کوردستان

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر ھەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی بۆ ئەنجامداون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی چوارشەممە ٨ی تشرینی دووەم، مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سیروان محەمەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێم ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێم ھاوبەشی سەرەکی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدراڵە بۆ ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی.

 وتیشی، ھەماھەنگییەکانی نێوان عێراق و ھەرێم بۆ دڵنیابوونەوەیە لە سەرکەوتنی سەرژمێرییەکە و رووبەڕووبوونەوەی ئەو کێشانەی لەماوەی رابردوودا ھاتوونەتە پێش سەرژمێری گشتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە مەراسیمی ٢٨ەمین خولی دەرچووانی زانکۆی دھۆک، وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، حکومەتی ھەرێمی کوردستانھەموو ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بەغداد جێبەجێکردووە، بەڵام تاکو ئێستا مووچە و مافەکانی خەڵکی کوردستان نەدراوە.

وتیشی، دواخستنی ناردنی مووچە لە بەغدادەوە، بۆ دروستکردنی فشارە لەسەر ھەرێم، ھەربۆیە داوا دەکەن بەغداد کۆتایی بە فشارەکانی لەسەر ھەرێمی کوردستان بھێنێت و مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان بپارێزێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی کردووە بۆ بەدواداچوون بۆ وتەی ئەو مامۆستایەی لە چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانیدا وشەی نەشیاوی بەکارھێنا بەرامبەر کچە رۆژنامەنووسێک دوور لە داب و نەریت و پیشەکەی خۆی.

وەزیری خوێندنی باڵا لە نووسراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، کاری پێویست ئەنجام بدرێت بە پێکھێنانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچونی وتەکانی ئەو مامۆستایەی زانکۆی سلێمانی .

ھەروەھا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زانکۆی سلێمانی ڕاسپاردوە بەزووترین کات دوای تەواوبوونی کاری لیژنەکە لە ئەنجامەکەی ئاگاداریان بکەنەوە.

رۆژی یەکشەممە مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی لەکاتی خۆپیشاندان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان قسەی نەشیاوی بە کچە رۆژنامەنوسێک وت، ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، دواتریش زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لەو بابەتە دەستپێکردووە و ئەو مامۆستایە سزا دەدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی روونکردنەوەکە...

روونکردنەوەیەک لە راگەیاندنی زانکۆی سلێمانییەوە

بەڕێزان سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن و رۆژنامەنوسان

ئێمە وەک راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی کە خۆمان راگەیاندنکارین و لەھەمانکاتیشدا کاری راگەیاندن دەکەین و پسپۆڕی بوارەکەشین، لەم روانگەیەوە رێزێکی تایبەت لەراگەیاندنکاران و پیشەکەیان دەگرین و بەردەوام ھەوڵمان داوە ھاوکارێکی باشی بین بۆیان و وابکەین کە بەشێک لەکارو چالاکییەکانمان بەبێ جیاوازی لەدەزگاکانی راگەیاندنەوە بڵاو بکرێنەوەو راگەیاندنەکان ببنە گەیەنەری دەنگمان. 

بۆیە وەک راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بەھەموو لایەکی رادەگەیەنین، وشە نەشیاوەکانی ئەو مامۆستایەی بەرامبەر بە کچە رۆژنامەنوسێک بەکارھێنا، رەتدەکەینەوە بە مامەڵەیەکی نەگونجاوی دەزانین و لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکایەتی زانکۆمان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەو مامۆستایە پێکھیناوەو سزای خۆی وەردەگرێت .

رۆژنامەنوسانی ئازیزی سلێمانیش ئاگادار دەکەینەوە، وشەکانی ئەو مامۆستایە گوزارشت تەنھا لە بۆچوونی خۆی دەکات نەک زانکۆی سلێمانی، کە پێدەچێت لە توڕەبووندا ئەو وتانەی وتبێت، بۆیە جارێکی دیکە تەئکید دەکەینەوە کە راگەیاندن بە یەکێک لە ھەرە پایە گرنگەکانی دەوڵەتداری دەزانین و میدکاران و رۆژنامەنوسانیش کە ھەڵگری ئەو پەیامە پیرۆزەن رێزیان لێدەگرین.

راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەھمی بورھان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی عێراق کێشەی جوتیارانی کورد چارەسەرنەکات، ئەوا کێشەکە زیاتر بەرەو ئاڵۆزی دەڕوات و ھیچ پانتایەک بۆ گفتوگۆکردن نامنێتەوە.

وتیشی، کێشەی داگیرکردنی زەویوزاری جوتیارانی کورد لە خانەقین بەردەوامە و تەنانەت رێگەنادرێت بچنە سەر زەویەکانیان و کاری کشتوکاڵی بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بە نوسراوێکی رەسمی داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێم کردووە، بە رەچاوکردنی خراپی رەوشی دارایی و بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسانکاری زیاتر، پێویستە قیستی یەکەمی کرێی خوێندنی خوێندکارانی پاراڵێل دوابخرێت و نەکرێت بە مەرجی وەرگرتن و دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤  لە زانکۆ و پەیمانگەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی سێشەممە ٧ی تشرینی دووەم یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەئاستی باڵا کۆدەبنەوە.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، رەوشی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغداد و بودجە و ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێن.

لەدوای ئەنجامدانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی، ئەوە یەکەمین کۆبوونەوەی باڵای یەکێتی و پارتییە، لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵیشدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لیژنەیەکی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی و لایەنەکانی دیکەی کوردستان پێکھێنا، کە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرپەرشتی کارەکانی لیژنەکە دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە دیدارێکدا کە مستەفا چاڵاوی ئەندامی سەرکردایەتی و د. زێندین مەولود بریکاری وەزارەتی ئەوقاف، رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ و مەلا شێخە و د. ئەحمەد کەرکووکی کاندیدی ژمارە (٢) لە لیستی ١٤٢ی کەرکووک ھێزو ئیرادەمانە ئامادەی بوون، شاڵاو کۆسرەت رەسول بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵی کاریگەرو ئەرێنی مامۆستایانی ئایینی کرد لە پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکاندا و داوای لێکردن رۆڵی خۆیان بگێڕن لە ھاندانی خەڵک بۆ بەشداری لە پڕۆسەکە.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا شاڵاو کۆسرەت رەسول ئاماژەی بەوەشکرد، ھەمیشە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان لای یەکێتی جێی بایەخ بووەو بەھەموو ھێزو توانامان داکۆکی لەکوردستانی بوونی ئەو ناوچانەو پێکەوەژیان دەکەین و دەنگدانتان بەکاندیدانی یەکێتیی و سەرکەوتنی ھاوپەیمانییەتەکەمان سەرکەوتنی کوردە لە شارەکە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشەوا ھەورامانی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، پرۆسەکە نزیک دەبێتەوە لە سەنتەری پارێزگاکان و تا ئێستا  زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار خێزان نەوتییان پێگەیشتووەو ھەر خێزانێک بڕی ٢٠٠ لیتری پێدراوە.
وتیشی لە ھەولێر ١٠٥ ھەزار بەرمیل و لە سلێمانی و ھەڵەبجە ١٢٠ ھەزار بەرمیل و لە دھۆک ٨٠ ھەزار بەرمیل نەوت دابەشکراوە.

پێشەوا ھەورامانی باسی لەوەشکرد، حکومەتی عێراق ساڵانە بڕی پەنجا ملیۆن لیتر نەوتی سپی وەک بەشی ھەرێم دەنێرێت بەڵام ساڵی پار تەنھا بڕی ٢٨ ملیۆن لیتری ناردووە، ئەگەر بەشی ھەرێمی کوردستان بەتەواوەتی بگات پرۆسەکە لە ئێستا خێراتر دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی ٤ تشرینی دووەم فڕۆکە جەنگیەکانیان ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانیان بۆ سەر خواکورک ئەنجامداوە و تێیدا ١٥ شوێن کراوەتە ئامانج .

راشیگەیاند، لە ئۆپراسیۆنەکەدا چەندین ئەشکەوت، حەشارگە و پەناگەی پەکەکە بۆردومانکراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی سوپاسنامەکەی بنەماڵەی مەحمود خانی دزڵی...

بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی - سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان 
بابەت/ پێزانین و سوپاس

سڵاو و رێزمان قبوڵ بفەرموون
پێزانین و سوپاسی بنەماڵەی مەحمودخانی دزڵی-ت ئاراستە دەکەین لەپای بروسکەی سەرەخۆشیەکەتان بەبۆنەی کۆچیدوایی نەجیبەخانی کچی مەحمود خانی دزڵی. 
نزا دەکەین یەزدان ئاوڕی خێرتان لێ بداتەوە و ناخۆشی نەیەتە رێگەتان و ھەمیشە لەشساغ و سەرکەوتووبن.
لەگەڵ رێز و سوپاسی دووبارەمان 

بنەماڵەی مەحمود خانی دزڵی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز، رایگەیاند، لە سەعات ٧:٣٠ خولەکی ئێوارەوە دەستی بە سووڕانەوە لە سنووری برادۆست کردووە و چەند ناوچە و نزیک چەند گوندێکیان بۆردومانکردووە، لەوانە گەلی ڕەش، کەم کۆڕا، سنین.

وتیشی، بۆردومانەکان زیانی گیانیان نەبووە، بەڵام ترسیان لەلای دانیشتووانی ئەو ناوچانە دروستکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا لیژنەکانی ھەردوو لا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی ئەو کۆبونەوەیە، بەڵام تائێستا کات و شوێنی کۆبونەوەکە دیاری نەکراوە و ھەوڵەکان بۆ ئەوەیە لە نزیکترین کاتدا کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی ژنانی کوردستان

‎بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوەکەتانەوە، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

‎یەکێتیی ژنانی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی زێڕین و درەوشاوەیە لە خەبات لەپێناو داکۆکیکردن، پاراستن و بەدیھێنانی مافەکانی ژناندا. ھیوادارم لە داھاتووشدا بەھەمان وزە و رۆحییەتەوە کار بۆ چەسپاندنی یەکسانیی کۆمەڵایەتی بکەن و رووبەڕووی ھەموو جیاکارییەک ببنەوە، ئێمەش پشتیوانتان دەبین.

‎شاد و سەرفرازبن

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پیرۆزباییەکە... 

بەڕێز خاتوو کافیە سلێمان، سکرتێری یەکێتیی ژنانی کوردستان

بەڕێزان ئەندامانی سکرتارییەت وھەموو ئەندامانی یەکێتیی ژنانی کوردستان.

لە یادی ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و ئەندامانی یەکێتیی ژنان و سەرجەم ژنانی کوردستان دەکەم، خەبات و تێکۆشانتان لە ٣٤ ساڵی رابردوودا لەپێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان بەرز دەنرخێنم.

سەرباری ھەوڵ و ماندووبوونی بێ وچانی ئێوە و رێکخراوەکان و چالاکوانەکانیتر، شتێکی شاراوە نییە کە ھێشتا دۆخی ژنان لە کۆمەڵگای ئێمەدا لە ئاستێکی پێویستدا نییە، ھەربۆیە جێی خۆیەتی، بە ھاوکاری رێکخراوەکان و چالاکوانەکانی دیکەی مافەکانی ژنان، بە روانینێکی رەخنەگرانەوە ھەڵسەنگاندنێکی نوێ بۆ دۆخی ئێستا و چۆنییەتی کارکردن لە داھاتوودا بکەن. 
پێکەوە ھەڵە و کەموکوڕییەکان دەستنیشان بکەن و دواتر پلان و ستراتیژێکی گونجاو لەگەڵ دۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسیی و ئابوری کۆمەڵگای کوردستان دابڕێژن و گوڕوتینێکی نوێ بدەنەوە بە بزووتنەوەی ژنانی کوردستان.

ھیوادارم و گەشبینیشم یەکێتیی ژنانی کوردستان، (٣٤)مین ساڵی تێکۆشانی خۆی بکاتە دەرفەتێک بۆ بەخۆداچوونەوە و دانانی بناغەیەکی پتەوتر بۆ تێکۆشانی لە ساڵەکانی داھاتوودا. لەم پێناوەشدا وەک ھاوبیرێکی خۆتان ئامادەی ھەموو جۆرە ھاوکارییەکم.

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...244245246247248...809