لەبارەی حەجی ساڵی داهاتوو؛ ئاگادارییەک لە حەج و عومرەی هەرێمەوە
هەساو ئەمیر
١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، وادەی دواخستن و لەجێدانان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو کۆتایی هاتووە و داواش لە هاووڵاتیان دەکات، بۆ ئەو مەبەستە سەردانیان نەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، "ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکەین کە ناویان لە پڕۆسەی حەجی ساڵی داهاتوودا هاتووەتەوە، وادەی دواخستن و لەجێدانان کۆتایی هاتووە، بۆیه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین هیچ كه‌سێك به مه‌به‌ستی دواخستنی ناوه‌كه‌ی یاخود له جێدانان ( تنازل) سه‌ردانمان نەکات".
ئەوەش هاتووە، به‌پێی ئه‌و سیستمه‌ی له به‌غدا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت هه‌موو ناوه‌كان ده‌بێت به‌ر له ١ی ١ی ٢٠٢٥ بخرێته ناو سیستمی ئه‌لیكرۆنییه‌وه و هیچ بوارێك بۆ له جێدانان و دواخستن نه‌ماوه .
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌ر كه‌سێك ناوی بۆ حه‌جی ٢٠٢٥ ده‌رچووبێت و مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو نه‌كردبێت، ئه‌وا به پێی رێزبه‌ندی ناوی یه‌ده‌گی ده‌رچوو له شوێنی ئه‌وان داده‌نرێت.
چاوەڕواندەکرێت، وەرزی حەجی ساڵی داهاتوو لە ٦ی مانگی حوزەیراندا دەستپێبکات و ساڵانە بەمەبەستی رێکخستنی ناوی هاووڵاتیان بۆ ئەو پڕۆسەیە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە چەند رێکارێک دەگرێتە بەر.