دەقی پەیامەکە...
ھاونیشتمانیانی خۆشەویستی کەرکوک...
خەڵکی خۆڕاگری شارەکەمان
لە پەرۆشیمان بۆ کۆتایی ھێنان بە زوڵم و ستەمکاریی لەدژی گەلەکەمان، لەپێناو پاراستنی ناسنامەی کوردانەی کەرکوک، بە ھەستکردن بە تەحەدداکانی بەردەم ئایندەی نەتەوەکەمان، ھاوپەیمانی (کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە) بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنیی پارێزگای کەرکوک ڕادەگەیەنین.
لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق ئەمە دووەم جارە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجام دەدرێت، بۆیە ئەم ھەڵبژاردنە، ھەڵبژاردنێکی چارەنووسسازە بۆ مانەوەی نەتەوەکەمان، بۆ ئایندەی کچان و کوڕانی شارەکەمان بەتایبەت دوای ئەو دۆخە سیاسیی و ئیداریی و عەسکەرییە نەخوازراوەی بەسەر شارە خۆشەویستەکەماندا سەپێنراوە.
کەرکوک و نەتەوەکەمان لە بەردەم ھەڕەشەی گەورە و ھەلومەرجێکی تەواو جیاواز و ساتەوەختێکی ھەستیار و یەکلاکەرەوەدایە، بۆیە بانگەوازی نیشتمانیمان رووی لێتانە بۆ ئەوەی بە گیانێکی پەرۆش و بەرپرسیارانەوە لە خەمی سەرخستنی لیستەکەماندابین تا ببینە ھێزێکی دیموکراتی وا کۆتایی بە دۆخی سەپێنراوی کەرکوک بێنێ و دۆخەکە بخاتە خزمەتی کەرکوک و پێکەوەیی ھەموو کەرکوکییەکاندا.
با ھەمووان لە ڕۆژانی بانگەشەدا کەشێکی ئارام و دۆستانە و شارستانیانە و بخوڵقێنین، دوور لە دروستکردنی کێشە و ئاستەنگ بۆ ھاووڵاتیانی شارەکەمان.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سبەینێ یەکەم قۆناغی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکەی عێراق بۆ ھەرێم دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە قۆناغی یەکەمیشدا بڕی ٢٥٠ ملیار دینار لە ٧٠٠ ملیارەکە دەخرێتە سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی ھەرێم.
ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی دارایی ھەرێم پێشنیازی ھەموارکردنەوەی یاسای بوودجەی گشتی عێراقی پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردووە، بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە خەرجی " فعلی" جیابکرێتەوە.
لای خۆیەوە، پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەوەی حکومەتی عێراق داوایکردووە، لە بەرامبەر ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، حکومەتی ھەرێم پێشکەشی کردوون.
نێچیرڤان فەخرەدین- وتەبێژی تەندروستی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئێوارەی رۆژی سێشەممە سێ کەس بە برینداری گەیەنراونەتە بەشی فریاکەوتن کە دانیشتووی قەزای بەردەڕەش بوون.
وتیشی، بریندارەکان پێکھاتوون لە ژنێک و دوو پیاو، ژنەکە بە سێ گولـلە و یەکێک لە پیاوەکانیش بە یەک گولـلە کراوەتە ئامانج بەڵام کەسی سێیەم برینەکەی سوکە.
بەگوێرەی زانیارییەکان برینداربوونی ئەو سێ ھاوڵاتییە پەیوەندی بە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ھەبووە و تیایدا چەک بەکارھێندراوە.
بەپێی فەرمانێکی وەزاریی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەو زانکۆ تایبەتانەی لە دوایین پرۆسەی ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکان، لە گروپی " B"ین بە رێژەی ١٠% داشکاندن بۆ کرێی خوێندنی ئەمساڵیان دەکرێت، ھەروەھا ئەو زانکۆ تایبەتانەی لە گروپی " C"ین بە رێژەی ٪١٥ داشکاندن و زانکۆکانی گروپی " D" بە رێژەی %٢٠ داشکاندن بۆ کرێی خوێندنی ئەمساڵیان دەکرێت، کۆلێژە زانکۆییەکانیش بە رێژەی ٢٠% کرێی خوێندنی ئەمساڵیان کەمدەکرێتەوە.
د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، جگەلەوەی داشکاندن لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان کراوە، دەبێت زانکۆ تایبەتەکان لە ڕێگەی پرۆگرامی جیاوازەوە ھاوکاری زیاتری خوێندکارانی سەرکەوتوو بکەن و نەھێڵن کرێی خوێندن ببێتە بەربەست لەبەردەمیاندا.
پێشەوا ھەورامانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق داوای تەرازووی پێداچونەوە "میزان موڕاجەعە"ی سێ مانگی لە ھەرێمی کوردستان کردووە و ھەرێمی کوردستانیش ئەوەی پێویست بووبێت بۆ بەغدادی ناردووە.
وتەبێژی حکومەتی ھەرێم راشیگەیاند، دەبوایە زووتر ٧٠٠ ملیار دینارەکە رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام ئەگەر ھیچ شتێک روونەدات چاوەڕێ دەکەن ئەم ھەفتەیە ٧٠٠ ملیارەکە رەوانەی ھەرێم بکرێت.
بڕیارە لەدوای ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن بەغدادەوە، وەزارەتی دارایی ھەرێم راستەوخۆی خشتەی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران بڵاوبکاتەوە و دەست بەدابەشکردی مووچەی مووچەخۆران بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دھۆک روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسەکەی ئاژانسی رۆژ نیوز بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ھێزەکانی ئاسایش، کادیرێکی پەکەکەیان بە ناوی سلێمان ئەحمەد دەستگیرکردووە کە نابراو بۆ کاری نھێنی و نایاسایی بۆ "پەکەکە" ھاتووچۆی کردووە، لەبەرئەوە راگیراوە و لە لێکۆڵینەوەکەشدا دانی بە کارەکانی خۆیدا ناوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدەکرێت و راگرتنەکەی ھیچ پەیوەندییەکی بە کاری ڕۆژنامەنووسییەوە نییە.
لەبەرامبەردا، ئاژانسی رۆژ نیوز بڵاویکردەوە، ئەو تۆمەت و چەواشەکارییانەی ئاسایشی دھۆک، رەتدەکەنەوە و ئیدانەی دەکەن، بە ھەوڵێکی ترسنۆکانەی دەبینن لەبەرامبەر دەنگی ئازادی رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد و ھەموو رۆژنامەنووسانی ئازاد.
ئاژانسەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئاسایشی دھۆک دەیەوێت ئەو کەیسەش ھاوشێوەی کەیسی زیندانییانی دیکەی بادینان بەلاڕێدا ببات و لەسەر بنەمای تۆمەتی ناڕەوا سزای قورسی زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەددا بسەپێنن، داواشدەکات، بەزووترین کات چارەنووسی سلێمان ئەحمەد ئاشکرابکرێت و ئازادبکرێت، سەلامەتی گیانی ئەو لەئەستۆی پارتییە.
غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، دوای پاکتاوکردنی ئاماری مانگەکانی حەوت و ھەشت و نۆیی تایبەت بە وەزارەتی دارایی ھەرێم، وەزارەتی دارایی عێراق ئیمزا لەسەر ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە دەکات کە بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا پارەکە بگاتە ھەرێمی کوردستان.
وتیشی، ئەمڕۆ و سبەی وەفدی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغداد ناکات، بەڵکو چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی حکومەتی ناوەند و لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکی نوێ کە بتوانن دابەشکردنی موچەی موچە خۆرانی ھەرێم ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت.
راشیگەیاند، ھەوڵێک ھەیە بەر لە ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنیکی نائاسایی ئەنجامدات و ھەموارکردنەوەی یاسای بودجەی تاوتوێ بکات، ئەوەش داوای زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانە.
دوێنێ یەکشەممە یەکەم دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەبارەی تانەی پارێزەرانی دۆسیەکە بەڕێوەچوو کە تێیدا داواکراوە دادگا بڕیار لەسەر نادەستوری بوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بدات کە بەو یاسایە وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و ئەفسەرانی دژەتیرۆر لەلایەن دادگای ھەولێرەوە تۆمەتبارکراون.
د.چیا زەنگەنە و ھێڤار محەمەد پارێزەرانی دۆسیەی وەھاب ھەڵەبجەیی بە کوردسات نیوزیان راگەیاند، لە دادگای فیدراڵی تانەیان لەو یاسایە داوە، کە بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و فەرماندەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی پێ تۆمەتبار کراوە، کە یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠٠٦ ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەو یاساکە دوای چەندینجار درێژکردنەوەی ماوە یاساییەکەی لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە بەسەرچووە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، جگە لەوە پەرلەمانی کوردستان لەوکاتەدا لە بۆشایی دەستووریدا بووەو بەپێی بنەما دەستوورییەکان ھەر یاسایەک کۆتایی بە ماوە یاساییەکەی ھاتبێت، دادگاکان ناتوانن پشتی پێ ببەستن و بڕیاری پێدەربکەن.
پارێزەرانی کەیسەکە دەشڵێن، ھەر لەدانیشتنەکەی دادگای فیدراڵیدا، بەپێی بنەما دەستورییەکانی عیراق، تانەدان لە ناوەڕۆکی بڕیارەکەی دادگای ھەولێردا، کە ھیچ بنەما و بەڵگەیەکی یاسایی تێدا نییە.
ئەوەشیان خستەڕوو، لەدانیشتنی دادگا بەڵگەکان خراونەتەبوو لەلایەن دادگاوە وەرگیراون و خراونەتە ناودۆسیەکە، لە بەڵگەکانیشدا باسیان لە نایاسایی و کەموکوڕی بڕیارەکەی دادگای لێکۆڵینەوەی ھەولێر کراوە.
وتیشیان، لە داھاتوودا سەردانی بەغداد دەکەنەوە بۆ خستنە رووی بەڵگەی زیاتر لە دانیشتنی داھاتوی دادگا، بەمەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بڕیارەکە.
ئەگەر تانەکەی تیمی پارێزەرانی دژەتیرۆر لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسند بکرێت، سەرجەم ئەو بڕیارانەی کە لە ساڵی ٢٠١٨ بەدواوە لە دادگاکان بەگوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەرکراون، ھەڵدەوەشێندرێنەوە.
دوایی پێشکەشکردنی تانە لە سزادانی زیندانیکردنی شێروان شێروان رۆژنامەنوس، دادگای ھەولێر بڕیاریدا سزای زیندانییەکەی لە چوار ساڵ بۆ دوو ساڵ کەمبکرێتەوە.
بارزان شێروانی برایی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەوان ناڕازین لەو بڕیارەی دادگا، چونکە چاوەڕوان بوون، دوایی پێشکەشکردنی تانە لەو بڕیارە، دادگا بڕیاری سزادانی شێروان ھەڵبوەشێنێتەوە، لەبەرئەوەی لە بنەڕەتدا چوار سال زیندانکردن سزایەکی سیاسی بوو نەک یاسایی.
ئەوەش لە کاتێکدایە دادگای ھەولێر، لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی ھەریەک لە شێروان شێروانی و ئەیاز کەرەم و گوھدار زێباری و ھاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا.
کۆبوونەوەی تەواوکاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان لە ھەولێر بەڕێوەچوو، کە تیایدا ئەو گرفتانە خرانەڕوو کە بوونەتە ھۆی خاوبوونەوەی وەبەرھێنان و چۆنییەتی چارەسەرکردنیان پشتبەست بە رێکارە یاساییەکان.
ھاوکات، قوباد تاڵەبانیش لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد ھاوکار بن لەنێوان خۆیاندا بۆ ئەوەی بتوانن ئاسانکاری بۆ وەبەرھێنەران بکەن لەپێناو جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، بەربەستەکانی بەردەم دابینکردنی زەوی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و پرسی کوژاندنەوەی زەوی و قەرەبووکردنەوەیان تاوتوێکران و بڕیاردرا بەپێی یاسا بەرکارەکان کاربکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەنی ئەو زەویانەی کە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرھێنان تەرخاندەکرێن دوای کوژاندنەوەیان، بەتایبەتیش ئەولەوییەت بدرێت لە ئاسانکاریکردن بۆ پڕۆژەکانی پیشەسازیی و کشتوکاڵ، بڕیاری پێدانی مۆڵەتی کۆتاییش بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرھێنان درا کە پێشتر مامەڵەکانیان پێشکەشکرابوو، قسە لەسەر ئەو پڕۆژانەش کرا کە ھاوبەشن لەنێوان کەرتەکانی نیشتەجێبوون و گەشتوگوزاردا و بڕیاردرا ئاسانکاری پێویستیان بۆ بکرێت.
ئەم کۆبوونەوەیە لە دەرئەنجامی بڕیاری کۆبوونەوەی ژمارە ٢٩ی ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان ئەنجامدرا بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی ١٧ی ئەم مانگە.
بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، کۆبوونەوەی تەواوکاری ئەنجومەنی باڵای وەبەرھێنان لە ھەولێر بەڕێوەچوو، کە تیایدا ئەو گرفتانە خرانەڕوو کە بوونەتە ھۆی خاوبوونەوەی وەبەرھێنان و چۆنییەتی چارەسەرکردنیان پشتبەست بە رێکارە یاساییەکان.
ھاوکات، قوباد تاڵەبانیش لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد ھاوکار بن لەنێوان خۆیاندا بۆ ئەوەی بتوانن ئاسانکاری بۆ وەبەرھێنەران بکەن لەپێناو جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، بەربەستەکانی بەردەم دابینکردنی زەوی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و پرسی کوژاندنەوەی زەوی و قەرەبووکردنەوەیان تاوتوێکران و بڕیاردرا بەپێی یاسا بەرکارەکان کاربکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەنی ئەو زەویانەی کە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرھێنان تەرخاندەکرێن دوای کوژاندنەوەیان، بەتایبەتیش ئەولەوییەت بدرێت لە ئاسانکاریکردن بۆ پڕۆژەکانی پیشەسازیی و کشتوکاڵ، بڕیاری پێدانی مۆڵەتی کۆتاییش بە ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرھێنان درا کە پێشتر مامەڵەکانیان پێشکەشکرابوو، قسە لەسەر ئەو پڕۆژانەش کرا کە ھاوبەشن لەنێوان کەرتەکانی نیشتەجێبوون و گەشتوگوزاردا و بڕیاردرا ئاسانکاری پێویستیان بۆ بکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ڕێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ ھەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و دوای تەواوکردنی رێکارەکان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، بڕیارە لەنزیکترین کاتدا ٧٠٠ ملیار دینارەکە بخرێتەسەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە رێگەی بانکەکانی رەشید و رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە دەخرێتەسەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
بڕیارە بە گەیشتنی پارەکە، وەزارەتی دارایی راستەوخۆ دەستبە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران بکات.
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی پانۆرامای کوردسات نیوزدا ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژی داھاتوودا ٧٠٠ ملیارەکە رەوانەی ھەرێم بکرێت و دەستبە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
وتیشی، بۆ ئەوەی دواکەوتنی کێشەی مووچە بەردەوام نەبێت، ھەوڵێک ھەیە بۆ ئەوەی لە ھەمواری یاسا بودجەدا بۆ ساڵی ٢٠٢٤، مووچەی فەرمانبەران لە پشکی ھەرێم جیابکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاکرێ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای دۆزینەوەی تەرمی ئەو کارمەندەی ئاسایشی قەزای بەردەڕەش کە لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرابوو، تیمەکانیان بە ھاوبەشی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانەکانی قەزای بەردەڕەش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دوو تۆمەتبار دەستگیرکرد، کە لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بە تاوانەکەیان ناوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دادوەری لێکۆڵینەوەی قەزای بەردەڕەش بە پێی ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادان ھەردوو تۆمەتباری راگرتووە و رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.
ھاوکات، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو دوو کەسەی بە کوشتنی ئەو کارمەندەی ئاسایش دەستگیرکراون، برا و ھاوسەری کوژراوەکەن و ھۆکاری رووداوەکە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.