سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی ئازادی کەرکوک بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند لەسەر فەرمانی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری نەھێشتنی تاوانی کەرکوک، تیمێک لەنوسینگەی ئازادی نەھێشتنی تاوانی ئازادی پێکھێنرا بۆ دۆزینەوەی بکوژی ئەو ھاوڵاتییەی دوێنێ لەبازاڕی گەورە لەلایەن کەسێکی نەناسراوە بەچەقۆ کوژرا.
وتیشی، دوای بەدواداچون و کارکردنی ورد توانرا شوێنی تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە کە ھەوڵی خۆحەشاردانی دابوو بەڵام دەستگیرکرا.
سەرچاوەکەی پۆلیسی ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەکە ناوی دوای دەستگیرکردنی دانی بەوەدانا کە ئەو ئێوارەی رۆژی شەممە ھەردوو ھاوڵاتیی (وریا عاسی) ( کاوە محەمەد )ی بەچەقۆ کوشتووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەعات ٤:٠٠ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە شەڕەکەی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەکانی یەکەی ٨٠ ی پێشمەرگە لەسەر چەند خاڵ و سەنگەرێک دروستبووە کە ھەفتەی رابردوو پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چۆڵیکرد و داوای لە سوپای عێراق کرد سەنگەرەکان پڕبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکە پێشمەرگەیەک شەھیدبووە و چواری تریش برینداربوون، بریندارەکانیش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانی شاری ھەولێر.
ھاوکات غازی فەیسەڵ فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، جگە لە شەھید و بریندار لەریزەکانی پێشمەرگە، لە سوپای عێراقیش کوژراوێک و زیاتر لە چوار بریندار ھەیە.
وتیشی، دوای پێکدادانەکەی لەگەڵ پێشمەرگە، سوپای عێراق ھێزێکی زۆری بە چەکی قورسەوە رەوانەی مەخمور کردووە و نایەوێت پێشمەرگە ئەو سەنگەرانە کۆنتڕۆڵ کە پەکەکە لێیان کشاوەتەوە.
١٩ی ئەم مانگە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کشانەوەی تەواوی ھێزەکانی لە کامپی مەخموور راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، بەویستی خۆیان کشاونەتەوە و ھێزیان لە کەمپەدا نەماوە، دوای کشانەوەی ھێزەکانی پەکەکەش، دانیشتوانی کامپی مەخمووریش داوایان لە سوپای عێراق کرد ئەو سەنگەرانە پڕبکاتەوە کە چۆڵکراون تاوەکو لەبەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا پارێزراو بن.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەعات ٤:٠٠ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە شەڕەکەی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەکانی یەکەی ٨٠ ی پێشمەرگە لەسەر چەند خاڵ و سەنگەرێک دروستبووە کە ھەفتەی رابردوو پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چۆڵیکرد و داوای لە سوپای عێراق کرد سەنگەرەکان پڕبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکە دوو پێشمەرگە شەھیدبوون و سێ پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون، بریندارەکانیش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانی شاری ھەولێر.
ھاوکات غازی فەیسەڵ فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، جگە لە شەھید و بریندار لەریزەکانی پێشمەرگە، لە سوپای عێراقیش کوژراوێک و چوار بریندار ھەیە.
لای خۆشیەوە محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان لیژنەیەکی باڵای بۆ لێکۆڵینەوە لە شەڕ و پێکدادانەکەی چیای قەرەچوغ پێکھێنا.
سودانی لە پەیامەکەیدا داوای لە فەرماندەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرد دان بەخۆیاندا بگرن و دەڵێت، پێویستە ھەمووان دانایانە مامەڵە بکەن و سەرنج بخەنەسەر کاری پێکەوەیی و بەرژەوەندییە باڵاکان بپارێزن.
مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) رایگەیاند، سەرجەم ئەندامەکانیان دەیانەوێت بەرھەمھێنانی نەوت لە ھەرێم دەستپێدەکاتەوە، چونکە ئەو پرۆسەیە لە بەرژەوەندی خاوەن پشکەکان و کارمەندان و ئابووری عێراقیش دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵەکەیان پێنج کۆمپانیای نێودەوڵەتی نەوتە لە کوردستان، لە ١٨ی ئەم مانگەوە کۆمپانیای ھەنت ئۆیڵ میدڵ ئیستی ئەمریکیش بووەتە شەشەمین ئەندامی کۆمەڵەکەیان و لەئێستادا ئەندامانی کۆمەڵەی ئەپیکۆر ٥٠٪ی نەوتی کوردستان بەرھەمدەھێنن.
داواش لە ھەموو لایەنەکان دەکات بگەنە چارەسەرێک، کە مافەکانیان بە گوێرەی گرێبەستەکانیان بپارێزێت و پەرە بە کەش و ھەوای وەبەرھێنان لە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش بدات.
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، لیژنەی چاودێری دارایی عێراق لە ھەولێرن بۆ چاودێری و وردبینی لیستی موچەی مووچەخۆرانی ھەرێم .
وتیشی، حکومەتی عێراق لە دوای ٢٠ی مانگ مووچە دابەشدەکات، چاوەڕوان دەکەن ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری تر بۆ ھەرێم بنێرێت، بۆ دابەشکردمی مووچەش وەزارەتی دارایی لیستی موچەی ئامادەیە و دوای گەیشتنی پارەکە مووچە دابەش دەکەن.
سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دابینکردنی موچەی مانگەکانی تر بە قەرز یاخود ھەوڵبدرێت ھەمواری بەشیک لە بڕگەکانی بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بکرێتەوە.
بەپێی میدیاکانی باکوری کوردستان، شەوی ڕابردوو ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناوچەی “کراج”ی سەربە پارێزگای ئەسکیشەھیر ھەڵیانکوتایە سەر ئاهەنگێک کە کوردانی باکوری کوردستانی تێدابووە، لە ئەنجامدا ٢٣ کەسیان دەستبەسەر کردووە کە دوانیان ھونەرمەندن.
بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانە بە تۆمەتی وتنی گۆرانی کوردی دەستگیرکراون، لە ئێستادا بۆ فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای ئەسکیشەھیر گواستراونەتەوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک دوو رووداوی کوشتن بە چەقۆ روویانداوە، یەکەمیان لە ناوبازاڕی تەپەی شارەکە کەسێکی نەناسراو گەنجێکی بە چەقۆ بریندارکردووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.
وتیشی، رووداوی دووەمیان لە بازاڕی خان خورمای کەرکوک روویداوە، کە ھاوڵاتییەکی تەمەن ٥٥ ساڵ لەلایەن کەسێکی نەناسراوە و بە چەقۆ بریندارکراوە و بەھۆی سەختی برینەکەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەکەی پۆلیسی کەرکوک ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەکان جیاوازن و پەیوەندییان بەیەکترەوە نەبووە، وتیشی، ھێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکان دەستپێکردووە.
ئەو سەرچاوەیەی پۆلیسی کەرکوک راشیگەیاند، بکوژانی دوو رووداوەکە دەستگیرنەکراون، بەڵام گەڕان و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنیان دەستیپێکردووە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم ئەو کامێرا پۆینت تو پۆینتانەی لەماوەی رابردوودا لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری بە ئەزموونی کاریاندەکرد، لە سەعات ١٢ی ئەمشەوەوە سەرپێچی شۆفێران تۆماردەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لە دانانی کامێرا پۆینت تو پۆینتەکان لە شەقامی ١٢٠ مەتری کە ئەوپەڕی خێرایی تیایدا ١١٠ کیلۆمەترە لە سەعاتێکدا، پابەندکردنی شۆفێرانە بە خێرایی دیاریکراو لە شەقامەکەدا.
وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەی داھات و خەرجی ھەرێمی کوردستانی لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە شەش مانگی رابردودا داھاتەکانی ھەرێم حەوت ترلیۆن و ٩١٨ ملیار دینار بووە و خەرجییەکانی حکومەتی ھەرێمیش لەو ماوەیەدا لە داھەتەکەی زیاتر بووە و ھەشت ترلیۆن و ٣٩٥ ملیار دینار بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە شەش مانگی رابردودا داھاتی نەوت زیاتر لە دوو ترلیۆن و ٩٣٥ ملیار دینار بووە، داھاتی نانەوتیش زیاتر لە دوو ترلیۆن و ٧٤ ملیار دینار بووە، لە ھەمان ماوەشدا عێراق ٩٩٨ ملیار دیناری بۆ ھەرێم ناردووە و ترلیۆنێک و ٦٠٠ ملیار دیناریش بەقەرز بە ھەرێم داوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری دەڵێت، بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان لەمەودوا راپۆرتی خەرجی و داھاتی ھەرێمی کوردستان ھەر شەش مانگ جارێک بڵاودەکرێتەوە، کەسەرجەم داتا و زانیاریەکانی لەلایەن لیژنەی ھاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و ھەرێم وردبینی و پەسەند کراوە.
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات مەسەدە راگەیەنراوێکی سەبارەت بە شەشەمین ساڵڕۆژی رزگارکردنی شاری ڕەققەی باکووری سوریا بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، شەش ساڵ لەمەوبەر بە پاڵپشتی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە شاری رەققە بەرەنگاری تیرۆریستانی داعش بونەوە، کە بە پایتەختی تیرۆریستانی داعش ناسرابوو، ئەو شارە بە خوێنی زۆری کچ و کوڕانی پێکھاتەکانی ناوچەکە لەناو ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە دەستی تیرۆریستان رزگارکرا.
لەبەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا، مەسەدە ئاماژەی بۆ مەترسییەکانی پاشماوەکانی داعش کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، چارەسەرێک بۆ پاشماوەکانی داعش لە کەمپی ھۆڵ و ئەو ئەندامانەی لە زیندانەکانی بەرێوبەری خۆسەریدا ڕاگیراون بدۆزێتەوە.
رۆژی ٢٠/١٠/٢٠١٧ ھێزەکانی سوریای دیموکرات بەڕەسمی ئازادکردنەوەی شاری رەققەیان لە دەستی تیرۆرستانی داعش راگەیاند، کە پرۆسەی رزگارکردنەکە ١٣٤ رۆژی خایاند.
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی شەوی رابردوو، کە زیاتر ناوچەکانی باکور و باکوری رۆژ ھەڵاتی ھەرێمی کوردستانی گرتەوە کاریگەری لەسەر سلێمانیش ھەبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی بارنبارینی شەوی رابردووەوە رێژەی بارانبارین لەناو سەنتەری سلێمانی بۆ ٧,٦ ملیم بەرزبوەوەو لەسنوری پارێزگای سلێمانیش رێژەی باران بارین گەیشتە ٩,٣ ملیم، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە ١,٢ ملیم باران باری بوو.
بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی راشیگەیاند،، پلەکانی گەرما بەجێگیری ماونەتەوە و بۆ ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای پێشبینی کراو ١٥ و بەرزترین پلەی پێشبینیکراویش ٢٦ پلە دەبێت و لەرۆژانی داھاتوشدا کەشوھەوا ئاسایی دەبێتەوە.
بەپێی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، سوپای تورکیا گوندەکانی"عەقیبە و سۆگانکە و تاتمەڕەش و قەشتەر"یان لە ناحیەی شێراوەی سەر بە عەفرینی بۆرجومانکردوە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بەبەردەوامی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسورێتەوە.
ھاوکات بەھۆی بۆردومانەکانەوە، لە گوندی عەقیبە، دوو ھاووڵاتی بەناوەکانی"فەرید مستەفا بەرەکات" تەمەن ٢٣ ساڵ و "شەیما محەمەد ڕەجەب" تەمەن ٢٩ ساڵ برینداربوون.
ھەروەھا سوپای تورکیا بە چەکی قورس و ھاوەن گوندی شەعلەی سەربەقەزای شەھبا و گوندی ئەلرەبیعات لە رۆژئاوای قەزای زەرکان تۆپباران کردووە.
شەوی رابردووش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی لە ڕۆژئاوای شاری کۆبانی کردە ئامانج، تانکەکانی سوپای تورکیاش گوندی ئەحمەد مونیریان لە کۆبانی کردەوەتە ئامانج، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانی گیانی لە بۆردومانەکاندا ھەبووە.
لەلایەکی تریشەوە سوپای تورکیا ناوەندی قەزای زەرکانی لە کانتۆنی حەسەکە کردوەتە ئامانج، بە تۆپخانە و گوللە ھاوەن ئەو ناوچەیە تۆپباران دەکات.
نەجم عەبدوڵا کەسوکاری قوربانییەکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی ئەوەی ھەندێک زانیاری نوێ ھاتووەتە کەیسەکەوە و چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئاشکرا کراون، دادگایی بکوژانی ئەو دوو خێزانە کوردەی خەڵکی دھۆک کە لە تورکیا کوژران، بۆ ناوەڕاستی مانگی کانونی دووەمی ساڵی داھاتوو دواخرا.
رووداوەکە لە ١٩ی کانونی دووەمی ئەمساڵ لە شارۆچکەی نسێبین سەر بە پارێزگای مێردین لە باکوری کوردستان روویدا کە تێیدا، پێنج ھاووڵاتی شاری دھۆک لە ئۆتۆمبێلێکدا لەلایەن چەند کەسێکەوە کوژران، کە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی چووبوونە تورکیا.
لەدوای رووداوەکە، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی چوارشەممەی رابردوو وەفدی ھەرێم لە ئەنجومەنی نوێنەران وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی لیژنەی دارایی دایەوە سەبارەت بە خەرجی و داھاتی ھەرێمی کوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ھەفتەیە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران راپۆڕتێک لەسەر ناکۆکییە داراییەکانی نێوان عێراق و ھەرێم و پرسی بودجە و موچە ئامادە دەکەن و ھەفتەی داھاتووتر پێشکەشی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکەن.
وتیشی، راپۆڕتەکە لە چەند راسپاردەیەک پێکدێت بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە داراییەکانی نێوان عێراق و ھەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەدات.
د.نەرمین مەعروف راشیگەیاند، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەنگییەک دروستبووە بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای بوودجەی گشتی و جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە خەرجی فعلی.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داھاتی یەک ھەفتەی راگەیاندووە و ئاماژەی بەوە کردووە، داھاتی یەک ھەفتەی سلێمانی لە رۆژی ١٤-١٠-٢٠٢٣ تا ٢٠-١٠-٢٠٢٣، بڕی ٢١ ملیار و ٨٣١ ملیۆن و ٥٢١ ھەزار و ٣٥٢ دینار بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو داھاتەی ھەفتەی رابردوو لە سلێمانی ١٣ ملیار و ٤٦٥ ملیۆن و ٦٠٤ ھەزار و حەوت دیناری واتە ٦٢٪ی نەختینەیە و دوو ملیار و ٩٠٦ ملیۆن و ٩٦ ھەزار و ٢٢ دینار، واتە ١٣٪ی بەشێوەی چەکە و مقاسە پێنج ملیار و ٤٥٩ ملیۆن و ٨٢٠ ھەزار و ٣٥ دینارە.