نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 242ـهەمین ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانی، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێێداهاتووە، " سلێمانی هەمیشە ناوه‌ندێكى داهێنان و تێکۆشانی گەلی کوردستان بووە".

دەقی پەیامەکە

لە 242ـهه‌مین ساڵیادی بنیاتنانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی شاری سلێمانی، مەڵبەندی ئەدەب و هونەر، پایته‌ختی ڕۆشنبیری و تەواوی دانیشتووانی خۆشەویستی دەکەم، سلێمانی هەمیشە ناوه‌ندێكى داهێنان و تێکۆشانی گەلی کوردستان بووە. هیوای گەشەسەندن، ئاوەدانی و ئارامیی زیاتر بۆ سلێمانی و سەرتاسەری کوردستان دەخوازم.