ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنوری قەزای بەردەڕەش لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی پیاوێک ژنەکەی خۆی کوشت.

مەنهەل موەفەق، بەرێوەبەری ناحیەی رۆڤیا بە کوردسات نیوزی راگەیاند؛ ئێوارەی ئەمرۆ لە سەنتەری ناحیەی رۆڤیا سەر بە قەزای بەردەڕەش، پیاوێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ژنەکەی خۆی کوشت. ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراوە.

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێش رایگەیاند : تەرمی ژنەکە بۆ پزیشکی دادی دهۆک گواستراوەتەوە و لێکوڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.

 پۆلیسی ئاکرێ دەشڵێت، ژنەکە تەمەنی 24 ساڵە و پیاوەکەش 27 ساڵە، خاوەنی چوار منداڵن