وتەبێژی یەکێتی: یەکێتی دەست بۆ مەلەفی نەوت و غاز دەبات بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک
بڵند
١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک دەست بۆ مەلەفەکانی کارەبا، نەوت و غاز دەبات و قەوارەی هەرێمیش بە خوێنی شەهیدان دروست بووە.
ئەمڕۆ هەینی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند کە ئامانجی سەرەکییان پێشکەشکردنی خزمەتێکی راستەقینەیە بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو جەختیکردەوە، وەک یەکێتی ناگەڕێنەوە بۆ پێش 4ـی نۆڤەمبەر و دەبێت لە دوای ئەو رێکەوتەوە قسە بکەن.
کاروان گەزنەیی جەختیکردەوە، یەکێتی مەبەستیەتی خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بکات و لە پێناوەشدا یەکێتی دەست بۆ مەلەفەکانی نەوت و غاز دەبات تا رەوشی ژیان و گوزەرانی خەڵک باشتر بکات.
لە بەشێکی تری لێدوانەکانیدا، ناوبراو تیشکی خستە سەر پێگەی پەرلەمان و بە "شکۆی کوردستان" وەسفی کرد، هۆشداریشی دا، کە هەوڵێک هەیە بۆ ناشرینکردنی ئەم دەزگا یاساییە.
لەبارەی قەوارەی هەرێمیشەوە رایگەیاند، قەوارەی هەرێمی کوردستان بە خوێنی شەهیدانی یەکێتی بنیاد نراوە و پارێزگاریی لێ دەکەن.


