کەشناسیی هەرێم: بەفر و باران دەبارێت
هەساو ئەمیر
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕؤ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، سبەی بارانبارین دەستپێدەکات و لە چەند ناوچەیەکیش بەفر دەبارێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
ئەوەش هاتووە، سبەی هەینی، ئاسمان نیمچە هەوردەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، سەرەتا نمەباران لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆدا دەست پێدەکات، پاشان لە شەودا رێژەى دابارین لە زۆربەى ناوچەکان زیاتر دەبێت بەتایبەت لەسنوورى پاریزگاى سلێمانى وهەڵەبجە و ئیدارەى سەربەخۆی راپەڕین.
ئەوەش خراوەتە روو، پێشبینی بەفربارینێکی کەم دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پلەکانی گەرما بە نزیکەی ١ بۆ ٢ پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ١٦ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ١٥ پلەى سیلیزى
دهۆک: ١٦ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ١٧ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ١٦ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ١٦ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ٧ پلەى سیلیزى
سۆران: ١٥ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ٢٠ پلەى سیلیزى