بۆ دووەمین رۆژ كۆبوونەوەكانی سەرۆكی یەكێتی بە یاوەری سەرۆكی جوڵانەوەی نوێ لە بەغداد بەردەوامە و لە نوێترین كۆبوونەوەشیاندا لەگەڵ سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبوونەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە یاوەری شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نوێ لە بەغداد لەگەڵ عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبووەوە.

كۆبوونەوەكەش بە ئامادەبوونی د.خالید شوانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سیاسی لە بەغداد بەڕێوەچو.

پێشتریش سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید لە بەغداد بە جیا لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوە دیارترینیان، هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا.