بە ئامانجی دانوستانی چڕ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تاران بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ ئەمریكا، سوپا سالاری پاكستان بەرەو ئێران بەرێكەوت.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، عاسم مونیر سوپاسالاری پاكستان بۆ نێوەندگیری نێوان ئێران و ئەمریكا و دانوستانی چڕ لەگەڵ ئێرانیەكان بەرەو تاران بە رێككەوتووە.

هاوكات ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە، تیمێكی قەتەر بە هەماهەنگی ئەمریكا لە ئێرانن بۆ ئەوەی لایەنەكان لەیەك نزیك بكەنەوە و رێككەوتنی كۆتاییهاتن بە شەڕ بكرێت.

باڵیۆزخانەی پاكستانیش لە تاران ڕایگەیاند، موحسین نەقەوی، وەزیری ناوخۆ، لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبووەتەوە بۆ تاوتوێكردنی پێشنیارەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا.