کوردستان

وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ ٢٠٠ ملیار دینار لە بانکی رافیدەینەوە خراوەتە سەر ھەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی ھەرێم.

راشیگەیاند، رۆژی شەممە چواری تشرینی دووەم، لەگەڵ داھاتی ناوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکەن و رۆژی پێنجشەممە نۆی تشرینی دووەم دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت.

ئەو راگەیەندراوەی وەزارەت دارایی ھەرێم دوای ئەوەدێت بەیانیی ئەمڕۆ وابڵاوکرایەوە، کە بانکەکانی رەشید و بازرگانی، ٤٥٠ ملیار دیناریان خستووەتەسەر ھەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان و رۆژی یەکشەممە بانکی رافیدەین ٢٥٠ ملیار دینار دەخاتە سەر ھەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە رێگەی بانکی رەشیدەوە ٢٥٠ ملیار و ٢٠٠ ملیاری لە رێگەی تی بی ئای-ەوە خراوەتە سەر ھەژماری بانکی ھەرێم.

وتیشی، بڕیارە رۆژی یەک شەممەی داھاتوو لە رێگەی بانکی رافیدەینەوە ٢٥٠ ملیار دیناری تر دەخرێتە سەر ھەژماری بانکی حکومەتی ھەرێم.

چاوەڕوانیش دەکرێت ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی ھەرێم خشتەی مووچەی مانگی ئابی ئەمساڵ رابگەیەنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەبارەت بە کۆبوونەوەکە کاکەرەش سدیق سەرۆکی ئۆفیسی کەرکوکی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ و ئەندامی لیژنەکە بەکوردسات نیوزی راگەیاند، لیژنەکە لەبەغدادوە دێتە کەرکوک و لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پیداگری دەکەن لەسەر ئەوەی لیژنەکە کارەکەی خۆی جێبەجێبکات کە لەپێناویدا دامەزراوە، ئەویش ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە کشتوکاڵییەکانی تەعریب و گەڕاندنەوەی موڵکداریەتی زەویەکانە بۆ خاوەنەکانیان، کە لە جوتیارانی کورد و تورکمان پێکھاتوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

ھاووڵاتییانی شاری نەینەوای خۆشەویست
کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و زیندانە سیاسیەکان 
سەرجەم چین و توێژ و پێکھاتەکانی نەینەوا بەبێ جیاوازی 

وەک ئاگادارن ھەڵمەتی بانگەشەی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد بۆ ناساندنی کاندیدانی لایەنەکانی بەشداربووی پرۆسەکە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەم ھەڵبژاردنە گرنگە بەشدارە لە پارێزگای نەینەوا بە لیستی (اتحاد اھل نینوی) ھاوپەیمانیەکی گرنگی لە پێناو خەلکی خۆشەویستی نەینەوا پێکھیناوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کێبڕکێیەکی تەندروستدا دەیەوێت زۆرترین دەنگ لەم پارێزگایە بەدەستبھێنێت. چونکە یەکێتی لە رابردوو قوربانی زۆری داوە بۆ ئەم پارێزگایە خۆی بەخاوەنی راستەقینەی شاری موسڵ دەزانێت، سەرۆک مام جەلال گرنگییەکی تایبەتی داوە بە ھەموو پێکھاتەکانی دەشتی نەینەوا بەبێ جیاوازی و پارێزگای موسڵی بە عێراقی بچوک ناودەبرت، ئێستاش یەکێتی بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ لەسەر ھەمان رێبازی سەرۆک مام جەلال بەردەوامی ھەیە بۆ پشتگیری و خزمەتکردنی گشت پێکھاتەکانی دەشتی نەینەوا بەبێ جیاوازی چونکە نەینەوا پێکھاتەی زۆری لی دەژین. یەکێتی خۆی بەخزمەتکاری ھاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای نەینەوا و دەوروبەری دەزانێت لە رێگای ئەم ھاوپەیمانییەوە خزمەتی زیاتری ئەو شارە بکاتە لە ھەموو روویەکەوە گەرانەوەی ھیوا بۆیان، بەتایبەتیش لە ئیدارەی خۆجی پارێزگاکە بەرەو گۆرانکاری و بەدەستھێنانی مافە دەستوری و یاساییەکانیان دوای چەندین ساڵ جارێکی تر بەرەو ھەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ھەنگاو دەنێین. 

ئەم ھاوپەیمانییە خاوەنی کاندیدانی بەھێز و لیھاتووە، کەسانی دڵسۆزی تیدایە پێویستە ھەمووان لەلای خۆیەوە ھەوڵی جدی بدەن بۆ بەدەستھێنانی زۆرترین دەنگ لەم پارێزگایە بۆ لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەلکی نەینەوا، ئەمەش بۆ دەستەبەرکردن و گێرانەوەی مافە شەرعی وخواستەکانیان لە شارەکە.

بۆ ئەوەی لە رێگەی دیموکراسییەوە بتوانیین بەرگری لەماف و داواکاری خۆمان بکەین و نەینەوا ئاوەدان و سەقامگیر بونیاد بنێین و دەستی ئاوەدانی و دوور لە جیاکاری نەتەوەیی بگەیەنینە ھەموو ناوچەکانی پارێزگاکە بەبێ جیاوازیی، پێویستە ھەموو ھاووڵاتیانی خۆشەویستی نەینەوا و دەووروبەری بەگەرمو گوڕیەکی زۆرەوە بێ چەند و چوون بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بڕۆن و دەنگ بە کاندیدانی لیستی (ھاوپەیمانیی یەکێتی خەلکی نەینەوا) بدات.

بۆ پێشەوە بەرەسەرکەوتن

ئاراس محەمەد ئاغا
سەرۆکی ھاوپەیمانیی (یەکێتی خەلکی نەینەوا)
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە ھەژماری تۆڕی " ئێکس" بڵاویکردووەتەوە، بۆ جەختکردنەوە لە پابەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئامانج لە سەردانەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان، دەستبەرکردنی بەردەوامی ھاوکارییە ئەمنییەکان و کاری پێکەوەییە بۆ رێگریکردن لە ھێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لە سەردانەکەیدا بۆ ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەریەک لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم کۆبووە و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ھەرێمی کوردستان بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و عێراق کرد.

 هەر لەو سەردانەدا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمیش کۆبووەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، ھاووڵاتییەکی کورد بەناوی"ئیسماعیل دارابی"پەنابەری تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی شاری سەرپێڵی زەھاوی سەر بە پارێزگای کرماشان و پەنابەرێکی تری بە رەگەز عەرەبی خەڵکی ئەھواز کە ناسنامەکەی ئاشکرا نەبووە، لە سنوورەکانی بیلاڕووس بەھۆی سەرما و شەختە لێدانەوە گیانیانلەدەستداوە.

راشیگەیاندوە، تەرمی ئەو دوو پەنابەرە لە کاتێکدا دۆزراونەتەوە کە لەژێر بەفربارینێکی زۆردا لەسەر سنووری بیلاڕووس گیریان خواردووە و بەھۆی سەرمای زۆرەوە توانای جووڵەیان لەدەستداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی نووسراوێکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق کە ئاراستەی ھەردوو کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و ئەسیر کراوە، داوایان لێکراوە سەرجەم پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک رابگرن تا ئەوکاتەی کۆمپانیای کۆڕەک سەرجەم پابەندییەکانی جێبەجێدەکات، لەسەر بنەمای ئەو داواکارییەکەی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقیش کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و ئەسیر، سەرجەم پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆڕەک تیلیکۆم راگرت.

لەبارەی ھۆکاری ئەو داواکارییەش دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە نووسراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، گرێبەستی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە رۆژی ٣٠ی ئابی ساڵی رابردوەوە کۆتایی ھاتووە، پەیوەست بە بوارە دارایی و یاسایی و ھونەرییەکانیش وەڵامی ھیچ بڕیارێکی یاسایی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و ھیچ ئاگادارکردنەوەو ھۆشدارییەکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقیشی نەداوەتەوە و ئەو بڕە پارەیەشی رادەست نەکردووە کە لە ئەستۆیدایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

ناوچە دابڕێنراوەکان، لەنێوان (ھەڵبژاردنێکی چارەنووساز و بەرپرسیارەتییەکی نیشتیمانی) دا. 

ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی دیکەی کوردستان، تەنھا پرۆسەیەکی دیموکراتی نیە، کە ھێز و لایەنە سیاسیەکان کێبڕکێ  بکەن لەپێناو بەدەستھێنانی زۆرترین دەنگ، زۆرترین کورسی و وەرگرتنی پشک و ئیستحقاقی ھەڵبژاردن لە ئیدارە خۆجێیەکانی دەڤەرەکەدا. بەڵکو ئەم ھەڵبژاردنە بۆ گەلی کوردستان بەرپرسیاریەتییەکی گەورەی (نیشتمانی، نەتەوەیی، مێژوویی، ئەخلاقی)یە، ھەروەک پرۆسەیەکی چارەنووسسازە، چونکە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان کۆمەڵێک پرسی گرنگ بە ئەرێنی یان نەرێنی یەکلادەکاتەوە. 

ئەنجامەکە دەبێتە پێوەری سەرەکی بۆ مانەوە، یان کۆتایھێنان بە دەسەڵاتی خۆسەپێنی پارێزگاری ناشەرعی لەکەرکوک. ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەبێتە ھۆی جێبەجێکردن یان جێبەجێنەکردنی ماددەی (١٤٠) ی دەستوری عیراقی. دەبێتە پێوەر بۆ نەھێشتنی دۆخی ناسەقامگیری ئێستای کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی دیکەی کوردستان کە بەھۆی لێکەوتەکانی ریفراندۆمەوە دۆخێکی ناسەقامگیری (ئەمنی، سیاسی، خزمەتگوزاری، ژینگەیی، ئیداریی، ئابووری) باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە، یان دەبێتە ھۆی مانەوەی دۆخەکە.  

ئەنجامەکە دەبێتە فاکتەری بەدیھێنانی ئیداریەکی ھاوسەنگ و دادپەروەری پرلە خزمەتگوزار کە ھەموو پێکھاتەکانی کەرکوک بەبێ جیاوازی بەئیدارەی خۆیان بزانن، یانیش وەکو ئیدارەیەکی گەندەڵی ناھاوسەنگ دەمێنێتەوە. 

- ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەبێتە پێوەر کە جارێکی دیکە ناسنامەی کوردستانی بوونی( کەرکوک، دوزخورماتوو، خانەقین و گەرمەسێر بە گشتی، مەخمور، دەشتی نەینەوا، شنگال) بسەلمێنن، یان مەترسی لەسەر پاراستنی ئەو ناسنامەیە دروست دەکات.

- ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە دەتوانێت کۆتایی بە کێشەی جوتیارانی کورد و تورکمانی ناوچەکە بھێنێت، یان دەبێتە ھۆی زیاترکردنی گوشار و مەترسییەکان.

ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان کۆتایی بە بیری توندڕەوی و شۆفینییەت دێنێت، یان دەبێتە ھۆی بەردەوامبوونی ئەو مەترسییە. 

لەم روانگەیەوە ئەم ھەڵبژاردنە بەرپرسیارەتییەکی گەورە دەخاتە سەر شانی ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، ھەروەک بەرپرسیارەتیەکی مێژوویی دەخاتە سەر شانی ھەموو ھاوڵاتیانی کورد لە ناوچە دابڕێنراوەکان.

بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چ وەکو ھێزێکی سیاسی کە ھەمیشە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان، چ وەکو ھاوپەیمانی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە نەک ھەر ھەست بەو بەرپرسیارەتیە دەکات، بەڵکو بە پلانێکی گونجاوخۆی ئامادەکردووە، بۆ ئەوەی بە پشتیوانی دەنگدەرانی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان ئەو بەرپرسیارەتییە جێبەجێ بکات و بتوانێت زۆرترین دەنگ بە دەست بێنین و ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ببێتە ھۆی کۆتایھێنان  بە ھەموو ئەو کێشە و مەترسییانەی کە لە سەرەوە باسمان کردووە. بۆ ئەو مەبەستە، وەکو ھەنگاوی سەرەتایی و کردەیی بە ھێزەوە دەستمان بە بانگەشەی ھەڵبژاردن کرد و دەخوازین  بە دەنگی دەنگداران وبە ئیرادەیەکی بەرزیشەوە بتوانین ببەینەوەو بگەینە ئامانجی سەرەکیمان. 

لەتیف نێروەیی                           
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نیگەرانن لەو کێشانەی لەسەندیکاکەیاندا ھاتوونەتە ئاراوە، کێشەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، لەدوای کۆنگرە و سەرەتای دەستبەکاربوونیان لەم خولەی سەندیکا سەریھەڵداو و بەبێ چارەسەر ماوەتەوە، راشیدەگەیەنێت، چەندین جار داوایان لەئەنجومەنی باڵای سەندیکا کردووە لیژنەیەک بنێرن بۆ دانیشتن لەگەڵیان، بەڵام کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدراوە و لقی سلێمانی و ئەنجومەنی باڵا لەپانتاییەکی زۆردا لێک دورکەوتنەوە.

‎سەبارەت بەکێشەی دارایی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان راشیگەیاندووە، بڕی ٥٧ ملیۆن دیناری پایتەختی رۆشنبیری لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی دراوە بەسکرتێری لق بۆ چاپکردنی کتێب و ھەندێک چالاکی پاکتاوکردنیشی سکرتێری لق و ھەروەھا ئەو بڕە پارەیەی ئابوونە کە باسی لێوە دەکرێت گوایە نەگەڕاوەتەوە، لقەکەیان لێی بەرپرسیارە و بریتیبووە لەپارەی ئابوونە، ئەمەش مانگانە بەپاکتاویی گەڕاوەتەوە بۆ ژمێریاری ئەنجومەنی باڵا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەرچی بابەتی گەڕانەوەی ئابوونە بابەتێکی پەیڕەویە، پێشتر تەواوی ئابونە گەڕاوەتەوە ئەنجومەنی باڵا و مانگانەش پێشینەیەک دراوە بەلق بۆ خەرجیەکانی، بەڵام لەگەڵ سەرھەڵدانی قەیرانی دارایی و نەمانی پێشینەی لقەکان نەتوانراوە پارە بگەڕێنینەوە، ھەژمارێکی بانکی دروستکراو خرایە بانکەوە بۆ خەرجی لق، داواش لەئەندامانی باڵای ئەنجومەن دەکەن بۆ لەنزیکەوە بەئاگابوون و ئەنجامدانی کۆبونەوەیەک سەردانی لقی سلێمانی بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ...

بەڕێز کاک حەمە تۆفیق رەحیم، تێکۆشەری دێرین و سیاسەتمەداری کورد 

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (حاجی تۆفیق حەمە رەحیم) باوکی بەڕێزتانم پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناو کوردستان.

لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسۆ مامەند لە پەیامێكدا بە بۆنەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق رایگەیاند، دوور لە موزایەدە و بەڵێنی بێ كردار، بێ سڵەمینەوە شەڕی دیموكراسی لەسەر ماف و خواستە یاسایی و دەستورییەكان دەكەن و رێگە بەهیچ كەس و لایەنێك نادەن لەژێر هیچ پاساو و دۆخێكدا مافە نەیەوەییەكانی میللەت پێشێل بكەن. 

دەقی پەیامەکەی ئاسۆ مامەند سەرۆکی ھاوپەیمانیی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە ...

بە یەکەوە بەھێزترین

ھاوپەیمانیی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە
ھاووڵاتییانی خۆشەویست..!
کەرکوکییە ئازا و خۆڕاگرەکان..!

ھەموومان بە یەکەوە دەست لەناو دەست بەرەو سەرکەوتن و پتەوکردنی یەکێتیی ریزەکانی میللەتەکەمان، بەرەو گۆڕانکاری و بەدەستھێنانەوەی مافە دەستوری و یاساییەکانمان لە کەرکوکی قودسی کوردستان دوای حەڤدە ساڵ جارێکی تر بەرەو ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ھەنگاو دەنێین.

ھاوپەیمانی کەرکوک تایتڵی بە یەکەوە کارکردنەمانە بۆ بەھێزترکردنی ئیرادەی لە بن نەھاتووی نەتەوەکەمان لە کەرکوکی کوردستانیی، لە رێگەی ئەم ھاوپەیمانییەوە؛ بەرەو ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، و گێڕانەوەی ماف و خواستە شەرعی و یاساییەکانمان ھەنگاو دەنێین کە لە دەستوری ھەمیشەییدا دەستەبەرکراوە.
کەرکوکییە ئازیزەکان!

پشت ئەستوور بە ئیرادەی پۆڵایینی ئێوەی خۆڕاگر، بێ نەسرەوتن و دوور لە موزایەدە و بەڵێنی بێ کردار، وەک چۆن لە رابردوودا لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سەلماندمان کە پارێزەر و داکۆکیکارێکی سەرسەختی خواست و مافە رەواکانتان بوین، بەڵێن دەدەین کە بەو گیان و باوەڕەوە لە گەڕی دووەمی دەستبەکاربوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بێ سڵەمینەوە شەڕی دیمۆکراسی لەسەر ماف و خواستە یاسایی و دەستورییەکانتان بکەین، و رێگە بە ھیچ کەس و لایەنێک نەدەین لە ژێر ھیچ پاساو و بارودۆخێکدا مافە نەیەوەییەکانی میللەتەکەمان پێشێل بکات.
ھاووڵاتییانی بە ئەمەکی کەرکوک! 

بۆ ئەوەی لە رێگەی دیمۆکراسییەوە بتوانیین بەرگری لە ناسنامەی نەتەوایەتیی خۆمان بکەین، و کەرکوکێکی ئاوەدان و سەقامگیر بونیاد بنێین، و دەستی ئاوەدانی و دوور لە جیاکاری نەتەوەیی بگەیەنینە ھەموو ناوچەکانی پارێزگاکە بەب ێ جیاوازیی، پێویستە ھەموو کەرکوکییەکی دڵسۆز و پەرۆش و کوردپەروەر؛ بێ چەند و چوون بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بڕوات و دەنگ بە کاندیدانی لیستی (ھاوپەیمانیی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە) بدات.

خۆتان دەزانن چ نادادپەروەرییەک بەرامبەر بە کوردی کەرکوک ئەنجام دەدرێت، ھەر لە پەراوێزخستنی لە ئیدارەدانی پارێزگاکە تا ئەوەی تەنانەت کەمترین پشکی لە دامەزراندنیش پێ رەوا نەبینن، لە بەرامبەردا نەتەوەیەکی تر بە سەر ئیرادەی نەتەوەکەمان لە پارێزگاکە زاڵ دەکرێت، و دەرچووان و گەنجانی کورد لە مافی دامەزراندن و پێدانی ھەلی کار بێ بەش دەکەن!.

ھەروەھا پرسی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانیش، بەشێکی دیکەی ئەو دۆسییانەیە کە کاندیدانی (ھاوپەیمانیی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە) لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک شەڕی سیاسی و دیمۆکراسی لەسەر دەکەن، و ناھێڵن ئەم دۆخە عەسکەرتارییەتە کەمە زیاتر درێژە بکێشێت، چونکە کەرکوک بە گوێرەی مادەی (١٤٠)ی دەستور، دۆخێکی تایبەتی ھەیە و نابێت دەستوەردانی عەسکەری و سیاسی و ئیداریی تێدا بکرێت، بە پێچەوانەوە دەبێت ئاسایی بکرێتەوە.
ئێمە بە یەکەوە بەھێزترین؛ 

چونکە لەم وێستگە مێژووییەدا کە ئێجگار گرینگ و چارەنووسسازە بۆ نەتەوەکەمان و یەکلاکردنەوەی داھاتووی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، ھەروا بۆ ئەوەی روحی شەھیدان، و رەوانشاد سەرۆک مام جەلال شاد و ئاسودە بن، دەبێت لە رۆژی ١٨-١٢دا دەنگ بە کاندیدانی لیستی (ھاوپەیمانیی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە) بدەن، لەو رۆژەدا بە دەنگەکانتان دووبارە کوردستانیی بوونی کەرکوک بسەلمێنن وەک چۆن لە رابردوودا ئەو راستییەتان بۆ دۆست و نەیارانی کورد سەلماند.

بۆ پێشەوە بەرەو سەرکەوتن..

ئاسۆ مامەند
سەرۆکی قەوارەی (ھاوپەیمانیی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە)

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عەباس، وتەبێژی ئۆفیسی کەرکوکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە کەرکوک ١٠ ھاوپەیمانی و پێنج حزبی سیاسی بەشداری ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەن.

وتیشی، کۆمسیۆن رێنمایی داوەتە سەرجەم کاندید و لیستەکان کە نابێت لە فەرمانگەکان، خوێندنگە، مزگەوت و ناوەندە سەربازییەکان بانگەشەی ھەڵبژاردن بکرێت، بەپێچەوانەوە سزادەدرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاندووە، ستراتیژ و پلانی کابینەی نۆیەم ئەوەیە زیاتر برەو بە پیشەسازیکردنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکان بدرێت، لەم قۆناغەشدا ھەر بەرھەمێک لە پێداویستی ناوخۆ زیاتر بێت رەوانەی بازاڕەکانی عێراق و وڵاتانی دەرەوە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا زیاتر لە دوو ھەزار پڕۆژەی تایبەت بە سامانی ئاژەڵ و پەلەوەر بە سەرمایەی ملیارێک دۆلار ھەن، کە نزیکەی ٦٠ ھەزار ھەلی کاریان ڕەخساندووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ لەئێستادا، ٣٩ پڕۆژەی بەرھەمھێنانی ھێلکە، ھەزار و ٩٠٨ پڕۆژەی بەرھەمھێنانی گۆشتی مریشک، ٨٨ پڕۆژەی مانگای شیر، ١٠٣ پرۆژەی دابەستنی گۆلک و ٤٢ کارگەی ئالیک لە ھەرێم بوونیان ھەیە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ (45) دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (6.500) بۆ (7.000) دیناره‌.

راشیگەیاند، به‌هۆی جیاوازی كارکردنی مۆلیده‌كان‌ له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیده‌ بۆ مانگی گۆڕانکاری تێدادەکرێت و مۆلیدەکان تەنیان لە نێوان 12ی نیوەڕۆ تا 1ی شەو ئەگەر کارەبای نیشتیمانی کۆژایەوە کار دەکەن واتە لە 1ی تا 12 نیوەڕۆ کارناکەن جگە لە بەیانیان کە 6:30 تا 8:00ی بەیانی کاردەکەن.

رۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبری ئەوە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.

باسیان لەوەشکرد، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان، له‌ كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیانله‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆلیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن مۆلیده‌كه‌ سزاده‌درێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەندی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا کە ئاراستەی وەزیری تەندرووستییان کردووە ئاماژە بەوەش دەکەن، بەھۆی ئەوەی سێ مانگە مووچە دابەشنەکراوە و ناشزاندرێت کەی مووچە دابەش دەکرێت، ناتوانن چیتر لەکارکردن بەردەوامن بن و لەرۆژی چوارشەممەوە بایکۆتی سەرتاسەری رادەگەیەنن.

باس لەوەش دەکەن، ئەوان جگە لە مووچەکانیان سەرچاوەیەکی دیکەی داھاتیان نیە و بۆ بەردەوام بوونیان پێویستیان بە پێدانی شایستە داراییەکانیان ھەیە، بۆیەش دەزانن کە بڕیارەکەیان لە بەرژەوەندی ھاوڵاتیان و نەخۆشەکانیان نیە بەڵام بە ناچاری و بە ھۆی ئەو بارگرانیەی ھاتۆتە ئەستۆیان بڕیاری بایکۆتیان داوە. 

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەندی دەشڵێن، تاوەکو شایستە داراییەکانیان دابەش دەکرێت بەردەوام دەبن لەسەر بایکۆت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو ئاماری لەسێدارەدانی زیندانیانی لە ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان بۆ مانگی تشرینی یەکەم بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی ئەیلولدا ٥١ کەس لەسێدارەدرا بوون، بەڵام بۆ مانگی تشرینی یەکەم ئامارەکە ٦٥% زیادیکردووە و لەو ماوەیەدا ٧٨ کەس لەسێدارەدراون، بەوپێیەش ھەموو رۆژێک پێنج کەس لەسێدارەدراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەناو ئەوانەشی لەسێدارەدراون، ٣٥ کەسیان بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە ھۆشبەرەکان، ٣٣ کەسیش بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، چوار کەسیش بەتۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی و شەش کەسی دیکەش بە تۆمەتی ناڕوون لەسێدارەدراون.

بەگوێرەی ئامارەکە لەناو لەسێدارەدراوەکاندا، ١٨ بەندکراوی بەلووچ، چوار بەندکراوی کورد، چوار بەندکراوی تورک و پێنج بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان ھەبوون.

 

 

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...246247248249250...809