وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ دابەش دەکرێت
محەمەد رزگار
٦ی نیسانی ٢٠٢٥
وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت: رۆژی سێشەممە هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ دابەش دەکرێت .
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە 8ی نیسانی 2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی(سێ) بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، ڕۆژی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.