وەفدێکی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات
محەمەد رزگار
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات و چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.
ئامانجی سەردانەکەی وەفدەکەی یەکێتی بۆ گفتوگۆکردنە لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییە عیراقییەکان لەبارەی پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق.
جێگەی ئاماژەیە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەندین جار جەختی لەپێکهێنانی حکومتێک کردووەتەوە کە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەموو عیراق بپارێزێت و هەنگاو بنێت بۆ گەشەپێدانی ئابوری عیراق، هەروەها یەکێتی تەئکید دەکاتەوە، هەر کاتێک پێگەی عیراق بەهێز بێت، هەرێمی کوردستانیش بەهێزتر دەبێت.



