پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە بە ئۆتۆمبێل لە کەسێکی دابوو و هەڵاتبوو.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای بەدواداچوون و سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە ئۆتۆمبێلەكەی لە هاووڵاتییەكی دابوو دواتر هەڵاتبوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەرێگای کامێراکانی چاودێرییەوە توانرا ئۆتۆمبێلەکە بدۆزرێتەوە، کە لە جۆری تۆیۆتا کراون بوو و دواتریش تۆمەتبارەکە دۆزرایەوە و دەستگیر کرا.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە، لە ئێستادا تۆمەتبار (ر،م،ج) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٢٣ی هاتوچۆ راگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.