بەمەبەستی گرنگیدان بەبەرھەمی ناوخۆ و پشتگیریکردنی کێڵگەکانی ناوخۆ و دیاریکردنی پێداویستییەکانی بازاڕ لە گۆشت و مریشک و ماسی، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری و چاودێری بازرگانی و ئاسایشی ئابوری لەگەڵ نوێنەری خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان کۆبوەوە.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەکانی قائیمقامیەت ھەڵدەستێت بە راگرتنی ھاوسەنگی نرخ و دابینکردنی گۆشتی سور، مریشک، ماسی، ھێلکە و رێگەنادات بەرزبونەوەی نرخ روبدات و ببێتە بارگرانی لەسەر شانی ھاووڵاتیان.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو سۆران عوسمان
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی ڕۆژنامەنوس (سۆران عوسمان)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو سۆران عوسمان، ڕۆژنامەنوسێکی دیار و پێشکەشکاری بەرنامەی بۆ مێژوو بوو کە لەهەردوو کەناڵی کوردسات و خاک تیڤی پەخش دەکرا، کۆچکردنی جێگای داخی هەمووانە.
بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی خانەوادە و میدیاکارانی هەردوو کەناڵ و هاوڕێ و ئازیزانی دەکەم و هاوبەشی غەمتانم، خواى گەورە لەکۆچکردووان خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای ئەوەی لە بەغداد پشکنینی DNAبۆ ئەو ٣٩ رووفاتە کراوە و ناسراونەتەوە، ئەمڕۆ دەگەڕێنرێتەوە بۆ شنگال.
وتیشی، ئەو کەسانە دانیشتووی ناوچە جیاوازەکانی سنوی شنگال بوون و دوای رادەستکردنیان بەکەسوکاریان، لە زێدی خۆیان بەخاکدەسپێردرێن.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە گەڕەکی گوڵانی شاری ھەولێر کەسێک دەستڕێژی گولـلە لە ھاوسەر وخوشکی ھاوسەرەکەی دەکات و لە ئەنجامدا ھاوسەرەکەی دەکوژێت و خوشکی ھاوسەرەکەیشی بریندار دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، لە دوای رووداوەکە تەرمی ژنەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری و بریندارەکەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی چارەسەر، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
پێکھێنانی ئەو لیژنەیە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دوای ئەوە دێت، کە ژنێکی تەمەن ٣٤ ساڵی دووگیان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ھەولێر لەکاتی نەشتەرگەری منداڵبوون گیانی لەدەستدا، دوابەدوای رووداوەکەش، کەسوکارەکەی ھۆکارەکەیان بۆ کەمتەرخەمی پزیشکەکەی گەڕاندەوە و دووپاتیانکردەوە کە سکاڵا تۆمار دەکەن.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەپێناو پاراستنی مافی نەخۆش، بڕیاریدا بە پێکھێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسی گیانلەدەستدانی ژنێکی دووگیان لە ھەولێر بەچاودێری و ئامادەبوونی دادوەری نوێنەری داواکاری گشتی بۆ بەدواداچوونی زانستی و یاسایی و ئاشکراکردنی دەرەنجامەکان بۆ رای گشتی.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕووی لە ھەرێمی کوردستان و سلێمانی کردووە، کە ھۆکارەکەی بەھۆی کاریگەربوونی ناوچەکە بە بای رۆژئاوا و باشوری ڕۆژئاوا دەگەڕێتەوە و وایکردووە کە تۆز و خۆڵ ڕووبکاتە ناوچەکە و شەپۆلی خۆڵبارین دروست ببێت.
ڕاشیگەیاند، بە تێپەڕبوونی کات کاریگەرییەکانی کەم دەبێتەوە و لە ڕۆژانی داھاتووشدا جارێکیتر شەپۆلی خۆڵبارین دەست پێدەکاتەوە و دەشڵێت، پلەکانی گەرمای ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزمترە و ئەمەش ھۆکارێکە بۆ دروستبوونی بای ڕۆژئاوا و دروستبوونی خۆڵبارین.
فەھمی بورھان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پشتیوانی ھەر ھەوڵ و بڕیارێک دەکەن کە ببێتەھۆی گەڕاندنەوەی زەویوزاری کورد و تورکمان و ھەموو پێکھاتە رەسەنەکان، کە بە ھەر ھۆکارێک لەلایەن رژێمی بەعسی روخاوەوە دەستیان بەسەردا گیرابوو و درابوون بە خەڵکی دیکە.
وتیشی، نوسراوەکەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ بە ھەنگاوێکی باش دەزانن و ئومێدیان وایە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقیش کاری جددی لەسەر بکات و بچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.
خالد عەباس، بەڕێوەبەری نوسینگەی دھۆکی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، لەسەر داوای سەرۆکی ھەرێم، دوێنێ کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ھەولێر کۆبووەوە سەبارەت بەوەی کە ئایا دەتوانێت ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رێکبخات یاخود نا.
وتیشی کۆمیسیۆن گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئەگەر ھەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق دوابخرێت کە مانگی ١٢ی بۆ دیاریکراوە، ئەوا کۆمسیۆن دەتوانێت ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رێکبخات، ئەگەر نا کۆمیسیۆن وادەیەک پێشنیاز دەکات لە مانگی چوار یان پێنجی ساڵی داھاتوو، کە دەبێت لەسەری رێکبکەون و پاشان ئامادەکارییەکان دەکات.
خالد عەباس ئەوەشی روونکردەوە، ئەو کاتەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووە زۆر نزیکە و رەنگە کۆمیسیۆن بڕیار بدات ئەو ھەڵبژاردنانە لە بەھاری ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجام بدرێت، چونکە دواخستنی ھەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق کارێکی قورس دەبێت، بەوپێیەی یەکەمجارە بڕیار بدرێت ئەو ھەڵبژاردنە پێش ٢٠ی مانگی ١٢ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
رۆژنامەنووس و چالاکوان ڕەنج پشدەری، رایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو یەختێک بە ٦٤ سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە گیری خواردبووە، کە سەرجەمی سەرنشینەکان کورد بوون.
دەشڵێت دوای ئەوەی ھێزەکانی دەریاوانی لە ڕێگەی ژمارە ١١٢ەوە ئاگادارکردوەتەوە، بەدەم پەنابەرانەوە چوون و دوای چەندین کاتژمێر تەواوی کۆچبەرە کوردەکان ڕزگارکران.
ڕەنج پشدەری ئاماژەی بەوەشداوە، کۆچبەرەکان ژمارەیان ٦٤ سەرنشین بووە و لەنێویاندا ژنی دوگیان و منداڵ ھەبووە، کە بە ھاوکاری ھێزی دەریاوانی و نوێنەری پەنابەرە گەڕاوەکانی کوردستان سەرجەمیان ڕزگارکران.
کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ٩٢%ی پرۆژەی پێوەری زیرەک بۆ کۆنتڕۆکردن و بە ئەلکترۆنیکردنی کارەبا تەواوبووە ئەوەش بوەتەھۆی ئەوەی سوتانی بگۆڕەکانی کارەبا کەم ببێتەوە.
دەشڵێت، ئێستا خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا گەیشتوەتە چوار ھەزارو ٥٤١ مێگاوات، لەکاتێکدا بەھۆی پرۆسەی چاککردنەوەوە ئاستی بەرھەمھێنان ئێستا تەنھا سێ ھەزارو ٥٠٠ مێگاواتە.
کامیل قەزاز راشیگەیاند، لە وەرزی ھاویندا خواستی بەکارھێنانی کارەبا لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بۆ شەش ھەزار مێگاوات بەرزدەبێتەوە.
میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا پێنج ئەندامی ھەدەپە/یەسەپە دەستگیرکراون کە لەناویاندا جێگرانی بەرپرسی رێکخستنەکانی پارتی چەپی سەوز بوونیان ھەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ھەروەھا بەرپرسی یەکێک لە رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە تەکیرداغ دەستگیرکراوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، شەوی رابردوو لە نزیک گوندی دزاوەر سەربە شاری نەوسود و دوو بەتەقەی راستەوخۆی ھێزەکانی ئێران برینداربوون.
ھەروەھا کۆڵبەرێکی تر بەناوی"موختار کویک"تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی مەریوان، دوای ئەوەی کەوتە بۆسەی ھێزەکانی سنور، بەھۆی ڕاوەدوونان بە دەستڕێژی گولە، لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود کەوتووەتە خوارەوە و بەسەختی برینداربووە.
ھەروەھا کۆڵی چەند کۆڵبەرێک دوای راوەدوونانیان لەلایەن ھێزەکانی سنوری ئێران دەستی بەسەرداگیراوە.
لەمیانی مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کردو رایگەیاند، کە مام عومەر نۆغەرانی هاوڕێی تەمەن و هاوخەباتی جەنابی کاک کۆسرەت بووەو تێکۆشەرێکی دیارو یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی رێکخستنە نهێنییەکان بووە لەناو شار.
دەرباز کۆسرەت رەسول وتیشی بەداخەوە لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە هەموومانی خەمبار کردووەو لە دڵەوە نیگەرانی کردووین.
دەقی هاوخەمییەکەی کۆسرەت رەسول...
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری مام عومەر نۆغەرانی
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی براو ھاوڕێم، رێکخستنی ناو شارو تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی دیارو ناسراوی کوردستان (عومەر نۆغەرانی)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، ھاوبەشی خەمتانم.
عومەر نۆغەرانی پیاوێکی تێکۆشەرو سەرڕاست بوو، ھاوڕێی زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێکۆشانی رێکخستنە نھێنییەکان و قوربانیدان لەپێناو گەلەکەی بووە، کەسایەتی دیارو ناسراو بوو، ھەمیشە لە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی سنوورەکە رۆڵی بەرچاوی ھەبوو، پیاوێکی جوامێرو چاونەترس بوو، بەداخەوە بۆ لەدەستدانی ئەم براو ھاوڕێیە تێکۆشەرەم.
بۆ ئەم کۆستە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خۆمان و خانەوادەی کۆچکردوو، ھاوڕێ و ھەڤاڵانم دەکەم، داواکارم لە خوای گەورە سەبووری ھەموومان بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ساڵح موسلیم،ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی"پەیەدە" رایگەیاند، دوای ھەڵبژاردن تورکیا درێژە بە پلانی سڕینەوە و لەنابردن و پیلانی دژە رۆژئاوا دەدات، تائێستاش تورکیا ھێرشەکان رانەگرتووە و ھەموو کەس دەکەنە ئامانج.
سەبارەت بە کۆبونەوەی ئەستانەش کە بڕیارە ٢١ی ئەم مانگە سازبکرێت، ساڵح موسلیم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، روسیا ئێستا پێویستی بە تورکیا ھەیە، بە تایبەتی بە ھۆی ئەو گەمارۆیانەی لە ئەنجامی شەڕی ئوکرانیا خراوەتە سەر مۆسکۆ، ئەوە ئیتر بابەتێکی نێونەتەوەییە، پێشبینیش ناکات رووسیا شتێک بکات، چونکە زۆر پەیماننامە لە نێوانیاندا ھەیە.
جەختی لەوەشکردەوە، خۆبەڕێوەبەری بەر لە ماوەیەک بە مەبەستی چارەسەری کێشەکانی سوریا نەخشەرێگەیەکی راگەیاند، تورکیا نە چارەسەری بۆ سوریا دەوێت، نە دەشییەوێت کورد تیایدا بەشدار بێت.