قوباد تاڵەبانی جەخت لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار دەکاتەوە
١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، جەخت لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار دەکاتەوە، کە بتوانێت داواکارییە سەرەکییەکانی خەڵکی کوردستان وەک کێشەی بودجە و موچە و کێشە خزمەتگوزارییەکان چارەسەر بکات.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لە دوو کۆبوونەوەی جیادا لەگەڵ یان شنایدۆڤ، باڵیۆزی نوێی کۆماری چیک و یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا جەختیکردەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار کە بتوانێت داواکارییە سەرەکییەکانی خەڵکی کوردستان وەک کێشەی بودجە و موچە و کێشە خزمەتگوزارییەکان چارەسەر بکات و لەم قۆناغە هەستیار و ئاڵۆزەی ناوچەکەشدا، پارێزگاری لە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستان بکات.
سەبارەت بە دۆخی سوریا قوباد تاڵەبانی داوای کرد، گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بە یەکگرتوویی و یەکڕیزییەوە هەوڵی دابینکردن و گەرەنتی کردنی مافەکانیان لە سوریای نوێ بدەن.

