لە سنوری پردێ، لە روداوێکی هاتوچۆدا شەش هاووڵاتی گیاناین لە دەستدا و سێ هاووڵاتی تریش بریندارن

ئەسۆ ئەحمەد، پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، ئەم ئێوارەیە، لە سنوری پردێ و بە دیاریکراوی لە "مەفرەق گەڵۆزی" کە پیش پردێیە، بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلەوە شەش هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، ئەو هاووڵاتیانەی گیانیان لە دەستداوە، دوو منداڵ و دوو ژن  ودوو پیاون.

هەروەها  روداوەکە لە نێوان  سێ ئۆتۆمێل لە جۆرەکانی پیكاب و تۆیۆتا یارس و كادێلاكدا رویداوە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.