بافڵ تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی مامۆستا مەلا عەبدول جەبار زراری دەکات
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
سەرۆکی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی مامۆستا مەلا عەبدول جەبار زراری زانای ئاینی دیاری کوردستان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان...
بەڕێزان کەسوکارو بنەماڵەی سەربەرزی مامۆستای پایەدار مەلا عەبدول جەبار زراری
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدول جەبار زراری زانای ئاینی دیاری کوردستان و هەولێرمان پێگەیشت .
بۆ ئەم ماتەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم کە رۆڵیان لە چاکەکاری و پاراستنی بەها باڵاکاندا دیارو بەرچاوبووە .
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات ، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت .



