کوردستانکوردستان

ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین رایگەیاندوە؛ بەمەبەستی پشتیوانیکردنی گەنجان، پاڵپشتی دارایی بۆ پرۆژەی بچوک و مامناوەند پێشکەشی گەنجان و خەڵکی ناوچەکە دەکات، ئاماژەیان بەوەشکردوە ئەو هاوکارییە داراییەی کە پێشکەش دەکرێت لێیان وەرناگیرێتەوە

ئیدارەی سەربەخۆی راپەرێن راگەیەندراویکی بڵاوکردوەتەوە و تێدا هاتووە؛ لە درێژەی کار و خزمەتە بەردەوامەکانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بۆ پاڵپشتیکردنی گەنجانی راپەڕین و تەواوی خەڵکی سنورەکە، لەسەر راسپاردەی هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین هاوکاریی دارایی پێشکەشی پرۆژەی بچوک و مامناوەند دەکرێت.

ئاماژەیان بەوەشکردوە پرۆژەکە،  لە رێی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و هاندانی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەنجان و خاوەنکارانی سنوری راپەڕین ئەنجامدەدرێت .

ئیدارەی راپەرین  داوا لە خاوەن کارەکانی سنوری راپەڕین دەکات داواکاریەکانیان پێشکەشی رێکخراوی ئای ئۆ ئێم بکەن بۆ بەدەستهێنانی هاوکاری دارایی بۆ پڕۆژەکانیان بە بێ گەڕاندنەوەی هیچ بڕێک.

ئەوەشیان خستوەتەروو، بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەکان و پڕکردنەوەی فۆڕم سەردانی  بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان بکەن لەناو بینای ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا ، بە مەبەستی راگۆڕینەوە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق لەگەڵ  موسەنا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرلەئێوارەی رۆژی دووشەمە(8/12/2025) بەڕێوەچوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پەلەکردن لە دروستکردنی کۆدەنگی لەنێوان هەموو لایەنەکان لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێک کە جێی رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکان بێت.

قوباد تاڵەبانی دید و بەرنامەی یەکێتی بۆ چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو روون کردەوە و رایگەیاند عیراق پێویستی بە حکومەتێکی کارا و بەهێزە کە لەلایەکەوە سەروەری و سەربەخۆیی عیراق بپارێزێت و لەلایەکی دیکەشەوە هەنگاوی جدی بنێت بە ئاراستەی گەشەپێدانی ئابووری هەموو ناوچەکانی عیراق بەبێ جیاوازی.

سەرۆکی وەفدی یەکێتی ئاماژەی بەوەشدا لەسەر بنەمای بەرنامە و رێبازی سەرۆک مام جەلال ئامادەن بۆ کارکردن و هاوکاری لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ ئەوەی هەرچی زووتر بگەنە رێککەوتنێکی تۆکمە و گشتگیر بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی رایگەیاند، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراوە، شارەوانییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بە  109 ژینگە پارێز و 31 ئامێرەوە،  لە 44 شارەوانی سنورەکەدا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ بەشی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی 109 ژینگەپارێز و 31 ئامێری خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە بۆ فریاگوزاری خێرا لە 44 شارەوانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ وەک ئامادەکارییەک، بۆ هەر حاڵەتێک نەخوارزاو بەبۆنەی بارانبارینی زۆرەوە تیمە فریاگوزارەکان لە هەموو شارەکان لە حاڵەتی ئامادەباشدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاووڵاتیان و شەقام و شوێنە گشتیەکان.

لە راگەیەندراوەکەدا داوا دەکەن، دانیشتوانی سنوری شارەوانیەکان لە رێگەی ژمارەی شارەوانی تایبەت بە خۆیان دەتوانن لە بونی هەر حاڵەتێکی وەک لافاو و چونەژوورەوەی ئاو بۆ ماڵان یان گیرانی ئاوەڕۆ و باراوناوەکان یان هەر مەترسییەکی دیکە دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە:

زۆنی چەمچەماڵ: 07717357580

زۆنی دوکان: 07708260606

زۆنی شارباژێر و دەربەندیخان: 07701914991

زۆنی پێنجوێن و سەیدصادق و شارەزور: 07726588245
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە(8/12/2025) بەڕێوەچوو، ئاڵوگۆڕی بیروڕاکرا لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق. هەردوولا هاوڕابوون پێویستە هەموو لایەنە عیراقییەکان لە پێکهاتە جیاوازەکان پێکەوە کار بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵاکانی عیراق، بە جۆرێک کە جێی رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکانی عیراق بێت.
 
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، کە یەکێتی پێیوایە چارەسەری زۆربەی کێشەکانی عیراق، لەناویشیاندا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە پابەندبوون بە دەستوور و جێبەجێکردنی هەموو مادەکانی دەستووردایە.
 
جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستیی رێککەوتنێکی تۆکمەی نێوان لایەنە عیراقییەکان، بە جۆرێک کە لە ئەگەری جێبەجێنەکردنیدا، لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنە لێپرسینەوە لە حکومەتی داهاتوو بکرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرگری شارستانی ئاکرێ بڵاویکردوەتەوە، بەهۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە رووباری خازر ئۆتۆمبێلێک لە ناو ئاوەکەدا دەچەقێت و هێندەی نامێنێت ئاو بیبات، ئاماژەیان بەوەکردوە، ئۆتۆمبێلەکە خێزانێکی چوارکەسی تێدابوە و توانیویانە رزگاریان بکەن.

بەرگری شارستانی ئاکرێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ دوای ئاگاداربونیان لە روداوەکە، تیمەکانیان گەشتونەتە شوێنەکە، کە لە چەمی باکرمان بوە و توانیویانە بەهاوکاری پۆلیسی دارستان و خەڵکی دەڤەرەکە ئۆتۆمبێلەکە دەربهێنن و خێزانەکەش رزگار بکەن.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی بڵاویان کردوەتەوە لە فەیسبووک، خێزانەكە  باوک و دایک و دوو منداڵ بوون و خەڵکی ناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر بوون، ویستویانە سەردانی ئاشێکی تاحین بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی 12ـی 2025، لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا بەبەشداری ژمارەیەک لە لێکۆڵەرانی بواری جینۆساید لە وڵاتانی جیهان و نوێنەری میللەتانی جینۆساید کراو، کۆنفراسی نێودەوڵەتی لە ناو زانکۆی یەریڤانی حکومی دەستی بە کارەکانی کرد.

کۆنفرانسەکە کە هەریەکە لە زانکۆی یەریڤان و سەنتەری دیراساتی مافی مرۆڤ و جینۆساید رێکیان خستووە و دوو رۆژ دەخایەنێت، تێیدا ژمارەیەک لێکۆلینەوە و بابەت پێشکەش دەکرێت.

لە هەرێمی کوردستانەوە، هێمن مام رەش وەک سەرۆکی رێکخراوی دۆستایەتی کورد و ئەرمەن بەڕەسمی بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کراوە، بابەت لە بارەی جینۆسایدکردنی کورد و ئێزیدیەکان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن رژێمی بەعس و رێکخراوی تیرۆریستی داعش پێشکەش دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە 8ـی 12ـی 2025 بەڕێوەچوو، هەردوولا بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بە دەستکەوتێکی گرنگی دیموکراسی بۆ هەموو گەلی عیراق وەسف کرد و هیوایان خواست لایەنە عیراقییەکان بەپێی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن و لەسەر بنەمای داواکاری هاووڵاتییان و پێویستییەکانی عیراق هەرچی زووتر بگەنە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بەهێز کە بتوانێت بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو ناوچەکانی عیراق بکات.

قوباد تاڵەبانی دید و بەرنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد روون کردەوە و رایگەیاند، یەکێتی پێیوایە حکومەتی داهاتوو دەبێت لەلایەکەوە هەوڵی جدی بدات بۆ پاراستنی سەرەوەری و سەربەخۆیی عیراق و لەلایەکی دیکەشەوە زەمینەی گونجاو بڕەخسێنێت بۆ گەشەپێدانی ئابووری هەموو ناوچەکانی عیراق.

ئاماژەی بەوەشدا یەکێتیی پێداگرە لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەولەوییەتی هەردوو حکومەتی داهاتووی عیراق و هەرێم چارەسەرکردنی هەرچی زووتری کێشەکانی نێوانیان بێت بەتایبەتیش کێشەی بەشە بودجەی هەرێم و رایگەیاند بودجە وەک مافێکی دەستووری هاووڵاتییانی کوردستان نابێت ببێتە بابەتی ناکۆکی و ململانێی سیاسی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئاماری بارانبارینی ئەمساڵی بەراورد بە ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە، ژمارەکان دەریدەخەن نەخشەی بارانبارین بەتەواوی پێچەوانە بووەتەوە؛ دهۆک لە لوتکەدایە و هەڵەبجە لە کۆتایی لیستەکەدایە.

بەپێی خشتەیەک کە بەشی پێشبینیی کەشناسی ئەمڕۆ بڵاویکردوەتەوە، جیاوازییەکی گەورە لە بڕی بارانبارین لەنێوان پارێزگاکاندا دروست بووە.


بەپێی ئامارەکە، پارێزگای دهۆک پشکی شێری بەرکەوتووە و بەراورد بە ساڵی پار، بڕی بارانبارین زیاتر لە سێ هێندە زیادی کردووە. ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە تەنها 27.6 ملم باریبوو، بەڵام ئەمساڵ گەیشتووەتە 98.8 ملم، واتە 71.2 ملم زیادی کردووە.

بە پێچەوانەی دهۆکەوە، لە پارێزگای هەڵەبجە ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە 204.8 ملم باریبوو (کە زۆرترین بڕ بوو)، بەڵام ئەمساڵ تەنها 64.9 ملم باریوە، واتە نزیکەی 140 ملم کەمیکردووە.

لە سلێمانیش بارانبارین بۆ نیوە دابەزیوە؛ پارساڵ 145.3 ملم باریبوو، ئەمساڵ بووەتە 74.6 ملم.

کەرکوکیش بێبەش نەبووە لەم کەمبارانییە و تەنها 13 ملم بارانی لێ باریوە، لەکاتێکدا پارساڵ 70.4 ملم بوو. تەنها پارێزگای هەولێر دۆخەکەی جێگیرە و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە، بە جۆرێک تەنها 1.5 ملم زیادی کردووە و گەیشتووەتە 33.5 ملم.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەشی پارێزگای سلێمانی (P.JCC) هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، لە ئەگەری هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و دروستبوونی لافاو، راستەوخۆ پەیوەندی بە ژمارە 100ـەوە بکەن.

لە ئاگادارییەکدا کە ئاڕاستەی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری کراوە، سەنتەرەکە رایگەیاندووە: "لە کاتی هەبوونی مەترسیی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو لەناو ماڵ و شوێنە گشتییەکان یان هەر جۆرە رووداوێکی نەخوازراو، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (100) بکەن کە بۆ ماوەی 24 سەعات بەبەردەوامی لەکاردایە".

ژمارەی قەزا و ئیدارەکان:
سەنتەرەکە بۆ ناوچەکانی دەرەوەی سەنتەری سلێمانی، ژمارەی مۆبایلی تایبەتی داناوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بەپێی شوێنی جوگرافی پەیوەندی بکەن:

  • پارێزگای هەڵەبجە: 07705047008

  • ئیدارەی گەرمیان: 07705047002

  • ئیدارەی راپەڕین: 07705047007

  • قەزای چەمچەماڵ: 07705047009

  • قەزای پێنجوێن: 07705047004

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق، وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر کۆبووەوە.

لە  کۆبوونەوەکەدا کە شەوی یەکشەمە7ـی12ـی2025 لە بەغداد بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتیی لەگەڵ حکومەتێکی بەهێزو کارا دایە کە  لە ئاست خواست و چاوەڕوانی کۆمەڵانی خەڵکی عیراقدا بێت و بتوانێت خزمەتی  هەموو نەتەوە و مەزهەب و پێکهاتەکانیی بکات بەبێ جیاوازی.

قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێرداوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد رایگەیاند، دواخستنی هەرچی زیاتری چارەسەرکردنی کێشەکان بە زیانی هەموو عیراق تەواو دەبێت و پێویستە ئەولەوییەتی یەکەمی هەردوو حکومەتی داهاتووی عیراق و هەرێم چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بێت لەسەر بنەمای دەستور، لەسەروشیانەوە دابین کردنی بودجە و موچەی هەرێمی کوردستان کە تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێت.

قوباد تاڵەبانی روونیشی کردەوە، یەکێتی پێیوایە عیراق پێویستیی بە هەنگاونانە بەرەو گەشەسەندنی ئابوری و بۆ ئەمەش دەبێت حکومەتی داهاتوو بە یەکسانی سەیری هەموو ناوچەکانی عیراق بکات و زەمینە و دەرفەتی گونجاو بۆ گەشەسەندن و وەبەرهێنان بڕەخسێنێت.

هەر لە کۆبونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بە پێویستی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەموو هێز و لایەنەسیاسیەکان کرد بەتایبەت پەیوەندی قوڵ و لە مێژینەی نێوان یەکێتیی و لایەنەکانی شیعە لە پێناو پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزی هاوبەشی راستەقینە کە بتوانێت خزمەت بە هەمووان بکات و عیراقیش بەرەو سەقامگیری زیاتری سیاسی و ئابوری هەنگاو بنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ قەیس خەزعەلی،ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسایب کۆبووەوە.

لەو کۆبونەوەیەدا کە شەوی یەکشەمە7ـی12ـی2025 لە بەغداد بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لێکرد، هاوکات دید و بەرنامەی یەکێتی بۆ داهاتووی عیراق و هەروەها داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد روون کردەوە و رایگەیاند، یەکێتی بەغداد بە قوڵایی ستراتیژی خۆی دەزانێت و پێیوایە دەبێت هەموو کێشەکانی عیراق و لەناویشیاندا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەناوخۆی عێراق و بەپێی دەستور و لەسەر بنەمای رەچاوکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەموو عیراق چارەسەر بکرێن.

سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراقیش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، عیراق پێویستی بە حکومەتێکی بەهێز و کارا هەیە کە بتوانێت لەلایەکەوە سەروەری و سەربەخۆیی عیراق بپارێزێت و لەلایەکی دیکەشەوە هەنگاوی بنەڕەتی بنێت بۆ گەشەپێدانی ئابوریی عێراق.

راشیگەیاند، خواست و سیاسەتی یەکێتی، عیراقێکی بەهێز و خاوەن ئابورییەکی بەهێزو سەقامگیرە کە تیایدا کێشەکانی نێوان نێوان هەرێم و بەغداد بە بنەڕەتی چارەسەرکرابێت بەتایبەت بودجە و موچە کە مافێکی دەستوری هاووڵاتییانی کوردستانە و ئەرکی حکومەتی داهاتووی عیراقە بە دوور لە ناکۆکییە سیاسییەکان بەشە بودجە و موچەی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر لە شاری کەلار دەستگیرکران، دەزگای ئاسایشی هەرێمیش دەڵێت: دەست بەسەر چوار کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك و بڕی یەک کیلۆ و 300 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و سێ هەزار دەنک حەبی هۆشبەر گیراوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی لەگەڵ نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی خورماتوو، ( سێ )بازرگانی مادەی هۆشبەریان لەشاری کەلار دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەرۆژی 1ـی12ـی2025 لەشاری کەلار، لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوون، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گەرمیان، توانرا ئەو بازرگانانە دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی چوار کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك و بڕی یەک کیلۆ و 300 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و سێ هەزار دەنک حەبی هۆشبەر.

دەزگای ئاسایشی هەرێم راشیگەیاند، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەمادەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە مانگی رابردوودا زیاتر لە 26 هەزار هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان لە سلێمانی کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی رابردووی نەخۆشخانەی شاری بڵاوکردەوە و رایەگەیاندووە، لە رۆژی 1 بۆ 30ـی ئەم مانگە لە نەخۆشخانەی شار 26 هەزار 502 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیەش 19 هەزار,727 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن، پێنج هەزار و 843 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی، 880 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مانگی رابردوو پێنج هەزار و 314 نەخۆش داخڵ كراون لە نەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە هەزار و 552 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن، 855 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد، 558 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری ، 595 نەخۆش لە بەشی هەناوی، 510 نەخۆش لە بەشی شكاوی، 339 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.

تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار هەزار و 261 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 159 نەشتەرگەری قەستەرە و 106 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 65 نەشتەگەری بۆ منداڵان بووە.

هەر بەپێی ئامارەکەی تەندروستی سلێمانی، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی شار 70 هەزار و 979 شیكاری تاقیگەیی و هەزار و 768 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها شەش هەزار 593 تیشك و 288 ئیكۆ و دوو هەزار و 715 سۆنەر و 660 چارەسەری سروشتی كراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای یەکێتی سەردانی بەغدادی کرد و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆبەڕێوەچوو، باس لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرا و هەردوولا هاوڕابوون، بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردن دەستکەوتێکی گرنگی دیموکراسییە بۆ هەموو گەلی عیراق و هیوایان خواست بەپێی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن حکومەتێک پێکبهێنرێت کە لە ئاستی چاوەڕوانی و رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێیوایە بەشێکی گەورەی کێشەکانی عیراق و لەناویشیاندا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بە گەڕانەوە بۆ دەستور چارەسەر دەکرێن، هەربۆیە یەکێتی، پابەندبوون بە دەستور و جێبەجێکردنی هەموو مادەکانی دەستور بە تەنها رێگەچارە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هەنگاونان بەرەو عیراقێکی سەقامگیرتر و گەشەسەندوو دەزانێت.

سەرۆکی وەفدی یەکێتی لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەختی کردەوە، یەکێتی پێداگرە لەسەر ئەوەی ئەولەوییەتی یەکەمی هەردوو حکومەتی داهاتووی هەرێم و بەغداد دەبێت چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بێت، بە تایبەتیش کێشەی بودجە و نابێت بە هیچ شێوەیەک چیتر بودجە وەک مافێکی دەستوری خەڵکی کوردستان بخرێتە چوارچێوەی ناکۆکی و ململانێ سیاسییەکانەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات و چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.

ئامانجی سەردانەکەی وەفدەکەی یەکێتی بۆ گفتوگۆکردنە لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییە عیراقییەکان لەبارەی پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق.

جێگەی ئاماژەیە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەندین جار جەختی لەپێکهێنانی حکومتێک کردووەتەوە کە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەموو عیراق بپارێزێت و هەنگاو بنێت بۆ گەشەپێدانی ئابوری عیراق، هەروەها یەکێتی تەئکید دەکاتەوە،  هەر کاتێک پێگەی عیراق بەهێز بێت، هەرێمی کوردستانیش بەهێزتر دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی مامۆستا مەلا عەبدول جەبار زراری زانای ئاینی دیاری کوردستان دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان...

 

بەڕێزان کەسوکارو بنەماڵەی سەربەرزی مامۆستای پایەدار مەلا عەبدول جەبار زراری

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدول جەبار زراری زانای ئاینی دیاری کوردستان و هەولێرمان پێگەیشت .

بۆ ئەم ماتەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم کە رۆڵیان لە چاکەکاری و پاراستنی بەها باڵاکاندا دیارو بەرچاوبووە .

لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات ، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...119120121122123...992