هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، سەرەرای هەوڵەكانی ئەمریكا و راگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام دوو رۆژە هێرشەكانی توركیا بۆسەر ناوچەكانی كۆبانێ، بەنداوی تشرین عەین عیسا بەردەوامە.

ناوەندیی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) سەبارەت بە شكاندنی ئاگربەست لەلایەن توركیا و گروپە چەكدارەكانەوە راگەیەنراوێكی بڵاویكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، سەرەڕای هەوڵەكانی ئەمریكا و بوونی ئاگربەست، بەڵام  توركیا و گروپە چەكدارەكان، دوو رۆژە هێرشەكانیان بۆ سەر بەشێكی زۆری ناوچەكانی دەوروبەری كۆبانی و بەنداوی تشرین و عەین عیسا بەردەوامە.

لە راگەیانراوەكەدا هاتووە، توركیا بە فڕۆكە بێفڕۆكەوان لە سێ میحوەرەوە هێرشیکردووەتە سەر ناوچەی بەنداوی تشرین، لە بەرانبەریشدا "شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبج" رووبەڕوویان بوونەتەوە، لە پردی قەرەقۆزاق و گوندی بیر حەسو لە باشووری كۆبانی، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان خستوەتە خوارەوە.