١٩ کۆچبەری ھەرێمی کوردستان لە بێلاڕووس دەستبەسەرکراون
کوردسات نیوز
٢٣ی نیسانی ٢٠٢٣
گەلاوێژ محەمەد، دایکی یەکێک لەو کۆچبەرانەی لە بێلاڕووس دەستبەسەرکراوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کوڕەکەی لە رۆژی ١٣ی شوباتی ئەمساڵەوە ویستویەتی لە بێلاڕووس بچێتە پۆڵندا و دواتریش بەنیاز بووە بچێتە ئەڵمانیا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام لەو رۆژەوە لەگەڵ کوڕەکەی ھیچ پەیوەندییەکی نەماوە و لەو ماوەیەشدا دەیانجار لەگەڵ بەرپرسانی باڵیۆزخانەی عێراق لە روسیا قسەیان کردووە، پێیان راگەیاندون کە ١٩ کۆچبەری کورد ماوەی چەند مانگێکە لە بێلاڕووس دەستبەسەر کراون و ئەوان ھەوڵدەدەن مامەڵەی گەڕاندنەوەیان بۆ ئەنجام بدەن.
ئەو کۆچبەرانە کە زۆرینەیان خەڵکی ھەولێر، پیرەمەگروون و کەلارن، بە وتەی کەسوکارییان، باڵیۆزخانەی عێراق لە روسیا پێی راگەیاندون، کە لەدوای جەژن کار بۆ ئازادکردنیان دەکەن.