بەرگری شارستانی ئاکرێ بڵاویکردوەتەوە، بەهۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە رووباری خازر ئۆتۆمبێلێک لە ناو ئاوەکەدا دەچەقێت و هێندەی نامێنێت ئاو بیبات، ئاماژەیان بەوەکردوە، ئۆتۆمبێلەکە خێزانێکی چوارکەسی تێدابوە و توانیویانە رزگاریان بکەن.

بەرگری شارستانی ئاکرێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ دوای ئاگاداربونیان لە روداوەکە، تیمەکانیان گەشتونەتە شوێنەکە، کە لە چەمی باکرمان بوە و توانیویانە بەهاوکاری پۆلیسی دارستان و خەڵکی دەڤەرەکە ئۆتۆمبێلەکە دەربهێنن و خێزانەکەش رزگار بکەن.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی بڵاویان کردوەتەوە لە فەیسبووک، خێزانەكە  باوک و دایک و دوو منداڵ بوون و خەڵکی ناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر بوون، ویستویانە سەردانی ئاشێکی تاحین بکەن.