زیاتر لە 10 هەزار و 500 كەس لە سوریا داواكارییان بۆ وەرگرتنی رەگەزنامە پێشكەشكردووە.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا ئاشكرایكردووە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی مەرسومی سەرۆكایەتی سوریا بۆ پێدانی رەگەزنامە، لیژنەكانی وەرگرتنی داواكاری وەرگرتنی رەگەزنامە بەو هاووڵاتییە كوردانەی مەرسومی ژمارە 13ی ساڵی 2026  دەیانگرێتەوە، تائێستا دوو هەزار و 892 خێزان كە لە 10 هەزار و 516 كەس پێكهاتوون، لە چەند پارێزگایەك داواكارییان پێشكەشكردووە.

راشیگەیاندووە، پارێزگای حەسەكە زۆرترین رێژەی داواكاریی تۆماركردووە، كە دوو هەزار و 772 داواكاری بووە، پارێزگای حەلەب 75 داواكاری و لە دیمەشقیش 32 داواكاری پێشكەشكراون.