تەڤگەری ئازادی لە راگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە کە خاوەن بڕیار و ئیرادەیەکی تەواوە بۆ چارەسەری سیاسی و پیشخستنی پڕۆسەی ئاشتی، دواکەوتنی جێبەجێکردنی پرۆسەکەش ئەوان لێی بەررپرس نین.

تەڤگەری ئازادی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە،  هۆکاری پەککەوتنی پرۆسەکەشی خستە ئەستۆی دەسەڵاتی ئاکپارتی بەهۆی نەبوونی ئیرادەی یاسایی و سیاسی.

هەروەها داوا لە دەسەڵاتی تورکیا دەکات زەمینە و کەشوهەوای یاسایی بۆ تێوەگلانی دیموکراتیانە دابمەزرێنێت.

تەڤگەری ئازادی رشتە کە تەنها بە داننانی چەک  کێشەکان چارەسەرنابن، بەڵکو چارەسەری ریشەیی لە دیموکراتیبونی تورکیا و چارەسەرکردنی پرسی کورد و عەلەوییەکاندا خۆی دەبینێتەوە.