وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ستافی مامۆستایان بۆ کۆلێجی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە دابین دەکات
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ستافی مامۆستایان بۆ کۆلێجی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە دابین دەکات،و لە ڕێگەی هەماهەنگی نێودەوڵەتی ڕاهێنان و ڕاوێژکاری زانستی ورد پێشکەش بە مامۆستایانی کۆلێجی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە دەکات
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، ستافی مامۆستایان بۆ کۆلێجی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە دابین دەکەین، بەمەش هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی کردنەوەی کۆلێجەکە لە ڕووی دابینکردنی توانا مرۆییەکان چارەسەردەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەبەوەش دەکات، لەسەر راسپاردەی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ دابینكردنی توانا مرۆییەكان تیمێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كردوە بە ئامادەبونی د. بەمۆ پەروێز عەزیز سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە، لەگەڵ ئەو پزیشكانە كۆبونەوە كە ڕاژەكانیان بۆ کۆلێجی پزیشكی زانكۆی هەڵەبجە دەگوازرێتەوە و دەبنە ستافی مامۆستایانی کۆلێجی پزیشکی
خوێندنی باڵا ئاماژەبەوەشدەکات، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتەکەمان ئامادەکاری کردووە کە لە ڕێگەی هەماهەنگی نێودەوڵەتی ڕاهێنان و ڕاوێژکاری زانستی ورد پێشکەش بە مامۆستایانی کۆلێجی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە بکرێت