سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ کوردسات نیوز: لە سنوری پردێ سێ چەکداری داعــــش کوژران
بڵند
١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە نزیک گوندی درماناو شێخییە لەسنوری پردێ هێزە ئەمنییەکانی عیراق توانیویانە سێ چەکداری داعـ،ـش بکوژن و چەکدارێکی تریش بریندار بکەن.
ئەمڕۆ هەینی، دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی بینینی سێ چەکداری داعش لە پردێ و داخستنی رێگای نێوان هەولێر - کەرکوک، بەپێی راگەیەندراوێکی رەسمی، هێزە ئەمنییەکانی عیراق بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و لە رێگەی ئۆپەراسیۆنێکی پێشوەختە و هەواڵگرییەوە، توانیویانە سێ چەکداری داعش بکوژن و چەکدارێکی تریش دەستگیربکەن.
سەرچاوەیەکی ئەمنیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو سێ چەکدارەی داعش، کە کوژراون، هەمان ئەو سێ چەکدارەبووە، کە لە بازگەکاندا بینراون بە چەکەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراقیش، ئۆپراسیۆنەکە بە پشتبەست بە زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی و لە رێگەی بۆردومانی فڕۆکەی جەنگییەوە لە سەعات (08:00)ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئەنجامدرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا گەڕان و پشکنینی ورد لە ناوچەکەدا بەردەوامە و دواتر وردەکاریی زیاتر بڵاو دەکرێتەوە.


