لە ناوەندی قەزای ئاکرێدا شەرە تەقە رویدا و کەسێک بەناوی عەمار سەلام لەلایەن ئامۆزاکانیەوە کوژرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی ئازادی شاری ئاكرێ، بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە دوو خانەوادەوە كە خزمی یەكترن، شەڕە تەقە لە نێوانیان دروستبوو، لە ئەنجامدا گەنجێكی تەمەن ٢٥ ساڵ لەلایەن چەند ئامۆزەیەکییەوە كوژرا و چوار كەسی تریش برینداربوون.

شایەتحاڵێكیش بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لە شەڕەكەدا بەرد و چەك بەكارهاتووە، ئەگەر فریا نەكەوتنایە، كارەساتی گەورەی لێدەكەوتەوە.

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی ڤیدیۆی شەڕەکە