لە پایتەختی ئەرمینیا بابەتێک سەبارەت بە جینۆسایدکردنی گەلی کورد پێشکەش دەکرێت
سام
٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی 12ـی 2025، لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا بەبەشداری ژمارەیەک لە لێکۆڵەرانی بواری جینۆساید لە وڵاتانی جیهان و نوێنەری میللەتانی جینۆساید کراو، کۆنفراسی نێودەوڵەتی لە ناو زانکۆی یەریڤانی حکومی دەستی بە کارەکانی کرد.
کۆنفرانسەکە کە هەریەکە لە زانکۆی یەریڤان و سەنتەری دیراساتی مافی مرۆڤ و جینۆساید رێکیان خستووە و دوو رۆژ دەخایەنێت، تێیدا ژمارەیەک لێکۆلینەوە و بابەت پێشکەش دەکرێت.
لە هەرێمی کوردستانەوە، هێمن مام رەش وەک سەرۆکی رێکخراوی دۆستایەتی کورد و ئەرمەن بەڕەسمی بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کراوە، بابەت لە بارەی جینۆسایدکردنی کورد و ئێزیدیەکان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن رژێمی بەعس و رێکخراوی تیرۆریستی داعش پێشکەش دەکات.



