پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بە تۆمەتی سوتاندنی بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی دەستگیرکرد کە دوکانی ئاسنگەری لە بازاڕەکەدا هەیە.

سەرکەوت ئەحمەد ووتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمان بە کوردسات نیوزی راگەیاند: کەسێکمان بە تۆمەتی سوتاندنی بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی دەستگیر کردووە کە دوکانی ئاسنگەری لە بازاڕەکەدا هەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، شەوی روداوەکە ئەو کەسە سەرقاڵی کاری لەحیمکردن بووە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامەو هێشتا رون نیە کە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ئەو بووە یان نا.