تا ئێستا دەست بەئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی چوار نەکراوە
٦ی نیسانی ٢٠٢٥
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، تاوەكو ئێستا سیستمی پەیرۆڵ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمەوە چالاك نەكراوە و بەوهۆیەشەوە كاركردن لە لیستی مانگی چواری موچەخۆران دەستیان پێنەكردووە.
بەپێی زانیارییەكان، تاوەكو ئەو سیستمە چالاك نەكرێت، ناتواندرێت بەهیچ جۆرێك كار بكرێـت بۆ ئامادەكردنی لیستی موچەی موچەخۆران.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان بە كوردسات نیوزی راگەیاند، پێشبینی دەكرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا سیستمی پەیڕۆڵ چالاك بكرێت، ئەو كات ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی 4 ڕەنگە تەنها سێ رۆژی پێویست دەبێت چونكە گۆڕانكاریی گەورە ناكرێت.
بۆ ئەمساڵ، موچەی مانگەكانی یەك، دوو و سێ دابەشكراون، هەركات لیستی مانگی چواریش ئامادە بكرێت، دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم و بە یەك رۆژ یەكدەخرێت و بۆ بەغدادی دەنێرن.