگھێشتی لیژنەی کاری ھاوبەشی چەپی کوردستانی لەبارەگای حزبی شیوعی کوردستان لە کەرکوک کۆبوونەوە و بڕیاریاندا لەبەر کۆمەڵێک خاڵی ئەرێنی و پێویستی دۆخەکە لیستێکی فراوانی کوردستانی لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە بەشداری ھەموو حزبەکان پێکبێت.

ئەو حزبانە لە راگەیەنراوێکی ھاوبەشدا داوایان لە ھەموو حزبە کوردستانییەکان کرد، چ ئەوانەی لە کۆبوونەوەکە بوون و چ ئەوانەشی بەشدار نەبوون بەزووترین کات لیستی کوردستانی پێکبێت، بۆ ئەوەی بتوانن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان زۆرترین دەنگ بەدەستبھێنن و مافەکانی خەڵکی کوردستان بپارێزرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروان خۆشناو، وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نزیکەی دوو ھەزار و ٨٠٠ کەس لە ھەرێمی کوردستان فۆرمی دامەزراندنیان بۆ پاسەوانی سنور پڕکردەوە، بەڵام تەنیا ٩٠٠ کەس ناویان ھاتووەتەوە و لە رێگەی نامەی مۆبایلەوە ئاگادارکراونەتەوە.

وتیشی، لیژنەیەک لە بەغدادەوە ھاتوون و ماوەی سێ رۆژە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەن کە ناویان ھاتووەتەوە، بۆیە لە رێگەی کوردسات نیوزیشەوە ئەو کەسانە ئاگاداردەکاتەوە تائێستا نەھاتوون بە دەم مامەڵەکانیانەوە سبەینێ دوا رۆژە و پێویستە سەردانی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور لە کانی قرژاڵە بکەن و مامەڵەکانیان تەواوبکەن، چونکە لیژنەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆژی ١٤ـی ئەم مانگە، لە رێگەی کورتەنامەیەکەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو کەسانەی ئاگادارکردەوە کە ناویان بۆ پاسەوانی سنوور گەڕاوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سیباستیان لیکۆرنو وەزیری بەرگری فەڕەنسا بە سەردانێکی رەسمی دەگاتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق چەند کۆبوونەوە و دیدارێک ئەنجامدەدات، بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرس تایبەت بە دۆخی ئەمنی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و دوایین بەرەوپێشچوونەکان لە بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش لە عێراق و سوریا.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری بەرگری فەڕەنسا سەردانی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق دەکات، کە لە لیوا ھاوبەشەکاندا لە ئەرکدان.

وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی چوارشەممە، دوای تەواوبوونی سەردانەکەی بۆ عێراق، وەزیری بەرگری فەڕەنسا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات، بۆ درێژەدان و جەختکردنەوە لەو پەیوەندییە بەھێزەی چەندین ساڵە لەنێوان ھەرێمی کوردستان و فەڕەنسا ھەیە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، لە شاری ھەولێر سەردانی حزبی زەحمەتکێشان و حزبی شیوعی دەکات.

رۆژی دووشەممە وەفدێکی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی کرد، دوای کۆبوونەوەکەش رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە ھەموو ھێزە کوردستانییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان بە یەک لیست بەشداری ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:

بەڕێزان سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان

بەڕێزان خانەوادەى کۆچکردوو (سۆلاڤ شەیدا)

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی خانمە هونەرمەند (سۆلاڤ شەیدا)، نیگەران و دڵگران بووم.  

کۆچکردوو خانمە هونەرمەندێکی بوێر و دیاری بواری نواندن بوو لەچەندین فیلم و درامادا رۆلی بینیوە سەرباری ئەوەش سیناریست و دەرهێنەربوو کارەکانی جێگەی رێزلێگرتنن.

لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی خاتوو سۆلاڤ و هەموو هونەرمەند و هونەردۆست و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 

خواى گەورە لێی خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالید شوانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆژەیاساکە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەگرێتەوە و زیان بە ھیچ پێکھاتەیەکی ئەو ناوچانە ناگەیەنێت.

وتیشی، دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە، ھەر کەسێک زیانی بەربکەوێت، لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە قەرەبوودەکرێتەوە.

وەزیری داد وتیشی، رەوانەکردنی پرۆژەیاساکە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران رێککەوتنی سیاسی لەسەرکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نووسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و لەسەر داواکاری ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای کردوە، کە داشکاندنی لە٪١٥ بۆ قەرزی کارەبا جارێکی تر لە شاری سلێمانی جێبەجێ بکرێت، داواکارییەکە لەلایەن سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەڵامدراوەتەوە و رەزامەندی دراوە، لەسەر ئەوەی کە بۆ ماوەی سێ مانگ لێخۆشبوونەکە جێبەجێ بکرێت.

بریاریش دراوە لە ھەفتەی داھاتوەوە کار بە بریارەکە بکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو لە رێکەوتی ١/١ بۆ ٢٠٢٣/٦/٣٠، ١٦٤ھەزار ٢٠٤ نەخۆش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە  ١٢٤ ھەزار و ٧٩٢ نەخۆشیان سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان کردووە و شەش ھەزار و ٦٢٣ کەس سەردانی بەشی گورچیلەی دەستکردیان کردووە و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

بەپێی ئامارەکە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ٣٥ ھەزار ٢٩٣ نەخۆش داخڵی نەخۆشخانەی شارکراون، لەو ژمارەیە ١١ ھەزار و ٦٨٦ نەخۆش لەبەشی فریاکەوتن و  شەش ھەزار ٤٦٨ نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستکرد و پێنج ھەزار ٩٦٧ نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و پێنج ھەزار و ٥٣٥ نەخۆش لەبەشی ھەناوی و ھەزار و ٧٨٥ نەخۆش لەبەشی ھەناوی مێشک و دەمار داخڵ بوون.

ھەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار ھەشت ھەزار و ٩١ نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراون، کە ٨٥٤ یان نەشتەرگەری قەستەرە و ٤٤١ نەشتەرگەری شەبەکە و باڵۆن و ٥١١ نەشتەرگەری بۆ منداڵان ئەنجامدراوە.

بەپێی ئامارەکەی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار ٦١٠ ھەزار و ٦٣٩ شیکاری تاقیگەیی و ٢٢ ھەزار و ٣٨٩ ھێڵکاری دڵکراوە، ھەروەھا ٦٠ ھەزار و ٤١٥ تیشک و ٢٢ ھەزار و ٤١٠ سۆنەر و  ئیکۆ و  ١٢,٠٨٤ ھەزار و ٨٤ چارەسەری سروشتی کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەو پێشکەشکارانەی لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەرچوون، بەڵام بەھۆی نەمانی کورسی خوێندنەوە وەرنەگیراون، کورسی خوێندنیان بۆ دەستەبەردەکرێت، ئەگەر زانکۆکەش نەتوانێت بەو میکانیزمانە خوێندکار وەربگرێت، ئەوا خوێندکارەکە بە وەرگیراو ھەژماردەکرێت، بەڵام دەستپێکی خوێندنەکەی دەکەوێتە خولی داھاتوو.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر کورسی بەشەکان بەھۆی دەرنەچوونی خوێندکارانەوە پڕنەبوونەوە، ئەوا کورسیەکانیان پڕدەکرێتەوە بە رەچاوکردنی ڕیزبەندی نمرەی توانستی زانستی پێشکەشکاران.

بەپێی بڕیارەکان، کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی نمرەکەیان لە (١٠) و بەسەرەوە بێت ئەوا بە وەرگیراو ھەژمار دەکرێن، ھەروەھا کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە رێژەی ٪٧٠ داشکاندنیان بۆ دەرکرێت و کورسی خوێندنیان لە دەرەوەی پلان بۆ تەرخان دەکرێت.، بە مەرجێک نمرەی توانستی زانستی بەدەستھاتوو لە ١٠ کەمتر نەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریشیداوە بە تەرخانکردنی کورسی خوێندن بۆ ناوچە دابڕیندراوەکانی ھەرێمی کوردستان بەھەمان پێوەر، بڕیاریشدا، ئامادەکاری بکرێت بۆ خولێکی دیکە خوێندنی باڵا، بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکان ڕاسپێردراون لەسەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە پلانی نوێ ئامادە بکەن و بۆ وەزارەتی بنێرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان دەستەی لە راگەیەندوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھیچ بڕە پارەیەک لە گەشتیاران وەرناگیرێت لە بەرامبەر ھاتنە ژوورەوەیان بۆ سەیرانگە و ھاوینەھەوار و شوێنە گەشتیارییەکان.

ھاوکات سەرجەم کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئاگاداردەکاتەوە کە بە ھیچ شێوەیەک نابێت پارە وەربگیرێت لەبەرامبەر چونەژوورەوەی گەشتیاران بۆ سەیرانگە و ھاوینەھەوار و شوێنە گەشتیارییەکان، بە پێچەوانەوە، لایەنی سەرپێچیکار رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...442443444445446...956