دوای چەند رۆژێک لە دواخستنی، بە زۆرینەی دەنگ، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك  کاندیدی بەرەی تورکمانی وەک پارێزگاری نوێ هەڵبژارد.

ئەمڕۆ شەممە، لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بە دەنگدان و بە زۆرینەی دەنگ، لە کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك  قەحتان وەهبی وەنداوی بە پارێزگاری نوێێ کەرکوک هەڵبژردرا.

 پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، قەحتان  وەنداوی بە 14 دەنگ لە کۆی 15 دەنگ بووەتە پارێزگاری نوێی کەرکوک.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، پێش هەڵبژاردنی قەحتان  وەنداوی، دەستیلەكاركێشانەوەی محەمەد سەمعان پارێزگاری پێشوی كەركوك پەسەندكراوە.

لە یەکەم لێدوانیشیدا بۆ رۆژنامەنوسان، پارێزگارە نوێیەکەی کەرکوک رایگەیاند،  پشتیوانی لە دیدگا و پلانی سەرۆکی حکومەت دەکەن بۆ گەیشتن بە خواستەکانی پارێزگاکە.

جێی باسە، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە 16 کورسی پێک دێت، لە هەڵبژاردنی 18ی کانونی یەکەمی 2023دا، لایەنە کوردییەکان حەوت کورسی؛ پێنجی یەکێتی و دووی پارتی، هەروەها پێکهاتەی عەرەب شەش کورسی، بەرەی تورکمانی دوو کورسی و پێکهاتەی کریستیان یەک کورسییان بەدەستهێنا.