قائیمقامی سلێمانی: بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كاسبكاران هه‌موو رێكارێكی ئیداریی ده‌گرینه به‌ر
هەساو ئەمیر
٦ی نیسانی ٢٠٢٥
قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، بۆ قەرەبووکردنەوەی کاسبکارانی بازاڕی دارەسوتاوەکە هەموو رێکارێکی ئیداریی دەگرنە بەر.
ئەمڕۆ نوێنەرانی زیانلێکەوتووانی کاسبکارانی دارەسوتاوەکە سەردانی قائیمقامییەتی سلێمانیان کرد و داواشیانكرد، هه‌رچی زووه كار بۆ خه‌مڵاندانی زیانه‌كانیان ئه‌نجام بدرێت و شوێنه‌كه‌یان له پاشماوه‌ی ئاگره‌كه بۆ پاك بكرێته‌وه.
لەو بارەیەوە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، سوتانی دوكانه‌كان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له كاسبكارانی شاری سلێمانی زیانیان به‌ربكه‌وێت.
وتیشی: هه‌موو رێكارێكی ئیداری ده‌گرینه‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێك گفتوگۆمان كردووه و رێكارە ئیداریییه‌كانمان گرتووه‌ته به‌ر، هەروەها لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە بازارەکە پاک دەکرێتەوە.
بەیانی دوێنێ ئاگر لە بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی کەوتەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، زیان بە 150 دوکان کەوتووە و بەشێکیان بە تەواوی سوتاون.
ئەمڕۆش پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی سوتانی بازاڕی دارەسوتاوەکە دەستگیر کردووە، کە هێشتا روون نییە هۆکاری رووداوەکە بووبێت، بەڵام لێکۆڵینەوە دەکرێت.