کوردستانکوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامار و داتاکانی پرۆسەی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) راگەیاند:  

  • کۆی گشتیی پلانی وەنگرتن: 65,324 کورسی.
  • کۆی گشتیی دەرچووان: 40,716 دەرچوو (30,847 زانستی، 7,923 وێژەیی، 1,240 پیشەیی، 706لە خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان).

 - کۆی گشتیی پێشکەشکاران: 39,950 داواکار (32,739 لە دەرچووانی ئەمساڵ و 7,211 لە دەرچووانی ساڵانی رابردوو).

 - کۆی گشتیی وەرگیراوان: 39,052 خوێندکار (32,422 لە دەرچووانی ئەمساڵ کە دەکاتە 99٪ی وەرگیراوان، و 6,630 لە دەرچووانی ساڵانی رابردوو).

 - ژمارەی وەرهەنەگیراوان: تەنها 317 خوێندکار (1٪) وەرنەگیراون.

 - کورسییە بەتاڵەکان: 27,391 کورسیی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە بەتاڵی ماونەتەوە.

 - خوێندنگە نێودەوڵەتی و پیشەیییەکان: دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان: لە کۆی 376 پێشکەشکار، 370 خوێندکار وەرگیراون (لە سیستەمی ئەمریکی 258، بەریتانی 84، فەرەنسی و ئەی بی و ئەڵمانی 28).

 - دەرچووانی خوێندنگە پیشەیییەکان: لە کۆی 901 پێشکەشکار، 716 خوێندکار وەرگیراون و 185 وەرنەگیراون، 493 خوێندکاریش داواکارییان پێشکەش نەکردووە.

 - دەرچووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم:کۆی گشتییان 2,700 قوتابی و خوێندکارن، کە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەرگای پێشکەشکردنیان بۆ دەکرێتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند: مام جەلال سەرکردەیەکی گەورە بوو کە توانایەکی سەرسوڕهێنەری لە گفتوگۆکردن و قایلكردنی یار و نەیاردا هەبوو؛ هەمیشە گوێی لە لایەنە ناکۆکەکان دەگرت، بۆچوونە جیاوازەکانی لێکنزیک دەکردەوە و پێکهاتەکانی عیراقی یەکدەخست.

داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەش کرد: مام جەلال رۆڵێکی کاریگەری لە پرۆسەی ئاشتیدا لە تورکیا هەبوو، لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا پەیوەندیی باشی دەپاراست و پێداگری لەسەر هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی دەکرد، زۆرجاریش ئاڵۆزترین کێشەکانی لە کاتی ئامادەکردنی خوانێکدا بۆ لایەنە ناکۆکەکان چارەسەر دەکرد و توانیی باری ناوخۆیی کەرکوکیش رێکبخاتەوە.

سەرۆکوەزیرانی پێشوی تورکیا جەختیشی کردەوە: زۆر وانەی دەروونناسیی لە مام جەلال فێر بووە و پێویستە لە ئێستادا هەمووان سود لە سیاسەت و حیکمەتی ئەو سەرکردەیە وەربگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشوی عیراق بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، مام جەلال بۆ بەڕێوەبردنی عیراق هەمیشە جەختی لەسەر شەراکەتی راستەقینەی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان دەکردەوە و پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی گەلانی عیراق بەبێ جیاوازی دەکرد.

سەرۆکوەزیرانی پێشوی عیراق جەختیشی کردەوە: دەبێت پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی سەرۆک مام جەلال بکرێت.

سوودانی ئاماژەی بەوە دا: رێبازی سیاسیی ناوبراو بۆ بونیادنانی دەوڵەت لە عیراقدا بۆ چەندین نەوەی داهاتووش بەردەوام دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، مام جەلال پێگەیەکی گەورەی لە دڵی عیراقییەکاندا هەیە و لە هەموو قۆناغە هەستیارەکانی وڵاتدا رۆڵی دیار و کاریگەری هەبووە، بە تایبەت لە رووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆریەت و بەرگریکردن لە ئەزموونی دیموکراسی.

سەرۆکی رەوتی حیکمە ئاماژەی بەوە کرد: مام جەلال بەهای گفتوگۆی دەزانی و وەک چەترێکی کۆکەرەوە لایەنە ناکۆکەکانی لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆدەکردەوە.

بەهۆی هەڵوێستە نیشتمانییەکانی و بەرگریکردنی لە مافی هەموو عیراقییەکان بەبێ جیاوازی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عیراق نازناوی «سەمام ئەمانی عیراق»ی پێبەخشی.

حەکیم جەختیشی کردەوە:  مام جەلال شانازی بە کوردبوونی خۆی و ئینتیماکەی بۆ عیراق دەکرد، و بڕوای بە (کوردستانێکی بەهێز لە چوارچێوەی عیراقێکی بەهێزدا) هەبوو.

ئاماژەی بەوەش دا کە شەراکەتی راستەقینەی کردبووە بنەما بۆ بەڕێوەبردنی وڵات و پێویستە لە ئێستادا پارێزگاری لە دیدگاکەی بکرێت و پەرەی زیاتری پێبدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، مام جەلال کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و پارێزەری سەرتاسەری عیراق بوو، و ناوی لە وێستگە گرنگەکانی عیراقی نوێدا تۆمار کراوە و قۆناغێکی مێژویی سەرەکیی لە وڵاتدا پێکھێناوە.

سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەش کرد: مام جەلال بە حیکمەتەوە عیراقی بەڕێوەدەبرد و هەمیشە پێداگری لەسەر شەراکەتی راستەقینە، رێزگرتن لە دەستوور و بەهێزکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان سەرجەم لایەنەکان دەکرد.

حەلبوسی جەختیشی کردەوە کە عیراقی ئەمڕۆ بۆ بونیادنانی دەوڵەت و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، پێویستی بە وانەوەرگرتن لە رابردوو و سوودوەرگرتن لە ئەزموون و سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال هەیە، و داوای کرد هەمووان بە هەمان رێچکەی ئەودا بڕۆن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی،  نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق رۆڵ و کاریگەریی مێژویی ناوبراویان لە بونیادنانەوەی عیراق و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان بەرز نرخاند.

 نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند: تا ئێستاش کاریگەریی سەرۆک مام جەلال لە عیراقدا بەردەوامە و لە سەختترین قۆناغەکاندا کێشە و ناکۆکییەکانی چارەسەر کردووە.

جەختیشی کردەوە: وڵات لە ئێستادا پێویستی بە دیدگای سەرۆک مام جەلال ە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.

ئامێدی ئاماژەی بەوەش کرد: شانازی بەو میراتەوە دەکەن کە مام جەلال بەجێیهێشتووە، و وەک بونیادنەری دیموکراسی و ئازادی بۆ سەرانسەری وڵات وەسفی کرد کە ئازایانە رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان بووەتەوە.

ئامێدی ئاماژەی بەوەش دا کە سیاسەتمەداران لە عیراق بە رێزەوە یادی داناییەکانی سەرۆک مام جەلال دەکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بە وپەڕی رێز و پێزانینەوە یادی سەركردەیەكی گەورەی نیشتمانی دەکەنەوە کە ژیانی خۆی بۆ خەبات لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستان و خزمەتکردنی عیراق تەرخان کرد.

سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد کە مام جەلال لە سەخترین قۆناغەکاندا دەنگی گفتوگۆ، لێکتێگەیشتن و کاری پێکەوەیی بووە.

جەختیشی کردەوە کە باشترین وەفاداری بۆ یاد و میراتی مام جەلال ئەوەیە کە گفتوگۆ، تەبایی و یەکڕیزی بخرێنە رێگەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و کارکردنی پێکەوەیی بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی هاوبەشی و سەقامگیری لە عیراقدا

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەممەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکوک، بەبۆنەی نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری پێشووتر، خوالێخۆشبوو(مام جەلال)، بروسکەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

پارێزگاری کەرکوک لە پەیامەکەیدا، ئاماژەی بە رۆڵی نیشتمانی و خەباتگێڕانەی رەوانشاد مام جەلال، کەسایەتییە نیشتمانییەکەی و پەرۆشیی گەورەی بۆ کەرکوک و زامنکردنی مافی سەرجەم پێکهاتەکان لەسەر بنەمای دادپەروەری و شەراکەتی نیشتمانی کردەوە.

سەمعان ئاغا جەختیشی لەسەر بەهێزکردنی بنەماکانی دیالۆگ، پابەندبوون بە نەگۆڕە نیشتمانییەکان و بنەما دەستوورییەکان، و چەسپاندنی شەراکەت کردەوە بە جۆرێک کە ببێتە هۆی گەشەپێدانی پارێزگای کەرکوک، و بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایشی عیراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەر چەند لێمان دووربیت بەڵام ساڵ بە ساڵ و رۆژ دوای رۆژ ئەوە ئێمەین کە لێت نزیکتر ئەبینەوە.. نزیکتر ئەبینەوە لە بیر و لە ئەندێشە و لە خەون و ئارەزووەکانت..

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەی بەوەکردووە: "هەرچەند لێمان دووربیت، بەڵام ساڵ بە ساڵ و رۆژ دوای رۆژ ئەوە ئێمەین کە لێت نزیکتر دەبینەوە، نزیکتر دەبینەوە لە بیر و ئەندێشە و لە خەون و ئارەزووەکانت."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆ پیاوی رۆژگاری خۆت و زۆر دوای رۆژگاری خۆشت بویت. سێبەری هزر و بیری پڕ لە مرۆڤایەتیت، هەر باڵی بەسەر رۆژگاری خۆتا نەکێشا، بەڵکو لە ئێستا و داهاتوویش ئێمە لەژێر چەتری بیرکردنەوەتا هەنگاو بەرەو دوارۆژی سەروەری و مرۆڤایەتی ئەنێین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی شاخاوی و ئیدارەی سەربەخۆ نمەباران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، رایگەیاند، بەپێی ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک کاتدا نمەباران دەبارێت، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە شوێنەکانی پارێزگای سلێمانی و دهۆک، هەروەها ئیدارەکانی گەرمیان، سۆران و راپەڕین، پلەکانی گەرماش نزیك دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ، ئاسمان بە گشتی بەرەو ساماڵبوون دەچێت و لە هەندێک کات و شوێن پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، لە نێوان یەک تا دوو پلەی سیلیزی بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 29 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی

دهۆک: 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:29 پلەی سیلیزی

سۆران : 25 پلەی سیلیزی

پیرمام: 24 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی سەرۆك (مام جەلال) رابەڕی شۆڕشی نوێ و دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكەم سەرۆك كۆماری هەڵبژێرداوی عیراق تێپەڕ دەبێت، كە 50 ساڵی تەمەنی بۆ خەباتی ئازادیی و رزگاریی و دیموكراسی و بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كورد لە عیراق تەرخانكرد.

'جەلال حیسامەددین شوكروڵڵا تاڵەبانی' لە 12ـی تشرینی دووەمی ساڵی 1933، لە گوندی كلكانی بناری چیای كۆسرەت لەدایك بووە، سەرەتای منداڵی هەر لەو گوندە بووەە و قۆناغی لاوێتیشی لە كەركوك و هەولێر بووە.

'سەرۆك مام جەلال' لە دوای ساڵی 1946  پەیوەندی بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەكات و لە رۆژنامەی 'رزگاری' لەژێر نازناوی 'ئاگر' وتارەكانی بڵاودەكردەوە، لە ساڵی 1947 وەك  ئەندام لە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەركی حزبی پێدەسپێدرێت، و لە ساڵی 1948دا، بەنوێنەرایەتی خوێندكارانی كۆیە، بەشداری لە یەكەمین كۆنگرەی خوێندكارانی عێراق دەكات.

لە ساڵی 1951 دەبێتە ئەندامی لیژنەی ناوچەی پارتی لە كۆیە،  لە ساڵی 1952 ئەوكات كە خوێندكاری كۆلیژی ماف دەبێت لە زانكۆی بەغداد، رێكخستنەكان لە پەرتەوازەیی دەباز دەكات و، لە ساڵی 1953  بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی هەڵدەبژێردرێت، لە هەمان ساڵدا بە سكرتێری گشتی قوتابیانی كوردستان هەڵدەبژێردرێت و ( یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان) دادەمەزرێنێت.

لە ساڵی 1954 بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی هەڵدەبژێرێت، لە ساڵی 1958 سەرپەرشتی رێكخستنی خۆپێشاندانی جەماوەری سلێمانی دەكات و لە هەڵگریسانی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1961 بەرپرسیارێتی ناوچەی سلێمانی لە ئەستۆ دەگرێت، لە ساڵی 1963، بە سەرۆكایەتی وەفدێك دەچێتە بەغداد، بۆ چارەسەركردنی كێشە و داننان بە مافەكانی گەلی كوردا لە عێراق.

لە 1ی -6ی -1975 لە دیمەشق لەگە‌ڵ لەگەڵ هەڤاڵانیدا 'نەوشیروان مستەفا و دكتۆر كەمال فوئاد و دكتۆر فوئاد مەعسوم و عادل موراد و عومەرشێخ مووس و عەبدولرەزاق فەیلی' یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیی دامەزراندو نەخشەی بۆ هەڵگیرسانەوەی شۆڕ‌شی نوێ دانا.

لەدوای رووخانی رژێمی سەددام لە ساڵی 2003، دەبێتە ئەندامی (ئەنجوومەنی حوكم) و بۆ خولێكیش سەرۆكی ئەنجوومەنەكە دەكات و  لە نوسینەوە و داڕشتنەوەی دەستووری هەمیشەیی عیراقدا رۆڵی سەرەكیی دەگێرێت

لە 06  نیسانی 2005، مام جەلال بە 227 دەنگی ئەندامانی كۆمەڵەی نیشتمانی عیراق بە یەكەمین سەرۆكی هەڵبژێراوی عیراق هەڵبژێردرا، و تاڵەبانی لە فراوانترین دەروازەكانەوە چووە ناو مێژووی كورد و هەروەها لە جوانترین دەروازەشەوە چووە ناو مێژووی عیراق و لە ناودارترین دەروازەشەوە چووە نێو مێژووی سیاسی و دیموكراسی جیهانەوە، .

'سەرۆك مام جەلال' دامەزرێنەر و سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆك كۆماری عیراقی فیدڕاڵ و  داكۆكیكاری ماف و دیموكراسیی كورد لە عیراق، جگە لەوەی كە كەسایەتیەكی سیاسییە خەباتگێرێكی هۆشمەندو نووسەرو یاساناس، وەك رۆژنامەنووسێكیش  بە شێوەیەكی كاریگەر بەشداری كردووە لە تیشكخستنە سەر تێكڕ‌ای بزووتنەوەی سیاسی عیراق و ناوچەكەو بزووتنەوەی سیاسی كوردی.

لەرۆژی 3/10/2017 (سەرۆك مام جەلال) لەتەمەنی 84 ساڵیدا، ماڵائاوایی كرد.

هەرێمی كوردستان و عیراقیش بۆ هەمیشە نەبەردی و تێگەشتن و رابەرایەتی و سەركردایەتی سەرۆك مام جەلال لە بیر ناكات و سەركردەكانی جیهانیش  دۆستایەتی ئەویان لە یاد دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مام جەلال، سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشووتری عیراق تێدەپەڕێت.

لەم یادەدا لە بەغدادی پایتەخت رێوڕەسمێكی شایستە بە بەشداری لایەنە سیاسیەكان و كەسایەتیەكان بەڕێوەدەچێت.

لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش، لە سەرجەم قەزا و ناحیە و ئیدارە و ناوەندی پارێزگاكان رێوڕەسم و چالاكی تایبەت بۆ ئەو ساڵیادە بەڕێوەدەچێت.

هاوكات چین و توێژ و كەسایەتیە جیاوازەكانیش سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال دەكەن لە دەباشان و چەپكە گوڵی رێز و وەفا لەسەر ئارامگەكەی دادەنێن.

سەرۆك مام جەلال لە رۆژی 3ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2017، دوای نزیكەی حەوت دەیە لە خەبات و تێكۆشانی بەردەوام لە مافەكانی گەلی كورد، بەهۆی نەخۆشیەوە لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دواییكرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی ٣ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٦، ساڵێکی دیکە بەسەر ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال تێدەپەڕێت. ئەو سه‌ركرده‌یه‌ی تەنها پێشمەرگە، سەرۆککۆمار و سەرکردەیەکی سیاسی و دیپلۆماتكارێك نەبوو، بەڵکو له‌وه‌ش زیاتر چەترێکی نیشتمانی بوو کە تەواوی جیاوازییەکانی لە ژێر سێبەری خۆیدا کۆدەکردەوە. لەم ڕۆژەدا، نەتەوەیەک یاد و بیرەوەری ڕابەرێک دەکاتەوە کە بۆشاییە گەورەکەی دوای خۆی، تا ئەمڕۆش بە قووڵی لە گۆڕەپانی سیاسیی کوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا هەستی پێدەکرێت.


سه‌رۆك مام جه‌لال جگه‌له‌وه‌ی له‌گۆڕه‌پانی شۆڕشگێڕیدا له‌ناو مێژووی هاوچه‌رخی سیاسیی كوردا نمونه‌ی كه‌م بووه‌، لە پرۆسەی سیاسیی عێراقیش له‌ دوای ساڵی ٢٠٠٣دا، مام جەلال ڕۆڵێکی بێ وێنە و مێژوویی گێڕا وەک یەکەم سەرۆککۆماری کورد. ئەو تەنها نوێنەرایەتی نەتەوەکەی خۆی نەدەکرد، بەڵکوو بووە خاڵی بەیەکگەیشتنی سوننە، شیعە، عەرەب، کورد و سەرجەم پێکهاتە ئایینی و مه‌زهه‌بی و نەتەوەییەکانی تر بوو. بەهۆی ئەو ڕۆڵە کارایەی لە پاراستنی هاوسەنگی و ڕێگریکردن لە شەڕی تائیفی و مه‌زهه‌بیدا هەیبوو، بە شانازییەوە نازناوی "سەمامی ئامان" (صمام الأمان)ی پێبەخشرا. 


سه‌رۆك مام جەلال بە حیکمەت و دووربینی خۆی، نەخشەڕێگایەکی سیاسی دانا کە لەسەر بنەمای تەوافق و هاوسەنگی بنیات نرا، هەروەكچۆن ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە داڕشتنەوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق له‌ساڵی ٢٠٠٥دا و جێگیرکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کورد له‌و ده‌ستوره‌دا.


لە پرسی ئاشتەوایی و پێكه‌وه‌ژیان و مافی مرۆڤ و لێبوردەییدا، سه‌رۆك مام جەلال قوتابخانەیەکی بێهاوتا و بێوێنه‌ بوو. مام بەردەوام باوەڕی بە گفتوگۆ هەبوو و تەنانەت لەگەڵ نەیارە سیاسییەکانیدا تەنها لەبەر بەرژەوەندی گشتی و سەقامگیری و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیاندا، هەرگیز دەرگای دایالۆگی دانەدەخست. لەسەر ئاستی ناوخۆی کوردستان، هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ یەکڕیزیی ماڵی کورد و چارەسەرکردنی ناکۆکییە حزبی و سیاسییه‌كان، وایکردبوو کە ببێتە مەرجەعێکی نیشتمانی بۆ کردنەوەی گرێ کوێرەکان. ئەو دەیزانی کە هێزی گەلی کورد لە یەکگرتووییدایە، بۆیە هەمیشە دەستپێشخەر بوو بۆ ئاشتەوایی و کۆتاییهێنان بە گرژییەکان، بەو باوەڕەوەی کە سیاسەت هونەری گەیشتنە بە خاڵی هاوبەش.


ئەمڕۆ، لە کاتێکدا کە ناوچەکە، عێراق و هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیار و پڕ لە ئاڵنگاریی سیاسی و ئابووریدا تێدەپەڕن، زیاتر لە هەر کاتێکی تر بۆشایی ژیانئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال دەردەکەوێت. ئەو پێگەیەی کە مام جەلال لە بەغدا بە دیپلۆماسییەتێکی نەرم و زمانێکی شیرین دروستی کردبوو، هێزێکی گەورەی دابووە قەوارەی هەرێمی کوردستان. نەبوونی ئەو کاریزمایە، وایکردووە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، و تەنانەت ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کوردستان، و گرژی هه‌رێمیش له‌ناوچه‌كه‌دا بە سەختی چارەسەرببن.


یادکردنەوەی ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سه‌رۆك مام جەلال، دەبێت ببێتە وێستگەیەک بۆ پێداچوونەوە بە گوتاری سیاسی و گەڕانەوە بۆ ئەو بنەمایانەی کە ئەو ژیانی خۆی لەپێناویاندا تەرخان کرد و خه‌باتی بۆ كرد؛ کە بریتین لە یەکڕیزی، پێکەوەژیان، قبوڵکردنی جیاوازییەکان و خەباتی بەردەوام بۆ بەدیهێنانی مافە نەتەوەییەکان لە ڕێگەی ئاشتی و گفتوگۆوە. یاد و بیرەوەری ئەم سەرکردە مەزنە، هەمیشە لەپێشەنگی مێژووی نەتەوەیەکدا بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە.

پ.ی.د. په‌یمان رمضان احمد
سه‌رۆكی زانكۆی راپه‌ڕین

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فراكسیۆنی یەكێتیی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، هزر و رێبازی سەرۆك مام جەلال بۆ هەمیشە رێنیشاندەریان دەبێت.

فراكسیۆنی یەكێتیی لە نۆیەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هزر و رێبازی سەرۆك مام جەلال بۆ هەمیشە ڕێنیشاندەریان دەبێت.

دەشڵێت، یادی سەركردەیەك دەكەنەوە كە كاریگەرییەكی دیاری لەسەر ئاستی نیشتمانی و گۆڕەپانی سیاسی لە عیراق هەبووە.

فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەی بەوەش كردووە، سەرۆك مام جەلال لە قۆناغە سەختەكاندا چەترێكی كۆكەرەوە و خاوەنی هەڵوێستێكی میانرەوانە بووە و هێمای پێكەوەژیان و زامنی پاراستنی هاوسەنگییەكانی وڵات بووە و لەپای ئەو رۆڵە گەورە و كاریگەرەی كە دەیگێڕا نازناوی سەمامی ئەمانی پێبەخشراوە.

هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە، سەرۆك مام جەلال تەمەنە پڕ بەخششەكەی بۆ خەبات و بەرگریكردن لە مافەكان تەرخان كرد، دووپاتیشیكردووەتەوە كە یاد و رێڕەوی سەرۆك مام جەلال هەمیشە بە بەرزی و زیندوویی لە ناخیاندا دەمێنێتەوە و هزر و رێبازەكەشی هەردەم رێنیشاندەر و مەشخەڵێك دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەمەبەستی داننان بە بڕوانامەی زانكۆ و پەیمانگەكانی رۆژئاوای كوردستان، مەزڵوم عەبدی لەگەڵ وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵای سوریا كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی مەزڵوم عەبدی راوێژكاری سەرۆكایەتی سوریا، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی جێبەجێكردنی میكانیزمەكانی تێكەڵكردنی زانكۆكانی رۆژئاوای كوردستان بە سوریا كراوە، هەروەها پرسی دابینكردنی پەرتووكی زمانی كوردی و مامۆستایانی زمانی كوردی بۆ خوێندگەكانی رۆژئاوای كوردستان گفوگۆ كراوە.

هەروەها تاوتوێی یەكخستنی كۆلێژ و زانكۆكانی رۆژئاوای كوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی خوێندنی باڵای سوریا و پرسی داننان بە بڕوانامەكانیان كراوە.

هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر رێكخستنی رەوشی خوێندكاران و دانانی پلانێك بۆ دروستكردنی زانكۆی نوێ لە هەردوو پارێزگای حەسەكە و رەققە كردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی 12 سەعاتی رابردوی بڵاوکردەوە  و بە گوێرەی ئامارەکان، لە حاجی ئۆمەران و سلێمانی زۆترین بارانباریوە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی گرتوە، کەشناسیی هەرێم رێژەی بارانبارینی 12 سەعاتی رابردوی بڵاوکردەوە و دەشڵێت؛ پێشبینی دەکرێت لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (سلێمانی و هەڵەبجە)، و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێکی گەرمیان نمەبارانی پچڕپچڕ بەردەوام بێت.

رێژەی بارانبارینی 12 سەعاتی رابردوو؛

حاجی ئۆمەران 8.4 ملم

سلێمانی 8.2 ملم

دەربەندیخان 4.4 ملم

هەڵشۆ 4.2 ملم

زاخۆ 3.8 ملم

هەولێر 3.4 ملم

پیرمام 3.3 ملم

بارزان 2.0 ملم

بازیان 1.4 ملم

شەمامک 1.4 ملم

خەبات 1.0 ملم

چەمچەماڵ 0.5 ملم

مەیدان 0.8 ملم

ئامێدی 0.2 ملم

هەڵەبجە 0.2 ملم

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...89101112...1015