ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بۆ پشووەکانی جەژن پێشبینی دەکەن زیاتر لە ٢٥٠ ھەزار گەشتیار ڕو لە پارێزگاکانی ھەرێم بکەن، لەو ژمارەیەش چاوەڕێ دەکرێت زۆرترین گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ھەولێر و سلێمانی بکەن.

لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ ھەزار شوێن ھەن کە خزمەتگوزاریی گەشتیاری پێشکەش دەکەن، لەوانەش بنکەی گەشتیاری، ھۆتێل، رێستۆرانت، مۆتێل، کافتریا، ھۆڵی ئاھەنگ گێڕان و شوێنە گەشتیارییەکانی دیکە.

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم وتیشی، بۆ ئەمساڵ دەستەکەیان بەرنامەی ھەیە ژمارەی ھاتنی گەشتیاران بۆ حەوت ملیۆن گەشتیار بەرزبکاتەوە، کە ساڵی رابردوو زیاتر لە شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردبوو و زۆرینەشیان لە پارێزگاکانی عێراقەوە ھاتبوون.