شارەوانی سلێمانی: بەخاکسپاردنی (مردوو) لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی بێبەرانبەرە
محەمەد رزگار
٦ی نیسانی ٢٠٢٥
بەخاکسپاردنی (مردوو) لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی بێبەرانبەرە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیش دەڵێت؛ گۆڕ هەڵدەکەنرێت بەبێ وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەک
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەخاکسپاردنی (مردوو ) لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی، کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی سلێمانییەوە لە نزیک پرۆژەی نیشتەجێیی (شاری مامۆستایان) بێبەرانبەرەو بە (شەوو ڕۆژ) کراوەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆڕ بەبێ وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەک هەڵدەکەنرێت