کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکانی ھەرێم بڵاوکرایەوە
کوردسات نیوز
٢٣ی نیسانی ٢٠٢٣
بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە بۆ ئەمڕۆ، ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکان نمە باران دەبێت ھەندێک کات دەگۆرێ بۆ تاوە باران.
کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، بۆ سبەی کەشوھەوا بەھۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستوی دەریای ناوەڕاست بەسەر ناوچەکەمان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە بروسکە و چاوەڕوان دەکرێت باران زۆربەی ناوچەکان بگرێتەوە بە دیاریکراوی لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا، ھەندێک جار بەشێوەی لێزمە باران دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆڵەش لە کاتەکانی درەنگانی شەودا کۆتایی دێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
ھەولێر : ٢٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢١ پلەی سیلیزی
دھۆک : ٢٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٢٥ پلەی سیلیزی
ھەڵەبجە : ٢٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٦ پلەی سیلیزی