كەجەكە رایگەیاند، پابەندنی بانگەوازەكانی ئۆجەلان دەبن بەڵام پرۆسەی چارەسەریی بە شێوەیەكی تاكلایەنە یان تەنها بە هەنگاونانی ئەوان پێش ناكەوێت.
هاوسەرۆكایەتی دەستەی بەڕیوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان كەجەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ئەو هەنگاوانەی عەبدوڵا ئۆجەلان داوای لێكردون جێبەجێی دەكەن، بەڵام دەبێت هەمو لایەك لەوە تێبگەن كە پرۆسەكە بە شێوەیەكی یەكلایەنە پێش ناكەوێت.
لە راگەیەنراوەكەی كەجەكەدا هاتوە پێویستە هەمو لایەك بە راستی هەنگاوی پێویست بنێن بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت زیندانیكردنی عەبدوڵا ئۆجەلانیش كۆتایی بێت و ئازاد بكرێت.
هاوسەرۆكایەتی كەجەكە رایگەیاندوە كە ئەركەكانیان لە پێناو ئاشتی و كۆمەڵگای دیموكراتی وەك هەنگاوێكی مێژویی جێبەجێ دەكەن لە بەرانبەردا توركیا، بەڵام حكومەتی ئێستای ئەو وڵاتە تا ئێستا بە پێی پێوستیی پرۆسەكە هەنگاوی نەناوە.
لە كۆتایی راگەیەنراوەكەی كەجەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر هەر هەنگاوێك كە دەستكەوتی گەورەی بۆ گەل هەبێت لە پێناو ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیدا بەڵام پێویستە پەرلەمان و دەسەڵاتی توركیا هەنگاوی راستەقینە بنێن لە پێناو بە ئامانج گەیشتنی پڕۆسەی چارەسەریی لە وڵاتەكەدا.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و فواد خازر ئەلمەجالی، کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن و هیتۆشی ئیشیزوکا، کونسوڵی نوێی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە هەر سێ کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە 9ـی 7ـی 2025 بەڕێوەچوو، گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم. لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە ژیان و گوزەرانی موچەخۆرانی هەرێم، روونیکردەوە بەدیلی رێککەوتن هەر رێککەوتنە و وتیشی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێک بۆ چارەسەری هەمیشەیی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکاندا ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا سەبارەت بە رەوشی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا. قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە شەڕ و بارگرژییەکانی ئەم دوایانە، هیوای خواست کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنەکانی ناوچەکە هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بە ئاراستەی هێورکردنەوەی بارگرژییەکان و سەقامگیرترکردنی ناوچەکە، چونکە دواجار سەقامگیری لە بەرژەوەندی هەموو گەلانی ناوچەکەدایە و لە رەوشی ناسەقامگیریدا هەمووان زەرەرمەند دەبن.
سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیاش، جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی پاڵپشتیکردن لە پرۆسەکە و راشیگەیاند، لە هەر شوێنێک پێویست بکات هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ هەر چەشنە هاوکاری و هەماهەنگییەک بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.
بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە کوردستان، قوباد تاڵەبانی ماڵئاوایی کرد لە کونسوڵی گشتیی ئوردن و سوپاسی کرد کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا رۆڵی گرنگی بینی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئوردن و هەرێم لە بوارە جیاوازەکاندا و بەتایبەتیش لە بوارەکانی کشتوکاڵ و خوێندنی باڵادا. لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کونسوڵی نوێی ژاپۆنیش، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ بەخێرهێنانی، سوپاسی هاوکارییەکانی حکومەتی ژاپۆنی کرد بۆ هەرێمی کوردستان و داوای‌کرد کاری زیاتر بکرێت بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان بە تایبەت لە بوارەکانی خوێندنی باڵا و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجاندا.
گرژییەكانی هۆزی هەركی و هێزە ئەمنییەكانی هەولێر لە گوندی گردەرەشی سنوری قەزای خەبات بەرەو هێوربوونەوە دەچێت و لەگەڵ نوێنەر سەرۆکی هەرێم لە کۆبوونەوەدان.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، بەرپرسی پاسەوانەکانی نێچیرڤان بارزانی لە گوندی گردەڕەشەیە بۆ چارەسەری ئاڵۆزییەکان.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە گرژییەكان لەنێوان هێزە ئەمنیەكانی هەولێر و هۆزی هەركی تاڕادەیەك هێور بوونەتەوە، لە ئێستاشدا نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵیان بۆ چارەسەری کێشەکە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەفدێكی حزبی سەردانی هۆزەكەیان كردووە لە گوندی گردەڕەش و ویستویانە بە رێگەی عەشایەتی كێشەكە چارەسەر بكەن، بەڵام لە بەرامبەردا هۆزی هەركی مەرجی ئەوەیان هەبووە هێزە ئەمنیەكان گوندەكە چۆڵ بكەن و دۆخەكە هێور بكەنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، هێزە ئەمنیەكان فەرمانی دادگایان پێیە بۆ دەستگیركردنی خورشید هەركی كەسایەتی هۆزی هەركی، بەڵام دەستگیر نەکراوە و دەیان كەسی هۆزەكەش بە چەكەوە روبەڕووی هێزە ئەمنیەكان بوونەتەوە و رێگەیان نەداوە نزیك ببنەوە.
لە ئەنجامی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەكانی هەردوولا، حەوت کەس لە ناو هۆزی هەرکی و هێزە ئەمنییەکان بوونەتە قوربانی.
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەكەی تەكساسەوە 100 كەسی تێپەراند، 161 كەسی دیكەش بێسەروشێنن.
حاكمی ولایەتی تەكساسی ئەمریكا رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو تا ئێستا زیاتر لە 109 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 28 یان منداڵن، هەروەها زیاتر لە 160 كەسی دیكەس بێسەروشوێنن.
حاكمی تەكساس راشیگەیاند، تیمەكانی فریاكەوتن لە گەران بەدوای بێسەروشێنبواندا بەردەوامن
رۆژی دوو شەممەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ولایەتی تەكساسی بە ناوچەی كارەساتبار ناساند و فەرمانكرد هاوكاری زیاتر رەوانەی ئەو ولایەتە بكرێت.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما لە سەرجەم هەرێم بەرز دەبنەوە و دەگەنە سەروو 40 پلەی سیلیزی.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
ئەوەشی خستووەتە روو، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، خێرایی با کەمێک زیاد دەکات و لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتردا دەبێت لە سەعاتێکدا.
ئەوەش هاتووە، پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی دیکە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان :48 پلەی سیلیزی
دوای 27 ساڵ عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەرکەوت و باس لە چەکدانانی پەکەکە دەکات و رایگەیاندووە، كۆتایی به ته‌ڤگه‌ری پەکەکە دەهێنین کە وەک کاردانەوەیەک دژی نكۆڵی‌كردن له هه‌بوونی کورد دەرکەوت، ئیتر دان بە هەبوونی گەلی کورددا نراوە و ئامانجە سەرەکییەکە بەدی هاتووە.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی پەیامە ڤیدیۆییەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان
دەقی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان:
هاوڕێیانی هێژا
سه‌باره‌ت به‌كێشه و ڕێگه‌چاره‌كانی دۆخی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی ته‌ڤگه‌ڕی هاوڕێیه‌تی كۆمیناڵیمان پێی گه‌یشتووه به ئه‌ركێكی ئه‌خلاقییانه‌م زانی كه به نامه‌یه‌كی به‌رفراوانی دووباره‌ش بێت، وه‌ڵامی ئاشكرا و خوڵقێنه‌رتان بده‌مه‌وه.
١- پێداگرم له‌سەر بانگه‌وازییه مێژووییه‌كه‌ی ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥ بۆ (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی).
٢- به كۆنگره‌ی ١٢ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (پەکەکە) وه‌ڵامێكی تاكۆتا ڕاست و ئه‌رێنی و به‌رفراوانی ئه‌مه‌تان دایه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان به وه‌ڵامێكی مێژووییانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م.
٣- ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا كه وه‌كو ئه‌نجامێكی به بایه‌خ و مێژوویی په‌سه‌ند بكرێت. هاوكات ڕه‌نجی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه ڕۆڵی پرد ده‌گێڕن شایسته‌ی ڕێز و گرنگی پێدانێكی هاوئاسته.
٤- له سه‌ره‌نجامی سه‌رجه‌م گۆڕانكارییه‌كاندا، مانیفێستۆیه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیم ئاماده‌كرد كه ده‌بێت به‌وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بژمێردرێت. ئه‌م مانیفێستۆیه بە سەرکەوتوویی شوێنی مانیفێستۆی ٥٠ ساڵەی “ڕێگای شۆڕشی كوردستان” دەگرێتەوە. له‌و بڕوایه‌دام كه نه‌ك ته‌نیا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مێژوویی كورد، بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی و گه‌ردوونیش ناوه‌ڕۆكێكی كۆمه‌ڵگه‌یی مێژوویی هه‌ڵگرتووه، گومانم نییه كه ئه‌مه نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی نه‌ریتی مانیفێستۆی مێژووییه.
٥- ده‌بێت به‌ئاشكرا ئه‌وه بڵێم كه هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن له ئیمراڵی ئه‌نجامم داون. به وریاییه‌كی به‌رزه‌وه كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده‌ی ئازاد بن.
٦- ئه‌م قۆناغه‌ی پێیگه‌یشتووین، هه‌نگاوی نوێ بۆ پراكتیزه‌كردن ده‌سه‌پێنێت. به بایه‌خه‌وه جه‌ختكردنه‌وه، تێگه‌یشتن و پابه‌ندبوون به بنەماکانی ئه‌م قۆناخه و ئه‌م هه‌نگاوه پێویستانه‌ی گرنگییه‌كی مێژووییان هه‌یه، مه‌رجی درێژه پێدانن به هه‌نگاوه‌كان.
لێرەدا كۆتایی به‌ته‌ڤگه‌ڕی پەکەکە دەهێنین کە وەک کاردانەوەیەک له دژی نكۆڵی‌كردن له هه‌بوونی کورد دەرکەوت و بە ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا ستراتیژییەکەی شه‌ڕی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی بوو. ئێدی دان بە هەبوونی گەلی کورددا نراو و لەم سۆنگه‌یه‌وه ئامانجە سەرەکییەکە بەدی هاتووە. لەم واتایەدایە کە ماوەکەی بەسەر چووە. ئه‌وه‌ی تر به دووباره‌یه‌كی زۆر و چه‌قبه‌ستن هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت. له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه درێژه به ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌دانی به‌رفراوان ده‌دات.
به‌و پێیه‌ی سیاسه‌ت بۆشایی هه‌ڵناگرێت، ده‌بێت ئه‌و بۆشاییه به به‌رنامه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)، به‌ستراتیژی (سیاسه‌تی دیموكراتی) و وه‌ك ته‌كتیكی سه‌ره‌كیش به‌حقوقی گشتگیرانه پڕ بكرێته‌وه. ئامانجمان قۆناغێكی مێژوویی و چاره‌نووسسازه.
له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌كه‌دا؛ ئارەزوومەندانە دانانی چه‌ك و هه‌نگاوی دامه‌زراندنی كۆمسیۆنێكی به‌رفراوان كه وا بیری لێده‌كرێته‌وه له په‌رله‌مانی توركیادا به‌یاسایی بكرێت و ده‌ستڕۆیشتوو بێت هه‌نگاوی گرنگن.
مه‌رجه هه‌نگاوه‌كان به وریایی و هه‌ستیارییه‌وه و دوور له لۆژیكی نه‌زۆك و ململانێی من و تۆیی، بنرێن. ده‌زانم كه هه‌نگاوه‌كانمان مایه‌پووچ نابن. ئه‌و ڕاشكاوییه ده‌بینم و متمانه‌م پێیه‌تی. هاوكات هه‌وڵی چوونه ناو هه‌نگاوی كرداریتر و كلیل ئاساییانه‌ی به‌رجه‌سته له‌ئارادایه.
ئه‌و تێزانه‌ی من دامناون سه‌ره‌كیترینیان ئه‌مانه‌ن؛
١- هەموو لایەک ئه‌ركه‌كانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن، گه‌یشتن به ئامانجی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) به گه‌یشتن به ڕێنماییه‌كی ئینته‌گراسیۆنیستی ئه‌رێنی به‌دیدێت.
له سه‌ره‌نجامی هه‌موو باسه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كە پەکەکە: ده‌ستبه‌رداری ئامانجی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه بووه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌ردان له‌و ئامانجه بنچینه‌ییه ده‌ستبه‌رداری ستراتیژییه‌تی بنچینه‌یی شه‌ڕیش بووه، كۆتایی به‌هه‌بوونی خۆی هێناوه. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م قۆناغه مێژووییه به‌ره‌و پێشتر ببردرێت.
٢- به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ی واتادان به په‌رله‌مان و كۆمسیۆن و گومانه‌كانی ڕای گشتیی لاببات و ببێت به‌وه‌ڵامی پێویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌مان، ده‌بێت ئه‌وه ئاساییانه لێكبدرێته‌وه كه زه‌مینه‌سازكار بن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدانان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و ڕای گشتی به‌شێوه‌یه‌كی كراوه بكرێت. دروستكردنی میكانیزمی چه‌كدانان پرۆسه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات. ئه‌وەی دەکرێت هه‌نگاوێكی دڵخوازانه‌یه له قۆناغی تێكۆشانی چه‌كدارییه‌وه به‌ره‌و قۆناغی حقوقی و سیاسه‌تی دیموكراتیاینه. ئه‌مه نه‌ك به شكست، به‌ڵكو ده‌بێت به‌سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی بزانرێت. ورده‌كاری چه‌كدانان ده‌ستنیشان ده‌كرێن و به خێرایی پراكتیزه ده‌كرێن.
٣- ده‌م پارتی له‌گه‌ڵ پارتییه‌كانی تری ژێر چه‌تری په‌رله‌مان بۆ گه‌یاندنی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌سه‌ركه‌وتن پێكه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
٤- له‌م نێوه‌دا سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئازادبوونی من كه وه‌كو مه‌رجێكی سه‌ره‌كی له سه‌رجه‌م نوسراو و بڕیاره‌كاندا هاتووه: خۆشتان ده‌زانن كه هه‌رگیز ئازادی خۆمم به كێشه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی دانه‌ناوه. له ڕووی فه‌لسه‌فیشه‌وه ئازادی تاك؛ دوور له كۆمه‌ڵگه نابێت. تاچه‌ند (تاك) ئازاد ببێت (كۆمه‌ڵگه) و تاچه‌ند (كۆمه‌ڵگه) ئازاد ببێت (تاك)ـیش ئازاد ده‌بێت. مه‌رجه به‌پێی ئه‌م مه‌یله مامه‌ڵه بكرێت.
باوەڕم به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ك چه‌ك. بانگه‌وازی له ئێوه‌ش ده‌كه‌م ئه‌م پره‌نسیپه پراكتیزه بكه‌ن. پێشهاته‌كانی ئه‌م ڕۆژانه‌ی دوایی له هه‌رێمه‌كه‌دا، به ئاشكرا گرنگی و پێویستیی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان ده‌سه‌لمێنێت. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه سه‌باره‌ت به پرۆسه‌كه پڕ به‌دڵ چاوه‌ڕێی هه‌موو جۆره ڕه‌خنه و پێشنیار و هاوكارییه‌كتانم. ده‌توانم به حه‌ز و جۆشه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌مه‌وه و خۆم به گەشبین و ئاماده ده‌زانم كه ئه‌م گفتوگۆیانه لەسەر ئاستی ناوچه‌كه و جیهانیشدا ئێمه و هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی به به‌رنامه‌یه‌كی تیۆری و قۆناغێكی ستراتیژی و ته‌كتیكی ده‌گه‌یه‌نێت و له ئێستاوه له‌ناو هه‌وڵ و ئاماده‌كاری ئه‌مه‌دان.
بانگه‌وازیم بۆ قۆناغی داهاتوومان؛ با له‌سه‌ر بنچینه‌ی بڕیاره‌كانی كۆنگره و ئه‌و بۆچوون و پێشنیارانه‌ی له‌م نوسراوه‌دا باسم كردوون، قورسایی بخه‌ینه سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان و پێشكه‌وتن و وه‌رچه‌رخانی سه‌ركه‌وتووانه به‌دی بهێنین.
له‌گه‌ڵ سڵاو و خۆشه‌ویستی هاوڕێیه‌تی هه‌میشه‌ییم
١٩ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢٥
عەبدوڵا ئۆجالان
سەرۆكی ئەمریكا پێشنیازێكی نوێ بۆ راگرتنی شەڕ لە كەرتی غەززە و بەدیهێنانی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و سوریا دەخاتەڕوو.
رۆژنامەی "ئیسرائیل هیوم" لە زاری سەرچاوەیەكی كۆشكی سپی ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێشنیازێكی بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لە نێوان ئیسرائیل و سوریا پێشكەشكردووە، بەڵام پەیوەستیكردووە بە رەزامەندی ئیسرائیل لەسەر كۆتاییهێنان بە شەڕ لە كەرتی غەززە.
رۆژنامەكە دەڵێت، ترەمپ نوێنەری تایبەتی خۆی رەوانەی دیمەشق كردووە بە مەبەستی گفتوگۆ لەبارەی رێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و سوریا بە جۆرێك ئەمریكا گەرەنتی دەكات، بەبێ ئەوەی ناوی نوێنەرەكە و خشتەی كۆبوونەوەكانی ئاشكرا كردبێت.
رۆژی دووشەممەش كۆشكی سپی رایگەیاند، كاری لە پێشینەی ترەمپ كۆتاییهێنانە بە شەڕی غەززە و ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان لەلایەن حەماسەوە، لەكاتێكدا پێشتر ترەمپ دوایین پێشنیازی بۆ ئاگربەستی 60 رۆژە لە غەززە راگەیاندبوو.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە دیدارێکیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە دەرکردنی فەلەستینییەکان لە غەززە “بیرۆکەیەکی باش”ە و بیرۆکەی دوو دەوڵەتی رەتکردەوە.
ئەمە بە سێیەم سەردانی ناتانیاهۆ دادەنرێت لەدوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ دەسەڵات و هاوکاتە لەگەڵ راگرتنی جەنگی ئێران و ئیسرائیل و بەڕێوەچوونی گەرێکیتری دانوستانەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە جەنگ.
ناتانیاهۆ لە ئێوارە خوانەکەیدا لە کۆشکی سپی سەبارەت بە راگواستنی فەلەستینیەکان لە غەززە رایگەیاند: “هەرکەسێک بیەوێت بڕوات، دەتوانێت بچێت و هەرکەسێک بیەوێت بمێنێتەوە، دەتوانێت بمێنێتەوە.”
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد کە “لەگەڵ ئەمریکا کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی ئەو وڵاتانەی کە داهاتوویەکی باشتر بۆ فەلەستینییەکان دابین بکەن.”
ناتانیاهۆ بەڵێنی دا کە “لە لێواری بەدەستهێنانیداین” و باسی لە ئەگەری بەرقەرارکردنی ئاشتی لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
“ئێمە کاردەکەین بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتییەکی هەمەلایەنە لە ناوچەکەدا، لەسەر بنەمای رێبازی سەرۆک ترامپ”.
سەبارەت بە دانوستانەکان؛ ترەمپ لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: "ئەوان دەیانەوێت کۆببنەوە و ئەو ئاگربەستەیان دەوێت."
لە پێكدادانێكدا لە باكوری غەززە، پێنج سەربازی ئیسرائیلی كوژران و 14ی تریش برینداربوون.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، ژمارەیەك سەربازی ئیسرائیلی كەوتوونەتە بۆسەیەكەوە لە باكوری غەززە و پێكدادان رویداوە و بۆمبی چێندراو و هاوەنیش بەكارهاتووە و بەهۆیەوە پێنج سەربازی ئیسرائیلی كوژران و 14ی تریش برینداربوون، دواتر هەلیكۆپتەرێكی ئیسرائیلی لە ناوچەی "بەیت حانون" لە باكوری غەززە نیشتووەتەوە، بۆ رزگاركردنی سەربازەكانی ئیسرائیل.
بەپێی ئامارێكیش لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگی غەززەوە، 849 سەربازی ئیسرائیلی كوژراون و ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە نزیكەی پێنج هەزار و 800 كەس، كە 862یان برینیان سەختە.
شەش رۆژە ئاگرەكەی دارستانەكانی پارێزگای لازقیە لە سوریا بەردەوامە و بەهۆیەوە سەدان خێزان ماڵەكانیان بەجێهێشتووە.
ئاژانسی رەسمی سوریا "سانا" بڵاویكردەوە، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە و هەوڵ دەدەن نەگاتە دارستانە سروشتییە گەورەكان.
وەزیری فریاگوزاری و كارەساتە سروشتییەكانی سوریاش رەوشەكەی بە كارەساتبار و خەمناك وەسفكردووە.
ئادەم عەبدولمەولا رێكخەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی لە سوریا وتویەتی، تیمەكانی رێكخراوەكە لە كەناراوەكانی سوریا بڵاوكراونەتەوە و ئاگرەكەش سەدان خێزانی ناچار كردووە ماڵەكانیان بەجێبهێڵن و روبەرێكی فراوانی زەوی كشتوكاڵی و ژێرخانی زیندووش سوتاون.
تیمی ئاگركوژێنەوەی وڵاتانی توركیا و ئوردنیش چوونەتە پاڵ تیمی بەرگری شارستانی سوریا، بۆئەوەی بە زووترین كات ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت.
کەمێک پێش ئێستا وەفدی ئیمراڵی و رەجەن تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوە.
نوێدەکرێتەوە...
دادگای فیدراڵی عیراق جەخت دەكاتەوە لەوەی دەست لەكاروباری پەرلەمان و حكومەت وەرنادات تەنها لە كاتی پێشێلكاری دەستوریدا نەبێت .
بەپێی راگەیەندراوێكی میدیای دادگاكە ، لە دوای دیاریكردنی سەرۆكایەتی نوێ، ئەمرۆ دادگای فیدراڵی عیراق بەبەشداری سەرجەم ئەندامەكانی كۆبوەتەوە و تێیدا تەئكیدكراوەتەوە لەسەر ئەوەی كە دادگاكە پابەند دەبێت بە ئەركە دەستورییەكانی و جەختیش لە سەربەخۆیی و رێگریكردن لە دەستوەردان لە بریار و كاروبارەكانی كراوەتەوە .
هەر لە كۆبونەوەكەدا پابەندبونی دادگای فیدراڵی بە بێ لایەنی و پاراستنی سستمی سیاسی لە عیراق و پاراستنی مافە دەستورییەكان بۆ سەرجەم عیراقییەكان كراوەتەوە.
دوپاتیشیكراوەتەوە كە دادگاكە دەست لەكاروباری دەسەڵاتی یاسا دانان و جێبەجێكردن وەرنادات تەنها لە كاتی پێشێلكردنی دەستوردا نەبێت و بە هیچ شێوازێكیش دەست لە هیچ ململانێیەك وەرنادەت كە لە نێوان لایەنە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دروست دەبێت .
کەشناسیی سلێمانی ئاستی خێرایی ئەو رەشەبایەی بڵاوکردەوە کە شەوی رابردوو چەند ناوچەیەکی هەرێمی گرتبووەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە چەند شوێنێک گەیشتووەتە نزیکەی 100 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.
کەشناسیی سلێمانی رایگەیاندووە، بەرزترین خێرایی با لە 24 سەعاتی رابردوودا لە وێستگەی هەڵشۆ تۆمارکراوە لە قەزای پشدەر، کە خێراییەکەی 97 کیلۆمەتر بووە لە سەعاتێکدا.
ئەوەشی خستووەتە روو، لەدوای ئەویش ناحیەی مەیدان زۆرترین خێرایی بای هەبووە کە 72 کیلۆمەتر بووە لە سەعاتێکدا، دوای ئەویش بازیان بە 66 کیلۆمەتر لە پلەی سێیەمدایە.
هەروەها خێرایی با لە ناوەندی شاری سلێمانی 58 کیلۆمەتر بووە لە سەعاتێکدا.
بەپێی ئامارەکەی کەشناسیی، کەمترین خێرایی با؛ بە 23 کیلۆمەتر و 20 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، لە دەربەندیخان و پارێزگای هەڵەبجە بووە.
لە ئێوارەی دوێنێوە رەشەبایەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی هەرێمی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە دەیان دار لە شەقام و شوێنە گشتییەکاندا شکاون و گرفت بۆ 25 فیدەری کارەباش دروست بوو لە سنوری سلێمانی، کە بەهۆیەوە کارەبای چەندین گەڕەک لە ناوەوە و دەرەوەی شاردا بڕان.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی راگەیاندووە، سێ راوچییان دەستگیر کردووە کە بە تەزووی کارەبا ماسییان راو کردووە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، ئەگەرچی راوکردنی ماسی بەپێی رێنماییەکان ئاسایی بووەتەوە، بەڵام چاودێریکردنی دەریاچە و رووبارەکان بەردەوامە و رێگری لەو کەسانە دەکرێت کە بە بەکارهێنانی ماددە قەدەغەکراوەکانی وەک ژەهر، تەزووی کارەبا و تەقەمەنی راوی ماسی دەکەن .
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو چوارچێوەیەدا سێ سەرپێچیکار دەستگیرکراون کە بە بەکارهێنانی تەزووی کارەبا لەسەر چەمی باسەڕە راوی ماسی یان دەکرد، هاوکات لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەست گیراوە بەسەر یەک ئۆتۆمبێل و یەک چەکی جۆری کڵاشینکۆف و دوو چەکی جۆری دەمانچە و یەک مۆلیدەی و تۆڕێکی راوکردن.
ئەوەش هاتووە، هەر سێ سەرپێچیکارەکە رادەستی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی چەمچەماڵ کران و رێکاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتە بەر.
ئەوەش لەکاتێکدایە، راوکردنی ماسی لەرێگای کارەبا و تەقەمەنی و ژەهرەوە قەدەغەیە، بەهۆکاری ئەوەی دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ژینگە و بە خودی راوچییەکان خۆشیان.
رۆژی 26ی مانگی رابردوو، لە گوندی گوڵی متکان لە سنوری سازانی پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی بەکارهێنانی TNT لەکاتی راوەماسیدا، سێ گەنج گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو رەشەبا بەهێزەی لە شەوی رابردووەوە سنوری پارێزگاکەی گرتووەتەوە، گرفت بۆ 25 فیدەری کارەبا دروست بووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی رەشەباوە چەندین گەڕەک لە ناوەوە و دەرەوەی شاری سلێمانی بێکارەبا بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بەهێزی رەشەباکەوە زیان بە تۆڕەکانی کارەبا کەوتووە، کە بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەناو شار 19 فیدەر و لە دەرەوەی شاریش شەش فیدەر گرفتیان بۆ دروست بووە.
ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا تیمی هۆبەكانی چاكسازیی كارەبا سەرقاڵی چارەسەری كێشەكانن.
سەرۆكی ئەمریكا راگەیاندنی پارتێكی نوێی سیاسی لە لایەن ئێلۆن مەسكەوە بە گاڵتەجاڕی وەسف دەكات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بەر لە گەڕانەوەی لە نیوجرسییەوە بۆ واشنتۆن رەخنەی لە راگەیاندنی پارتێكی سیاسی نوێ لەلایەن ئیلۆن ماسك، هاوپەیمانی پێشووی خۆیەوە گرت و بە گاڵتەجاڕانە وەسفی كرد.
وتیشی، پێیوایە پارتی سێیەم بێ ماناییە، ئاماژەی بەوەشكردووە، سیستمی ئەمریكا هەمیشە دوولایەنە بووە و پێشیوابوو لایەنی سێییەم تەنها سەرلێشواویەوە هیچی دیكە.
ترەمپ راشیگەیاند، مەسك دەتوانێت خۆشی لەوە ببینێت بەڵام لە كۆتاییدا ئەوە هەر گاڵتەجاریەكە.
ئەو پێشهاتانە دوای ئەوە دێت كە ئیلۆن مەسك دامەزراندنی پارتێكی سیاسی نوێی بەناوی پارتی ئەمریكا راگەیاند