لە قەڵادزێ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە سەدان ژنی فریوداوە
محەمەد رزگار
٦ی نیسانی ٢٠٢٥
لە قەڵادزێ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە سەدان ژنی فریوداوە، پۆلیسی ئیدارەی راپەڕینیش دەڵێت؛ تۆمەتبارەکە داوای وێنە و زانیاری کەسی و پارەی لێکردوون.
بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر کەسێکیان دەستگیرکرد کە لە رێگەی پەیجەکانەوە رێکلامی بۆخۆی کردووە ، گوایه ژن دادەمەزرێنێت وەک سکرتێری پزیشک و یاریدەدەری دەرمانساز، بەبێ ئەوەی هیچ شارەزایەکی لە تەندروستیدا هەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رێکلامەکاندا ژمارە مۆبایلی خۆی داناوەو دواتر لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەدان ئافرەتی فریوو داوە و داوای وێنە و زانیاری کەسی لێکردوون.
پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاند، دوای دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە وتەی خۆی لە ساڵی 2019 تا ئێستا خەریکی ئەو کارەیە، دوای دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلەکەشی ئاشکرابوو سەدان وێنەی ئافرەتانی تێدایە و جگە لەوێنە و زانیاری کەسی داوای پارەشی لێکردوون.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەکە دوای ئەوەی لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بە بڕیاری بەڕێز دادوەر بە ماددەی 456 لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیرکراوە.