قائیمقامیه‌تی سلێمانی: مانگی رابردو پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆمارنه‌كراوه
سام
٧ی نیسانی ٢٠٢٥
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری کاروچالاکیەکانی مانگی رابردووی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە، زیاتر لە حەوت هەزار سەردان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجام دراوە، هەروەها له چێشتخانه و ریستۆرانت و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆمارنه‌كراوه.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماری كاروچالاكی مانگی رابردو (ئاداری 2025)ـی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بڵاوکردووتەوە و رایگەیاندوە، له‌ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنییه به‌رده‌وامه‌كانیان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی حه‌وت هه‌زار و (253) سه‌ردانیان بۆ شوێنه گشتی و بازرگانییه‌كانی سنوری شاری سلێمانی ئه‌نجامداوه، كه به‌پێی ئاماری لیژنه هاوبه‌شه‌كان، به‌هۆی پایه‌ندبونیان به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی، له‌ئه‌و ماوه‌دا له چێشتخانه و ریستۆرانت و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆمارنه‌كراوه، به‌ڵام به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن ته‌نها (429) پسوڵه تۆماركراوه.
له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕو، له‌مانگی رابردودا 167 شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن، به‌پێچه‌وانه‌وه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی و پابه‌ندنه‌بون به‌رێنماییه‌كانی كاركردن، مانگی رابردو لیژنه‌كان به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی 18 شوێنیان داخستوه و شه‌ش شوێنیشیان روبه‌ڕوی دادگا كردوه‌ته‌وه.
لە راگەیەندراوەکەی قائیمقامدا هاتووە، له مانگی رابردودا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له چه‌ند كۆگایه‌كدا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی (111) تۆن و (59) كیلۆگرام خواردن و خوارنه‌وه‌ی جۆراوجۆردا گرتوه كه خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبون مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بكه‌ن به ده‌رفه‌ت بۆ ساغكردنه‌وه‌ی له بازاڕه‌كاندا، به‌ڵام لیژنه‌كان رێگریان لێكردون و دوای ده‌ستبه‌رداگرتنیان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناویبردون.
ئاماری كاروچالاكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، بڕی ئه‌و غرامه‌ی به‌هۆی سه‌رپێچیكردنه‌وه خاوه‌ن شوێنه‌كانی پێ سزادراوه (60) ملیۆن و (300) هه‌زار دیناره و به‌پێی رێنمایه‌كان ده‌خرێته‌وه سه‌رداهاتی گشتی.
قائیمقامی سلێمانی داوادەکات، بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەت و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.